بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە مەچنە دەرەوە.


ئینتیمای نەتەوەی یان ئینتیمای خیڵ و خیزان !

Wednesday, 08.10.2016, 20:24

567 بینراوە


سیستەمی سیاسی دەولەتێک کۆپی ناکرێت بۆ دەولەت و کۆمەلگایەکی تر ، بەلکو سیستەمی پەیڕەوکڕاو لە ولاتدا دەبێت نزیک بێت لە داب و نەریت و کەلتور و باری کۆمەلایەتی و ڕادەی هوشیاری خەلکی ئەو ولات و دەولەتە.
لەو کۆمەلگایانەی کە هوشیاری سیاسی و کۆمەلایەتی هاولاتیان سست و لاوازەو ڕەوشی ئابوری و کۆمەلایەتی چەقبەستووە ، ئەوا سیستەمی سیاسی پەیڕەوکراو لە سیستەمێک دەبێت کە لەسەر زەبروزەنگ و خۆسەپاندن و دیکتاتۆریەت بەرهەم دینیت . 
پێشێلکردنی مافی تاکەکانی کۆمەلگا و ئازادییەکان و بوارنەدان بە گروپی سیاسی و کۆمەلایەتی سەربەخۆی جۆراوجۆر لە دەولەتدا دیاردەیەَکی ئاسایی دەبێت.
وەک ئەوەی هەنووکە لەهەریمی کوردستان بەدی دەکریت ، دەسەلاتی کوردی هیندەی خێڵ و خێزان و پێکهاتە عەشایەریە تەقلیدیەکەو پەیوەندی خوێن و داب و نەریتە کۆنەکە بە یەکتریانەوە دەبەستێتەوە ئەوەندە هەست و ئیحساس و ئینتیمای نەتەوەیی تێیاندا نیە یان زۆر کزو سست و لاوازە.
ئەم شیوازو مۆدیلەی دەسەلاتی کوردی کە خاوەنی ئیدارەودام و دەزگای سەربازی و دارایی و هەوالگریی و ئامرازی فەرمانڕەوایی خۆیەتی و لەژێَر دەسەلاتی حزبی سەرکردەو تاک حزب تاک خێزاندایە، پیادەی مەرکەزیەتی دەسەلات دەکات، مەرکەزیەتیش لەگەل دیموکراسیەتدا یەکناگرێتەوە.
لە کۆمەلگای مەدەنی و دیموکراسیدا دەسەلات لەلایەن گەلەوە هەلدەبژیردریت و بەدەستی گەلەو بۆ خزمەتکردنی گەل حوکم دەکات ، ئەو دەنگانەی گەل ئەیدات بە حیزب و کاندیدەکانی دواتر بۆ پێکهێنانی حکومەت هەنگاو دەنین ، ئەو حیزبانەش کە ناگەنە دەسەلات دەبنە ئۆپۆزیسیۆن و نوێنەرایەتی بەشەکەی تری جەماوەر دەکەن .