وەرزی خوێندن

Tuesday, 15/09/2015, 17:07

3818 بینراوە


وەرزی خوێندنە، تەواو بـوو پشـوو
لە نێو خوێندنگا  وەستاوین هەمـوو

رووخسارمان گەشە و  شاد و دڵـخۆشین
پۆشاكمان نوێیە و هەموو یەكـپۆشین

پێنــووس و دەفتەر، كتێب و جـانتـا
گشتیمان پێـیە  ئـامادەیــن  ئێسـتا

ئێمەی قـوتـابـی دەروون ئـاسوودەین
لەگەڵ هاوڕێیان لێو پـڕ لە خەندەین

بەیەك دەنگ دەڵێین : سـڵاو ئازیزان
مـامـۆستـایـانی  بیـر تیژو  لێزان

ئەمساڵیش لەنێو  ئەم ماڵە جـوانە
وانە دەخـوێنین لەم قـوتـابخـانە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە