سەلەفیەت و دروست بوونى تیرۆر

Thursday, 15/12/2016, 1:41

2472 بینراوە


بە چاو گێڕانەوە بۆ مێژووى سەر هەڵدان و گەشە کردنى بیرى توند ڕەوى و دەمارگیرى ئاینى،کەسەرى کێشاوە بۆ دروست بوونى گروپ و کۆمەڵەى چەکدارى تیرۆرستى،ئەو ڕاستیەمان بۆ بەرجەستە دەبێت کە پەروەردەى سەلەفیەت سەرچاوەى قەیران و کێشەکانى ناو ڕۆشنبیرى ئیسلامیە بە پلەى یەکەم و پاشانیش هۆکارى سەرەکى ماڵوێرانى و ئاوارە بوون و تێکچوونى شیرازەى ژیانى هاو چەرخانەى کۆمەڵگەى ئیسلامیەکانە لە ڕێگەى دروست بوونى گروپ و باندە تیرۆرستیەکانى گۆشکراو بە پەروەردەى سەلەفى،ئەوەى ئێستاش لە هەرێمى کوردستان دەگوزەرێت دروست بوونى ڕێبازى سەلەفیەتە ،بە شێوەیەکى بەرچاو ژمارەیان تابێت لە زیاد بووندایە بە تایبەت پارێزگاى سلێمانى بۆتە مۆدیل لە ناو گەنجانداو مزگەوت و شوێنى تایبەت بەخۆیان هەیە بۆ کۆبوونەوەو بڵاو کردنەوەى ڕێبازە چەقبەستووە کۆنە پەرستانەکەیان،بەڵام ئەوەى جێگەى داخە خەم ساردى حکومەتى هەرێمە لە کاروو چالاکیەکانى ئەم شەم شەمە کوێرە کۆنە پەرستانە هیچ پلانێکیان نى یە بۆ ڕاگرتنیان و بنە بڕکردنیان لە ڕەگ و ڕیشەوە،لە بەرئەوەى ئەمانە مەترسیەکى گەورەن لەبەردەم  ئایندەى هەرێمى کوردستان و میکرۆبێکى کوشندەن بۆ کۆمەڵگا،پێم وایە لە داهاتوویەکى نزیکدا کارو چالاکیەکانیان گۆڕانى بەسەردا بێت بۆ دروست بوونى باندو گروپى تیرۆرستى ،لە ژێر ڕۆشنایى مێژووى سەر هەڵدانى توندڕەوى و دەمارگیرى ئیسلامى ڕێبازى سەلەفى بووە لە ئیبن حەنبەلەوە بگرە تاکوو تیرۆرستانى داعش کە پەروەردەى ڕێبازى سەلەفین،ئامانجى سەرەکى ئەم کۆنە پەرستانە گەڕانەوەیە بۆ کەلتورى تووند ڕەوى و چەقبەستوى ئاینى لە سەر بنەمایەکى وەحشیگەرانە،ئەوەى پێچەوانەى دەق و سونەتەکان بکات کافر و مولحیدەو کوشتنى حەڵاڵە و مەلا کرێکار وەتەنى فتواى کوشتنى بۆ دەردەکەن،ئەم شەم شەمە کوێرە کۆنە پەرست و دەرپێ کورتانە هاوکارى دارایى لەلایەن ئەو دەوڵەتانەوە دەکرێن کە سەرچاوەى دروست بوونى تیرۆرن لە جیهاندا،کۆمەڵەى سەلەفیزم وەک بۆمبى چێنراو وان هەرکات باروو دۆخیان بۆ گونجا دەست دەکەن بە کردەوەى تیرۆرستى و ئەمنیەت و ئاسایشى هەرێمى کوردستان تێک دەدەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە