حیزبە ئیسلامیەکانى کوردستان دژى دیموکراسیەتن

Wednesday, 30/11/2016, 8:39

2226 بینراوە


لەووڵاتانى ڕۆژئاوادا پارتى سیاسى ڕۆلێکى گرنگ دەگێرێت بۆ بەهێز کردنى بنەماکانى دیموکراسى و بەرەو پێش بردنى ئازداییەکانى تاک و مافى مرۆڤ بەڵام بەداخەوە لە هەرێمى کوردستان ژمارەیەک پارتى سیاسیمان هەیە کە بونەتە کێشەى بنەڕەتى بۆ دیموکراسى.
ئەم پارتانە وا لە خەڵکى دەگەیەنن کە دیموکراسى دژى ئاینە و پێویستە ئێمە شوێن فەرمانەکانى ئیسلام بکەوین و بە هەمووشێوەیەک دور بکەوینەوە لەو دیموکراسیەى کە لە ئەو روپاو ئەمریکا هەیە چونکە ئەوان بەرەو ئەوە پەلکێشمان ئەکەن کە کۆمەڵگاکەمان تێک و پێک بشکێت لەڕاستیدا بۆ بەرەوە پێش بردنى کۆمەڵگاى کوردى پێویستمان بەوەیە کە کار بکەین لە سەر لاواز کردنى ئەم پارتانە چونکە وەک نەخۆشیەکى کوشندە وان کە کار لە سەر ژەهراوى کردنى تاکى کوردى دەکەن.
بەداخەوە پارتە سیاسیە ئیسلامیەکان هەندێک هۆکار واى کرد کە بە هێز بن لەوانە ئەم پارتانە لە سەر دەمى شەڕى ناوخۆ کە بە شەڕى برا کوژى ناسراوە توانیان پێگەى خۆیان بە هێز بکەن لە بەر ئەوەى ئەم پارتانە لە لایەن بە شێکى زۆرى ووڵاتانى عەرەبیەوە هاوکارى دەکران و ئەم هاوکارییەن بە سەر خەڵکى فەقیر و هەژار دا بەش دەکرد و لەبەرامبەردا داواى وەلائیان لەو خەڵکە دەکرد بۆ یە بە کۆتایهاتنى شەڕى برا کوژى دەرکەوت کە ئەم پارتانە کە پێگەیان لە هەرێمى کوردستان داکوتاوە توانیان ببن بە خاونى کورسى لە پەر لەمان و بە تێپەڕ بوونى کاتیش توانیان وەزارەت وەر بگرن .
ئەوەى کە جێگەى مەترسیە ئەم پارتانە سود لە قەیرانەکان وەر دەگرن بۆ خۆ ریکخستنەوە و یەهێز بون تیایدا ئێستاش ئێمە کەوتینە تە زۆر قەیرانەوە کە ئەم پارتانە خۆیان تیادا رێکخستوەو ئەگەرى هەیە بە بەهێز تر دەربکەون بەمەش ئازادیەکانى تاک و مافى مرۆڤ دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.
ئەم پارتانە تائێستا بڕوایان بەوە هەیە کە دەوڵەتى ئیسلامیمان هەبێت ئەوان ئەو دەوڵەتەى کە دەیانەوێت ئەگەر بەر بەستیان بۆ دانەنێین و وازیان لێبێننی ئەوە
بێگومان دەوڵەتێکى وەک دەوڵەتەکەى داعشمان بۆ درروست ئەکەن کە هەموو ئازادییەکانمان کۆت و بەند دەکەن و ناچارمان دەکەن وەک کۆیلە بژین ئەگەر بە وشێوە یە نەبین کە ئەوان دەیانەوێت ئەوا سەرمان دە پەڕێنن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە