قامیشلۆ

Thursday, 06/10/2016, 22:23

2849 بینراوە


دڵـم سـەراپـا غەمگـیـنە ئـەمـڕۆ
لە تـاو ئازاری جـەستـەی قامیشلۆ
ڕۆحـم وەک مـەلـێ وا لـە ڕۆژئـاڤا
دەگـری بــۆ خوێنی منـداڵی سـاڤا
لـە دیـدەم ڕژا تـنـۆکــی ئەسـرین
بـۆ شـاری جـوان و لـە دڵـدا شیرین
ئـەو شــارەی تـژی لە مەردایـەتـی
لانـەی شێـرانــە بـــۆ کوردایـەتـی
وەلێ سەد ئەفسووس قامیشلۆی ئازیز
سیـمـای دەبـینـم وەک وێـنـەی پایز
هەرچەند کـە هەیبێ ئـەو ژانی ناسۆر
هـەرگیـز کـۆڵنـادا بـەرامبـەر تیرۆر
-----------------------
زارۆ
لە هەر شوێنێ
ژان بگا بە ڕۆحـی زارۆ
بێ دەنگ نابم
شیعرێکی نوێم
بە خێرایی دەکا چـرۆ
دڵم چەشنی
ئاگردانـی پڕ لە پشکـۆ
وام لێ دەکا
کە زمانم هەر بێتە گـۆ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە