هۆکارەکە بەرژەوەندی تاکە کەسە یان کەلەرەقی پارتیە ؟

Wednesday, 17/08/2016, 22:38

1938 بینراوە


بە پێی سەرچاوە هەواڵیەکانی نزیک لە پارتی، ئەمرۆ رایانگەیاندووە کە ئەو حزبە، یان بەراشکاوی خودی بارزانی بە خۆی پێشنیاری ئەوەی کردووە کە ئەوان رازین بە سەرۆکایەتی گۆران بۆ پەرلەمان و کۆبونەوەکانی گرێ بدرێتەوە بە تەنها مەرجێک ئەویش سەرۆکی پەرلەمان شەخسی یوسف موحەمەد نەبێت . 
ئەوەی گوێی لەم قسانەی پارتی و مەرجەکانی و رەفتاری لەم حاڵەتەیدا بگرێت، باش دەزانێت کە سیاسەتی ئەم حزبە تەنها بەندە بە شەخسی مەسعود بارزانی و بەرژەوەندیە تەسکەکانیەوە و هیچ ئامانجێکی تری نیە و ئەوەی لە راگەیاندنەکانەوە دووبارەی دەکەنەوە تەنها چەواشەکاریە و هیچی تر، ئەگینا ئەو قسانەی کەدەیکات و دووبارەی دەکاتەوە؛ کە ئەو ئاسانە بۆ لاچون ناگات بە هیچ شوێنێک  و، تەنها رێگر ئەوەیە کە سەرۆکی پەرلەمان ملکەچی فەرمانی بارزانی نەبووە بۆ دووبارە دانانەوەی  وەک سەرۆکی هەرێم و هیچی تر و، ئەم رەفتارەی سەرۆکی پەرلەمان بە کارێکی شەخسی وەردەگیرێت و مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، ئەمە لە لایەکەوە و لە لایەکی ترەوە هەڵوێستی پارتی ئەوەندە لاوازە، خۆی خستۆتە گۆشەیەکەوە تەنها دەیەوێت خۆی لەم کارە رزگار بکات بە مەرجی دەرچونی بە رووسوری، بەڵام  بێ ئەوەی بوێرێت بە راشکاوی باسی ئەوە بکات و قسە لەسەر هەڵەکانی بکات و بەخۆیدا بچێتەوە .
لەم رەفتار و هەڵوێستەدا بۆ هەموو لایەک دەردەکەوێت کە پارتی و زۆرینەی حزبەکان چەند لە روبەرێکی تەسکەوە مامەڵە لەگەڵ پرسە گەورە و سەرەکیەکان دەکەن و بەرژەوەندی و دوارۆژی میلەتەکە چەند گرنگە لایان و تا چەند لەخەمی میلەتدان .
ئەم هەڵوێستەی پارتی زۆر شتی تر دەسەلمێنێت، وەک راستیی دەنگۆ و هەواڵی ئەوەی برسیکردنی میلەت بە مەبەستی ملکەچ کردنی خەڵک و لایەنەکان بە پلاندارێژی بووە بۆ داواکاری تاکە کەسێک و مانەوەی لەسەر عەرشی عاجیەکەی، ئەگینا باری ئابووری هیچ پەیوەندیەکی بەم قەیرانی موچەوە نیە .
جا تۆ وەرە بەم عەقڵیەتە حوکم بکرێیت و  خەڵکیش لە ژێر ئەم بارە قورسەدا گوزەرانیان بەرێبکەن !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە