شەفیق قەزازی کۆنە مەلایی دەڵێت: "مەسعود پێویستی بەپۆست نییە "

Saturday, 06/08/2016, 23:47

6583 بینراوە


هیندییەکان دەڵێن :" زۆر کەس گەورە دەبن، بەڵام ئاقڵ نابن" ئەم گوتەیەی هیندییەکان رێک شەفیق قەزاز دەگرێتەوە.
-----------------------------
 ئەم قەزازە، وەک لە وێنەکەدا دەیبینن، کە خۆی لەناو ئەم هەموو کتێبەدا نمایش دەکات، دەیەوێت پێمان بڵێت من کەسێکی رووناکبیر وخوێندەوارم، ئەزمونی خوێندنەوەم زۆرە و لەو ئەزمونەوە ئەم قسەیە دەکەم، کە بڵێم کاک مەسعود بارزانی پیویستی بە پۆست نییە، بەڵکو ئەوە پۆستە پیویستی بەوە و لە ئێخەی نابێتەوە! ئەرێ خزمینە کەسێک هێندە هاڵاوی کتێبی بەسەردا چووبێت شەکری وادەشکێنێت ؟ کەمن باوەڕناکەم ئەم سەرو فەسالە بەرگەکانیشی خوێندبێتەوە، ئەم کۆنە پارتییە تازە پیاگەیشتوە، یەکێکە لە پارتییە کۆنە پۆخڵەکانی سەردەمی مەلا مستەفای ناڕەحمەتی، پێویست ناکات رابردووی هەڵبدەمەوە، تەنیا ئەوە دەپرسم، سەیرە ماڵی مەلامستەفا چۆن بۆ تەقاندنی دوا فیشەکی خیانتیان ئەمانە دەدۆزنەوە و پاشەڵی پیسی خۆیانی پیدەسڕن!؟
ئایا ئەم رووناکبیر و زانای کوردە ئەو هەموو تاوان و ترسنۆکییەی مەلامستەفا و کوڕە خائینەکانی نابینێت و ڕاستگۆیانە نایەت باسی مێژووی مەلامستەفامان بۆ بکات، کە لە ئاشبەتاڵەکەدا ئازایەتی ئەوەی نەبوو داوای لێبوردن لە گەلەکەی بکات و هەر هیچ نەبێت قسەیەک بکات لەسەر ئاشبەتاڵ، قەزاز لە زمانی کوردییدا بە مانای (گوڵندەی تەزبێح) دێت، مەلا مستەفا و پارتیی چونکە نمونەکانی وەک گوڵندەی تەزبێحی شەفیقی لە دەور بووە، ئێستا ئەم شەفیقە هاتووە باس لە مەسعود دەکات گوایە کوڕی مەلامستەفایە و پێویستی بە پۆست نییە.
 سەمەرە لەوەدایە ئەم قەزازە لە ئەمەریکا ژیاوە، وەک ئەوەی مەلامستەفای ترسنۆک هۆرشیمین، یان ماوسیتۆنگ، یاخود ئەرنەستۆ گیڤارا بووبێت کە ئێمە نەمان زانیوە.چ شەرمەزارییە شەفیق قەزازیان ناو ناوە زانا، ئاخر مەسعود کوڕی مەلا مستەفا لەبەر مانەوەی وەک سەرۆکی هەرێم باشوری پڕکردووە لە بەڵا و میت و ئیتڵاعات و جاش و سیخوڕ و ئیتڵاعات و جاسوس و سەگ و گورگی دنیا، ئەگەر ئەم قەزازە زانایە یەک تۆز شەهامەتی تێدا بوایە، لە بری ئەوە دەبوو بیگوتایە مەسعود شەرم بکە واز لەو پۆستە بهێنە با لەوە ڕیسواتر و شەرمەزارتر نەبیت.
 ئەوەی لای من جێگەی تێڕامانە، هەرچی سۆرانی هەیە، دێن قسە لەسەر ئەم مەسەلەیە دەکەن، لێ بۆچی بادینانییەک، یان بارزانییەک نایەت قسەبکات هەر ئەم مەسەلانە! ئەم صۆرانیانە دێن و مەسعو دو بنەماڵەکەیمان لێدەکەنە فریاد ڕەس، لەکاتێکدا مەسعود لەسەدان دیکۆمێنتدا دەرچووە کە ئەو دەستی داعشی گرتوە و بازرگانی لەگەڵ داعشدا دەکات و ئەوان ئەمیرە ناوگەڵ ئاڵۆشەکانی داعش دەبەن بۆ تورکیا، کەچی نمونەکانی قەزاز دێن خۆیان ڕیسوادەکەن و هیچ لەمێژوو ناترسن درۆ بەدەم مەلامستەفا و مەسعودەوە دەکەن.
 دەزانن بۆ لە مێژوو ناترسن ئەوەتانێ سەدان خۆفرۆش و جاسوس و ئەمن و ئیستخبارات و ئەنفالچی و فایلدار لەناو دەسەڵاتدان و ئەوان بەدڵی خۆیان مێژوو دەنووسنەوە، پاشان مێژووی چێ! میللە تی خەوتو موچەخۆر کەی گوێی بەمێژووداوە، ئەوان سک و ناوگەڵیان ئارام بێت ئیتر چیان داوە بەسەر پیرە مێردێکی وەک قەزازەوە کە خۆی ڕیسوا دەکات، ئەوەی من نیگەران دەکات مێدیا قەشمەرەکانی بەناو ئازادە بێ ئەوەی ووشيیەک بڵێن قسەی ئەم تڕۆ و ترسنۆکانە بڵاو دەکەنەوە.
لە کۆتاییدا دەڵێم مەسعود نەک پێویستی بەپۆستە خەریکە هەمووشتێک تێک دەداتەوە لەتاو پۆست، هاکا ئاشبەتاڵێکی تریان راگەیاند، ئەوەتانێ ئیسلامییەکان بەرە دروست دەکەن کوردستان دەکەنە سعودیە ئەو کاتە قسە پوچەکانی قەزاز و نمونەکانیان دەبنە هەڵم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە