گەشتەکەی مەسعود و جەنەڕاڵە پوچەکەی کوڕی بۆ دوبەی چیمان پێدەڵێت!؟

Friday, 02/12/2016, 1:17

4194 بینراوە


هەمووکورد باجی ناپاکی و بێمنەتی مەسعود بارزانی دەدات.....!
 تۆفیق حکیم دەڵێت :" باوکم سیاسەتمەدار بوو هەتامردیش دایکم باوەڕی پێ نەکرد کاتێک کە پێی دەووت خۆشم دەوێیت".
 ئەمە بەو مانایە نییە کە خوا نەخواستە بڵێین مەسعود "سیاسەتمەدارە" و کارو کردەوەی و قسەکردنی جێگەی باوەڕ نییە.تەنانەت مەبەستیش لەوە نییە کە هەرچی سیاسەتمەدار بوو، جێگای بڕوا نییە، بەمەرجێ خمەتی خاک و نەتەوەکەی بکات! لەگەڵ ئەوەشدا بەڵکو بەو مانایە دێت، کە هەموو ئەوانەی دەم لەسیاسەت دەدەن و بازرگانی سیاسین، وەک باوکی تۆفیق جێگەی بڕوای خێزانەکانیشیان نین نەک خەڵکی.ئێستا قسەی ئێمە لەسەر گەشتەکەی مەسعود و کوڕەکەیەتی.
 سەیر لەوەدایە کوڕەکەی مەسعود و پسمامەکەی بە بەرگی سەربازێوە چوونەتە دوبەی، لەکاتێکدا دوبەی یەکێکە لەو شارانەی کە تاوان تێیدا بونی نییە و لە سەر زەمینێکی هێندە "میانڕەوە"، کە ٧٥%ی دانیشتوانەکەی بیانین و تەنانەت" شێخ محەممەد بن راشد ئال مەکتوم" بەبێ پاسەوان لەشەقامەکاندا دەسوڕێتەوە، کەچی مەسعود و کوڕەکەی چونکە ترسنۆکن و هیچیان لەباردا نیین، بۆ خۆدەرخستن و خۆبادان وەکو کۆمەڵێک موراهیق بەبەرگی سەربازییەوە و بۆ رابواردن گەشت دەکەن.وەک ئەوەی چووبن بۆ شەڕی چەتەکانی داعش.
کە لە ڕاستیدا داعش بۆ مەسعود و بنەماڵەکەی بووە بە خێر و بەرەکەت و لەهەموو جیهانەوە یارمەتی بەدەست دەگات و باشترین "دەغیلەی سواڵی" ئەم بنەماڵە خائین زادەیەیە.
 بێئابڕووی ئەم کابرایە گەیشتۆتە لوتکە، ئەو هێندە دڵڕەش و پیس و درۆزنە ناتوانێت حەزە داماوەکانی خۆی بشارێتەوە.لەوەتەی ماوەی کورسییەکەی بەسەر چووە غیرەتی ئەوەی نییە سەردانی سلێمانی بکات.بۆیە لە تێکشکانی گەورە دەترسێت، سروشتی ئەم حەشرەتە وایە و وابوە.مەلامستەفا لە گەرمەی شۆڕشدا بە ڕۆژ لە ترساندا بۆ ئەوەی دەرنەکەوێت لە ئەشکەوتەکاندا دەخەوت و شەویش لەدیوەخاندا جگەرەی دەکێشا و دیژلەمەی دەخواردەوە و خزمەتیان دەکرد، نەمان بیستوە بۆ تاکە جارێک چییە ڕوو لە بەرەی شەڕەکان بکات.مەسعود و مناڵەکانیشی بەهەمان شێوە.بەر لە هاتنی داعش هەر ڕۆژەی لە سەنگەرێکی پاک وتەمیزەوە وێنەی خۆی و ئەولادەکانیمان دەدی، کەچی ئێستا سیرە مامز بۆ پاریس بەجلی سەربازییە وە دەچێت.ئەولادە کانیشی بۆ دوبەی.کاتێک مرۆڤ لەو دیمەنە دەڕوانێت کە جەنەڕاڵە پوچەکە سڵاو دەکات لە شێخی دوبەی مەسعود بزەی دێت، ڕەنگە مەسعود لە دڵی خۆیدا بڵێ نەمری مەلامستەفا، ببینە چۆن ناپلیۆنێکم دروستکردوە؟ 
کە مەحاڵ نازانێت چێ یە...!
 مەسعود و بنەماڵەی تاڵەبانی دەزانن دواڕۆژەکانی مەرگیان نزیک بۆتەوە و ئیتر گەلی باشور لەو بەدڕەوشتانە قبوڵ ناکات، هەربۆیە خەریکی خۆ ئامادەکردنن بۆ هەڵهاتن و دزینی زیاتر.مێدیا دەبەنگەکانی باشور وا دەزانن مەسعود بۆ سەیری بۆڕبۆڕێنی ئۆتۆمۆبێل چووە بۆ دوبەی.لەکاتێکدا ئەو پیاوە ترسنۆکە چەند باڵەخانە و ئوتێلی گران بەهای لەم گەشتەدا کڕیوە.دیارە پێشتریش ئەولادەکانی مەلامستەفاو بنەماڵە و ئەندامی حیزبەکانی یەکێتی لە دوبەی ئوردن و تورکیا بەردەوام خەریکی کڕینی ئوتێل و خانوبەرەن.
لەم لاشەوە و لە گەرمەی ناڕەزایەکانی سلێمانی گەرمیاندا ئەوان بەگوژمێکی زیاترەوە لەپلانی دەرچوون و خۆ قایم کردندان.بۆیە مەسعود کە نایەوێت گوێ لە ئازارەکانی خەڵک بگرێت و بێمنەتە لێی ئەوە پشتیان بە عەرەبەکانی دوبەی و داعشە سەلەفییەکانی سعودیە بەستوە.
 مەسعود و ئەولادەکانی ملیان دەشکێنن بۆ دوبەی دەچن، بەلام خەڵک لەو نیشتمانە کڵۆڵ و ئەتکراوەدا ئاوا سواڵی ژەمە خۆراکێک بکات، چ شەرمەزاریەکە ؟
 لە کاتی شەڕی جیهانی دووەمدا نازییەکان لە هەوڵی گرتنی شارۆچکەیەکی هۆڵدا دەبن، خەڵکی شارۆچکەکە خەریکن لە تاو بێخۆراکی خۆیان بەدەستەوە دەدەن، کاتێک بەرپرسی شارۆچکەکە بەمە دەزانێت داوا لە خەڵکەکە دەکات ئارام بگرن و شارۆچکەکە نەدەنە دەست نازییەکان.خەڵکەکە دەڵێ ئاخر خۆراکمان نییە.بەرپرسەکە بێ دوودڵی باڵی چەپی خۆی لێدەکاتەوە دەڵێت لە لاشەی منەوە دەست پێبکەن بیخۆن و ئازادی خۆتان لە دەست مەدەن بۆ دوژمن.
ئەرستۆ بەگاڵتە نەی ووتوە : "کۆیلەی ڕاستەقینە کەسێکە، ئازادی خۆی دەگۆڕێتەوە بەسەلامەتی".ئێمەش خاوەنی مەسعود و جەلالین کە لە قوتابخانەی خیانەتەدا ئەم هەموو رووناکبیرە پوچانەی پێگەیاندەوە کە گەشتە بێئابڕۆکەی مەسعود بە گەشتی دبلۆماسی و سیاسەت بشوبهێنێت.گەلی هۆلەندا بەرپرسی وای هەیە و ئێمەش مەسعود.ئەم وێنەیە سەیر بکات ڕەنگە زەردەخەنە بیگرێت، نەک غەمگین بێت و ژوان بێتەوە لە ترسنۆکی و خۆشاردنەوەی لە کێشەکان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە