پێشمەرگە و تۆزێک ئابڕوو!

Wednesday, 14/12/2016, 18:58

3775 بینراوە


بەرایی:
دەڵێن کاتی خۆی لە شاری مهاباد نەمر قازی موحەممەد وچەند کەسایەتیەکی دیکە راوێژیان لە سەر ناوی هێزی نیزامی کورد (چەکداری کورد) کردوە، بەو واتایە کە بۆ بەرگری لە کورد و دەستکەوتەکانی کام ناو بی هێزی چەکداری کورد هەڵبژێرن. ئەو کات لە دیواخانی قازی نەمردا چاپەز هەبووە کە چای بۆ میوانان داناوە. هاوکات کابرای چاپەزیش گوێی لەو بابەتە دەبێ و دەڵێ ئیزن هەیە منیش ناوێک پێشنیار بکەم؟
ئەوانیش دەڵێن زۆرمان پێ خۆشە. دەڵێ من بۆ دامەزراندنی هێزی چەکدار بۆ کور د و کۆماری کورد لە مهاباد ناوی / پێشمەرگەم / پێ باشە. وێگڕا ئەو ناوە پەسەند دەکەن و پێیان سەیر دەبێ کابرایەکی بێ سەوادی چاپەز چۆن ئەو ناوە خۆشە و پڕ بە پێستەی بۆ داتاشڕاوە. لەو کاتەوە تا ئێستێ بە چەکداری حیزبی گووتراوە پێشمەرگە. ئەو دەسەتەواژەیە لە باکوری کوردستان دوای سەرهەڵدانی پاڕتی کرێکارانی کوردستان بە ناوی / گریلا / پێناسە کراوە. ئەو وشەیە، ناونەتەوەییە و لە زۆر شوێنی وڵاتەکانی دیکەدا ناسراوە. بۆیە ئەڕۆ لە رۆژئاوای کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان (لە لایان پژاک) لە جیاتی پێشمەرگە وشەی گریلا لە لایان حێزبەکانی ئەو بەشانە لە وڵات بەکار دەهێنرێ.
قسەی وتار
ئاڵا و پێشمەرگە و سروودی نەتەوەیی بۆ کورد بۆتە نان ، ئاو، کار، داهاتوو، شەڕەف، نامووس، ژن ، منداڵ ، خودا ، ئایین و،،،، زۆر بابەتی دیکە بۆ کەڵک وەرگرتنی بەرپرس و بنەماڵەی حیزبی لە ئاست ناسیونالیزمێکی کوێڕانە و سەقەت. تا ئێڕە لە رۆژهەڵات کوردستان و لە باشووری ژێردەستی دەسەڵاتی بۆگەنی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و هەروەها حیزبەکانی رۆژهەڵاتی وڵات / دێمۆکڕاتەکان و کۆمەڵەکان / تاقە حیزب یان بەرپرسانێکم بۆ وەدۆزە کە گەمەی سیاسیان بە پێشمەرگە و ئاڵا و سروودی نەتەوەیی کورد نەکردبێ؟ تاقە حێزبێکم بۆ ناو بەرن کە لە سەر ئەو ناوانە بازرگانیان بە خوێنی شەهید و بە خاکی کوردستان نەکردبێ؟ ئەگەر ئێوە ناوی نازانن من دەزانم . ئەوە نییە ٢٥ ساڵە لە باشووری وڵات چمان بە سەر دێنن! مەسعود بارزانی ئاڵای وڵاتی ئێڕانی سەرا و بن کردوە و خۆرێکی بۆ داناوە دەڵێ ئیللا و بیللا ئەوەی ئاڵای سەردەمی قازییە کە داویەتی بە باوکم بیپارێزێ! (ئەوە نییە بۆ خۆی چۆنی پاراستوە!) پرس بە کەس نەکراوە تەنیا باوەڕی خۆیەتی.
داگیرکار هەرچی بیکا بە مافی خۆی دەزانێ. بێ ئینسافییە کە گازەندەی لە سەر تۆمار بکرێ. چون دوژمنە. بە باوەڕێ من دووژمنێک کە بە ڕاشکاوی دەماندوێنێ و بە ئاشکرا وڵاتمان دەسووتێنێ لەو سەر کردەیە باشترە کە بە تۆبزی خەیانەتی نەتەوەییمان لە سەر بەڕێوە دەبا. هەتا زیندووم دەڵێم ئەو شەڕەی کە پێشمەرگە / چەکاداری حێزبی / دەگەڵ داعشی دەکا پیرۆز دەبینم، بەڵام قەت بە شەڕێکی رزگاری و نەتەوەی ونیشتمانی پێناسەی ناکەم. ئەوە نییە سەر سورەکانی بارزانی چۆن دێنە سەر شەقام دەڵیی کیری فیلمان بۆ دەشکێنن! ئەوە نییە چەکدارەکانی لێوای ٧٠ و٨٠ دەچنە لای جەلال کورد کوژ  و دەڵێن ئێمە یادگاری تۆین و بە تۆ وەفادارین! ئەوانە کوا پێشمەرگەی نیشتمان و گەلن؟
قسەی پێشمەرگەیەک دێرینم چاو پێکەوت کە دەلێ: ئەگەر پێشمەرگایەتی کاتی خۆی لە شاخ تۆزە ئابڕوویەکی هەبووە ، ئەوڕۆ ئەو تۆزە ئابڕوویەشێان چواند! ئەگەر من ئەو قسەیە بکەم جنێوم پێدەدرێ. بەڵام ئەو کەسە ساڵەها زەحمەتی کێشاوە و رەنجی دیوە. کوێی گووتنەکەی درۆیە با جوابی دەنەوە. سەدان قزڵباش بارزانی سەر سوور دێنە شەقام، چاو لە کێ سوور دەکەنەوە. ئەوانەش پێشمەرگەن؟ ئەگەر هەون کەس هەیە پێیان بڵێ: خوێڕێنە ئەدی بۆ شەنگالتان تووشی ئەو نەهامەتیە کرد.
ئاڵاش پیرۆزە، سروودی نەتەوەییش پیرۆزە، پێشمەرگەش ، پیرۆزە بەڵام بە مەرجێک چرای ژیانی کورد لە سەر دەلاقەی خاکی نیشتمان بە بای مەرگی سەرکردەی خوێڕێ نەکووژێنێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە