ئەوەى سوکایەتى بەپێشمەرگە دەکات دەسەڵاتە نەک سروە عبد الواحید

Saturday, 10/12/2016, 13:01

3555 بینراوە


من سروە ناناسم و هیچ کات روبەروو نەمدیتوە، لەدیدو ئایدۆلۆژیاش دا تەواو پێچەوانەى ئەوم، بەڵام ئەوەى کە وتویەتى و ئەوەى باسیکردوە،سەد دەر سەد راستە و حاشاى لێناکرێت، لەسەر ئەو قسەیەى کێ ئازایە کێ بوێرە،کێ خەمخۆرى پێشمەرگەیە بابێت بۆلاى من، بەدەیان و سەدان خێزانى نیشان دەدەم،کە مێردەکەى پێشمەرگەیە،یان  مێردەکەى شەهید بووە،یاخود مێردەکەى بریندارەو چەند مانگە لەجێگادا کەووە.حکومەت پەراوێزى خستوون وئاوڕیان لێ ناداتەوە، ئەوانیش بەداخەوە،ئەمجارەش ئەڵێم بەداخەوە و رووى بەرپرسان رەش بێت، کەژنەکانیان ناچار بەلەش فرۆشى دەکرێن.
گەر شێخ جەعفەر خۆى توڕە کردوە،گەر وەزارەتى پێشمەرگە بەو لێدوانە قەڵس بووە، بۆلەخۆیان ناپرسن ،بۆ بەدواداچوون ناکەن بزانن ئەو مەسەلەیە راستە یان نا،ئەگەر راست بوو،ئەوا کوا پیاوە بەغیرەتەکانى وەزارەتى پێشمەرگە؟! بۆ دەهێڵن شکۆى پێشمەرگە بشکێت؟. کەسو کاریان ناچار بەو کارە بێت، لێرەدا رووى دەمم ئەکەمە شێخ جەعفەرى مێباز و شەڕواڵ پیس، ئایا بۆخۆت و دارو دەستەکەت نیت،کە رۆژانە تەماع دەکەنە ژنى پێشمەرگە، ئایا چەند جار تەماعت لەژنى پێشمەرگە کردوە و بۆ ئەوەى بچیتە لاى، ناردۆتە بۆ شەڕ و لەپاشەوە بەدەستى چەتەکانى خۆت کوشتوە؟کەس هەیە لەشەڕەکانى ناوخۆدا ئەم تاوانەى نەبیستبێت؟ ئایا بیرت ماوە ئەو دەمەى لەسلێمانى سەرپەرشتى یەکەکانى حەفتات دەکرد، رۆژانە چەند کچى هەرزەو مناڵ ئەهاتن بۆ لات ،ئەوانە کێ بوون؟ کاریان چى بوو؟ لەوەش زیاتر ئەو کچە هەرزە و ناکامڵانە، بەشى زۆریان کەسو کارى شەهید و پێشمەرگە بوون ،بەبیانوى دامەزراندن و، وەرگرتنیان لە کۆلیژ وپەیمانگا، دەهاتنە لات، تۆش  وەک پیشەى هەمیشەیت ژەهرى گڵاوى خۆت دەڕشت و کارى پیست لەگەڵ دەکردن. بەدەر لەوەش شوفێرى تەکسیەکانى فەرماندەیى کە هاتوچۆیان بەو کچانە دەکرد.بەئاشکرا باسیان دەکرد ،بەشوفێرەکانیان دەوت گەر کچ یان کوڕتان هەیە ئێمە ئەتوانین لاى شێخ جەعفەر دایبمەزرێنین،ئەمە ناو دەنێت چى؟چەند کەس لەسەر تەکلیفى ئەو کچانەو کۆمەڵێک کچ تر لاىخۆت داتمەزراندون؟ یان پلەت پێداون و کردونت بەئەفسەرو شت؟ ئەى خاڵە شێخ زەوییەکانى ئاوبارە ،ئەوانەى کە بوون بەموڵکى وەزارەتى پێشمەرگە، لەپاى چى و بەرامبەر بەچى ئەتدا بەخەڵکى کەبەشێکیان هەر کوردنەبوون ؟هەر ئەوەش نا چەند عەرەب و کۆنە بەعسیت لەوەزارت دامەزراند، کردت بەپێشمەرگە؟ تەنها لەبەر ئەوەى ژن یان کچى جوانیان هەبوو؟
ئەوەى کە سەرم دەئاوسێنێت وکەلەیم دەکات گردبونەوەى خەڵکى هەولێرە لەسەر قسەکانى سروە،خەریکە قیامەت رادەکەن. باشە بەڕێزانى ئەوشارە،دڵنیام لەسەدا هەشتاتان ئەو قسانەى سروەتان نەبیستوە،یان بەشى زۆرتان هەر عەرەبى نازانن، بەڵام بەفەرمانى پارتى و جاشەکانى لق  و ناوچە،هاتونەتە سەر شەقام. ئەى باشە ئەوە بیست و پێنج ساڵە ،پارتى بەکردەوە بەقسە لەسروە خراپترتان پێدەکات، ئەوە بەئاشکراو گوندەیى لێتان دەکوژێت،برسیتان دەکات، هەر زار هەڵبێنن زمانتان دەبڕێت، ناتوانن لەماڵى خۆشتاندا باسى قەیران و گرفت و نەهامەتى بکەن، ئەى مەگەر کەسوکارى ئێوە نى یە لەسەرنەبونى،لەسەر گیرفان بەتاڵى و هەژارى پەنا بۆکارى خراپ دەبات؟ ئەى بۆخۆتان چەند ماڵە پێشمەرگەتان پێشک دێت، کە  نان لەماڵیانا نى یە، کرێى خانوى پێنادرێت، مێردەکەى لەتاو ئەوەى کە ناتوانێت وەک مرۆڤ خێزانى بەخێو کات و شیر و دایبى بۆمناڵى بکرێت.ناچار ژنەکەى ئەو کارە خراپە  دەکات، ئەوە بۆناچن بۆ مارکێتەکان بۆناچن بۆ لاى قەساب و وشکە فرۆشەکان،بزانن ئەوان چەند چیرۆک و بەسەرهاتى وقێزەون و پڕ شەرمەزاریتان  بۆ دەگێڕنەوە ،کە رەنگە سروە هەر پەى بێنەبردبێت.
ئێستاش دەیڵێمەوە سروە شتێکى خراپى نەوتوە، سروە راستى و نەهامەتى پێشمەرگەى بەیان کردوە،هۆشى هێناوەتە بەبەر ئێوەدا ،ئاگادارى کردونەتەوە،کەلەخەوى بێدارى رابن، بەچاوى خۆتان ببین کە پێشمەرگە بەرگرى لە وڵات دەکات، کەچى لەو لاوە شێخ جەعفەر و پیاوانى زۆڵى بنەماڵەى بارزانى، بۆ پاراستنى بیرەنەوت و کۆمپانیا و بەرژەوەندییەکانى خۆیان بەکوشتیان دەدەن.دەر ئەنجامەکەشیان ئەوەیەکە باسکرا،ئایا گەر خێزانی پیشمەرگە،کەموچەکەى پێنج سەد هەزار بێت، بەسێ مانگ جارێک ئەوجا وەریبگرێت،کرێچى بێت، خاوەن یەک دوومناڵ بێت، لەقوتابخانە بێت، یان ساواو شیرە خۆرەبن، بەم زستان و بێ کارەباییە،بەچى دەژین مانگى چەند بەشیان دەکات؟! کە بۆخۆشتان دەزانن کە هاوکارى و یارمەتى لەم رۆژەدا زۆر کەمبۆتەوە، بەشى زۆرى خەڵک بار و گوزەرانیان خراپە و فریاى خۆیان ناکەون،چ جاى ئەوەى یارمەتى خەڵکى بدەن، ئەى باشە جەماوەرى بەزۆر هێنراوە سەرشەقامى شارى هەولێر. ئەو هاوکێشەیەم بۆ حەل بکەن پێنج سەد هەزار دابەشى سێ مانگ بکەن.گەر نان و چاش بخۆن هێشتا بەشیان ناکات،ئەى چى بکەن و قوڕى کوێ بکەن بەسەریاندا؟ 
ئەى بۆمەگەر بیرتان چوو چەندین پێشمەرگە لەسەر ئەوەى کەناتوانن خێزانیان بژێنن،کە ئەزانێت ئیدى ئەبێت پەنا بۆکارى خراپ بەرێت،بەدەستى خۆى خۆى دەکوژێت ،تا ئێستا چەندین حاڵەتى لەوشێوەیە لەشارى هەولێر  و دەوروبەرى رویانداوە، ئەى بۆمەگەر نابینن ئەوانەى کە لەبەردەم ترافیکەکان سواڵ دەکەن، ئەو مناڵانەى لەناو کۆمەڵگەى بێ رەحمى زاڵمدا کارى قورس دەکەن، مناڵى کێن؟ مناڵى شێخ جەعفەرن یان  مەسعود و نێچیر؟ بێگومان سەرلەبەریان مناڵى فەرمانبەرن و بەشى زۆریان باوکیان بان پێشمەرگەیە یان شەهیدبووە.
   خۆزگە بوێرەکانى شارى هەولێر ئەوانەى بە فەرمانى لق و ناوچە هاتنە سەرسەقام، تۆزێک غیرەتتان دەبوو، بۆ مافى زەوتکراوى خۆتان بۆموچەى دزراوتان، بۆنەبونى خزمەتگوزاریتان، بۆ بێ نەوتى ،بێ ئاوى،بێ کارەبایى  بۆ کوشتنى(مەلا هۆشیار و وەدات و کامێرمانەکەى هەولێرو،ژنە پارێزەرکە و، ئەو کوڕەى لەسەر فولایت کوژرا) زاتى ئەوەتان بکردایە،هەر یەک بەیاننامە، یەک لێدوانتان بدایەو ،وەک ئێستا داواى بەسزا گەیاندنى تاوانبارانتان بکردایە. بەڵام ئەوەیان بڤەیە چونکم بکەرەکەى پارتى یە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە