نوێنەرایەتى حیزب یان نوێنەرایەتى خەڵک. !؟

Tuesday, 10/01/2017, 12:08

2144 بینراوە


نوێنەرایەتى یاخود نوێنەرایەتى کردن واتە لەجیاتى یان لەبرى کەسانى ترى دیارى کراو بۆتاوتوێکردن وگفتوگۆکردن یان خستنەڕوویى پێشنیاروکێشەوگرفت یان خستنەڕووى چارەسەربۆکێشەیەکى دیارى کراو,یان ڕۆشتن بۆجێگایەکى دیارى کراو وەک سەردانى کردن لەجیاتى کەسانێکى دیارى کراوە بۆخستنەڕووى پەیامى کەسانێک.
 جۆرەکانى نوێنەرایەتى پێکهاتوون لە
*یەکەم/نوێنەرایەتى خێڵایەتى ونوێنەرایەتى حیزبى یە.کەئەم نوێنەرایەتییانە بەشێوازوجۆرێک ڕێکدەخرێن کەئەتەکێت وئاداب ویاساکانى خێڵایەتى وحیزبى نەبەزێنێت.لەهەرهەنگاوێکدا دەبێت نوێنەرەکان ڕەچاوەى یاساکانى حیزب وخێڵەکەیان بکەن.هەربۆیەشە زۆرجار کەسانى نوێنەرکەسەربەخۆیانە هەڵسوکەوت دەکەن وقسەدەکەن دواتر تووشى لێپرسینەوەوسزادانى سەروویى خۆیان دەبن,لەبەرئەمەشە زۆربەکەمى لەکاتى نوێنەرایەتى حیزبایەتى وخێڵایەتى دا سنوورەکانى ئەتەکێت وئاداب ویاساکۆنەپەرستەکانى حیزب وخێڵ دەبەزەندرێت .(بەمەبەست ناوى نوێنەرایەتى حیزب لەتەک نوێنەرایەتى خێڵایەتى دەهێنم لەبەرئەوەى لەباشوورى کوردستان بەدرێژایى فەرمانرەوایى دەسەڵاتى حیزبەقەومى ودیینى یەکانى باشوورى کوردستان هەروەک خێڵەکانى سەدەکانى ناوەراست حیزبایەتییان کردووە وڕێگربوون بۆگەشەى فەرهەنگ وئاداب ونەریتى سیکۆلار ومەدەنى وشارەستانى وئازادیخوازى ویەکسانیخوازى ومرۆڤ دۆستى. هەرگیز ئەوان ناکرێت جیابکرێنەوە لە خێڵ گەرایى ودواکەوتویى دا لەبەرئەوەى لەجوڵەو ئەداى کردارى ئاداب وسونەتى دواکەوتویى کۆنەپەرستانە ودژەبەشەرى حیزبەکاندا زۆر بەباشى وبەڕوونى دەبیندرێت وهەستى پێدەکرێت.)
*دووەم/نوێنەرایەتى حکومى واتە نوێنەرایەتێکى ڕەسمى یەو لەچوارچێوەى یاساوڕێنمایەکانى حکومى دا ڕێکدەخرێت.ئەم جۆرەیان لەدەوڵەت ووڵاتانى پێشکەوتووشارەستانى وسیکۆلارومەدەنى پەرەى پێدەدەن.لەم جۆرەنوێنەرایەتێشدا لەهەرچالاکێکى نوێنەرایەتى دا وەک گەیەنەرێک قسەوگفتوگۆکان دەکەن,یان ئەوجۆرەچالاکییە ئەنجام دەدەن لەشێوازوجۆرى سەردانى تەشریفاتى بێت یان لەجۆری وەڵامدانەوەبێت بەپرسیارو کێشەوگرفت وقەیران بێت,یان بۆهەرجۆرێکى تربێت حکومەت خۆیى لەچوارچێوەى ڕێنمایى ویاساکاندا کارى لەسەردەکات لەشێوازوجۆرى ئیدارى وکارگێرى دا.ئەم جۆرەنوێنەرایەتى یەش بەپێى جۆروشێوازى سیستەم وحکومەتەکان گۆرانى بەسەردادێت,پێویستە هەموولایەک بزانن لەم جۆرەنوێنەرایەتى یە  واتە نوێنەرایەتى حکومى لەناوسیستەمى ئیدارى وکارگێرى باشوورى کوردستان بوونى نییە لەناوەڕۆکدا بەڵکوئەوەى هەیە تەنها لەشێوازو دیوى دەرەوەدانوێنەرایەتى حکومى یە بەڵام لەناوەڕکى کردارییاندا نوێنەرایەتى حیزبى وحیزبەکانە.
*سێیەم/تێکەڵکردنى نوێنەرایەتى واتە زۆرجار دووجۆر لەنوێنەرایەتى تێکەڵدەکەن,کە یەک کەس هەڵدەستێت بەنوێنەرایەتییەکە,کەئەم جۆرەیان بەردەوامە لەباشوورى کوردستان.کە نوێنەرایەتى تێکەڵدەکرێن و تێکەڵدەکرێت,بەڵام ئەم مۆدیلە لەهیچ لەدەوڵەتان وولاتانى پێشکەوتووسیکۆلاردا بوونى نییە.کوشندەیى ئەم نوێنەرایەتى یە ئەوەیە کەهیچ لایەکیان ناتوانن ببن بەنوێنەرایەتى ڕاستەقینەى لایەنى خۆیان چونکەخۆیان بەتێکشکاوى بەرهەمدێن.بەجۆرێکى دەستەمۆوکۆیلەئاسا لەناوحیزبەکانداگەشەدەکەن,هەربۆیەلەچالاکى نوێنەرایەتیداهەمیشەناتوانن خۆیان ڕزگاربکەن لەدەست پابەندبون وجۆرى کۆیلایەتى حیزبیان.
جۆرەکانى تێکەڵکردن تێکەڵکردنى نوێنەرایەتى حیزب وحکومەت کەئەم جۆرەیان زۆرکوشندەیە کەکاتێک ئەفکاروئاداب وفەرهەنگ وفکرى حیزب تێکەڵ بەسیستەم وحکومەت دەکرێت,ئەم مۆدیلەیان لەئیدارەدان لەباشوورى کوردستان چەندین ساڵە ئیشى لەسەردەکرێت وگەشەى پێدەدرێت,بەجۆروشێوازى زۆررەجحى ودواکەوتوانەوکۆنەپەرستانە کەبۆتەهۆکارێکى بەهێزوپڕکاریگەربۆتێکشکاندنى جۆرى زانستى وئیدارى کارگێڕى لەسەرجەم بوارەکانى سەرەتاکانى سیستەمى حکومدارى ودەوڵەت دارى لەباشوورى کوردستان,ئەم سیستەم وئیدارەکارگێڕییە دواکەوتووە بۆتەهۆکارێکى  کاریگەربۆتێکشکاندنى بەشێکى زۆرى ئاداب وسوونەت وفەرهەنگى پێشکەوتنخوازانە وئازادیخوازانە ومەدەنییانەى خەڵکى باشوورى کوردستان ئێستاش بەردەوامە لەهاڕینى جوڵەى ئازادیخوازى ویەکسانیخوازى وبەهاجوان ومرۆڤ دۆستانەى خەڵکى کوردستان. 
*چوارەم/نوێنەرایەتى حیزب لەناوخەڵک بۆپەرلەمان حکومەت/ئەم جۆرەنوێنەرایەتى حیزبە لەناوخەڵک بۆپەرلەمان ئەم جۆرەیان لەسەردەمى سەرمایەدارى دا مۆدیلە کە بەجۆرێک خەڵک دەنگ دەدات بەنوێنەرى حیزبەکان کەبچەنە ناوپەرلەمان وحکومەت بۆبەدیهێنانى  پرۆژەوئامانج وبەڵێنەکان کەلەکاتى هەڵبژاردن بەخەڵکى دەدەن.لەم جۆرە نوێنەرایەتیەدا لەوڵاتێک بۆ وڵاتێک دەگۆڕێت بەپێى جۆرى سیستەمى دەوڵەتدارییان.لەم جۆرەنوێنەرایەش زۆرجار بە ناوى هەڵبژاردن ودەنگدانى خەڵکەوەبۆ پەرلەمان بەڵام دەبنەمشەخور وهۆکارێکى بەهێزوکاریگەربۆبنیاتنانى سیستەمێکى دیکتاتۆرى وفاشیستى,کەبەرهەمى دەنگدانەکانى خەڵک جگەلەماڵوێرانى نابەرابەرى وئاوارەیى وشەڕ ونەهامەتى وقەیران ودەردەسەرى جۆراوجۆر بۆخودى خەلک هیچى لێ دەستناکەوێت.
نوێنەرایەتى شارەوانى وئەنجومەنى پارێزگاش بەهەمان شێواوەوجۆرى پەرلەمانى,نوێنەرایەتى حیزبى یە بەڵام لەدەرەوە خۆنمایش دەکەن بەنوێنەرایەتى کردنى خەڵک بۆ شارەوانى و ئەنجومەنى پارێزگا.زۆر جۆر هەڵبژاردنى تر کە لەسەردەمى ئێستایى سەرمایەداریدا بۆمانەوە وبەرژەوەندى وگەشەى خۆیان پەرەى پێدەدەن نەک بەرژەوەندى خەڵک.
بەشێکى زۆرى لەدیکتاتۆر وسیستەمە فاشى و کۆنەپەرستەکانى جیهانى مرۆڤایەتى بەهۆى دەنگدان وهەڵبژاردنى پەرلەمانى ویان هەڵبژاردن ودەنگدانى ناوکۆنفرانس وکۆنگرە وجێبەجێکردنى بەرنامەوپلانەجۆراوجۆرەکانى حیزبە وقەومى ودینییەکان وڕاسیزمەکانەوەیە کە سیستەمى دژەبەشەرى  ومرۆڤە دڵرەق وبێ بەزەیى ومرۆڤەکوژ ودیکتاتۆرو ملهوڕەکان بەرهەمدەهێنێت.لەپێناوى گەشەومانەوەى سەرمایەوداهات وپارە وپلەوفەرمانڕەوایان  زەڕەیەک پاکیان لەوێرانکردنى جوانییەکانى جیهانى مرۆڤایەتى نییە لەناوسەرجەم سیستەمە سەرمایەدارى ودیینى وقەومییەکانى ئەم سەدەیە کەبەسەدەى زانست ودیموکراسى ومافەکانى مرۆڤیش بۆمان دەناسێنن هەرخۆیان.
*پێنچەم/نوێنەرایەتى لە خەڵکەوە بۆخەڵک/ئەم جۆرەیان بریتى یەلە نوێنەرایەتى خودى خەڵک خۆى واتە ئەم جۆرەنوێنەرایەتى یە لەلایەن خەڵک خۆیانەوە دیارى دەکرێت.کە لەمێژوودا بەنوێنەرایەتى شوورایى خەڵک ناسێندراوە.ئەم جۆرە نوێنەرایەتى یەکە لەگەڕەک وشاروشارۆچکەو گوند ودێهاتەکان هەڵدەبژێردرێت بەمەستى دروستکردنى حکومەتى خۆجیى وپاشان حکومەتى سەراسەرى گشتگیر لەسەرجەم نوێنەرایەتییەکانى تر سەرکەوتوترەوپڕبەیاخترە بۆخودى خەڵک بەگشتى بەلام پێویستە هەمیشە هاوتابێت ئازادى ودیموکراسى لەگەڵ سەرجەم هەڵبژاردنەکانى خەڵکدا ڕەچاوى شەفافێت و کرانەوە ونوێبوونەوەکان بکرێت.
ئەم جۆرە سیستەمە بۆ زۆر شوێن ووڵات وکۆمەڵگا گونجاوە.دەشکرێت سوودى زۆرتر لەوڵاتان وکۆمەڵگاکانى تر زۆربەباشى وەربگیرێت.ئەوەى ئێستا لە خۆرئاواى کوردستان -سووریا پیادە دەکرێت زۆر ڕوونە بۆخەڵک ,کە ئەوجۆرە ئازادى و خۆبەڕێوەبردنەى ئێستاهەیانە کە توانیویانە بەسەر زۆرترین قەیران وکێشەوشەڕونەهامەتییەکانیاندا سەرکەوتوبن.
هەرچەندە ئەوانیش بێ کەموکوری نین لەڕووى سەرجەم بوارەکاندا بەڵام باشى وخەراپییان بەباشى هەڵبسەنگێنین باشییەکانیان زۆر زۆر باشترە لەخەراپەکانیان.لەئێستادا لەبەشێک شوێن خوێندن هەیەو بەچەندین کارگەى بچوک دامەزرێندراون وچەندین شارو ناوچەیان بەرەو ئاوەدانکردنەوە بردوە,ئومێدیش زۆرە کە ئایندەیان زۆرباشتربێت لەئێستا وێڕاى هەبوونى زۆرترین بەربەست وکێشەى جۆراجۆر بۆبەردەمییان چ لەلایەن دەوڵەتانى کۆنەپەرستى ناوچەکەوەبێت یاخود هێزەتیرۆریست ودواکەوتووڕەجحییەکانەوەبێت.
ئەمەبە ئازایەتى وتێکۆشەرى تەنها (پەیەدە ) نەکراوە بەڵکو زیاتر بەدڵسۆزى ولەخۆبردوویى خەڵکەکەى خۆرئاوا کراوە هەرچەندە (پەیەدەوبەشێک لەحیزبەکانى تر ) ڕۆڵى کاریگەرى زۆرباشیان هەبووە لەوبارەیەوە من نامەوێت باس لەوحیزب یان ئەو حیزب بکەم بەس لەئیرادەو نوێنەرایەتى ودڵسۆزى خەڵک دەکەم کە ئێستا لەخۆرئاواى کوردستان زۆر بەهێزە وجێگاى دڵخۆشى سەرجەم ئینسان دۆستان و ئازادیخوازان ویەکسانیخوازانى جیهانە  کەبەخەم لەناوبردنى تیرۆرو نابەرابەرى وشەڕوئاوارەیى و کۆمەڵکوژى و نەهامەتییەکانى مرۆڤایەتین.
 لە رۆژی جیهانی دژی گەندەڵیدا، خەڵاتی دەستپاکترین بەڕێوەبەر لە لایەن ڕێکخراوی (شەفافیەتی نێودەولەتی)درایە کۆمۆنیستێک! تەنها سەرۆکێکی شارەوانیەکی بچوک لە ناوچەی دێرسیم (تونجەلی) تورکیا، خەڵاتی دەستپاکترین بەڕێوەبەری سالی ٢٠١٦ وەرئەگرێ، بە هۆی ئەو تەجروجوان وسوودبەخش وبە دەگمەنەی کە جێ بەجێی کردوە و تەواوی بڕیار و کارەکانی شارەوانیەکەی لە لایەن خەلکەوە راستەوخۆ سەرپەرشتی ئەکرێ و بڕیاری لێ ئەدرێ!
 رێکخراوەکە سەرسوڕمانی خۆی دەربڕیوە لەوەی کە ئەم تەجروبەیە بێ وێنەیە لەم سەردەمەدا و تەواوی داهات و خەرجیەکان وەکو تابلۆ لە دەرگای شارەوانیەکە هەڵئەواسرێ و بەرهەمی هەرەوەزی سروشتی و کار و ڕەنج لە خەلکەوە و بۆ خەلک بەرهەم دێت و خەلک دەخالەتی راستەوخۆی هەیە ! لەکاتێکدا هەموولایەک باش دەزانێت تورکیا لەچەندین  قەیران وکێشەو گرفتى جۆراوجۆردایە,بەڵام لەوشارۆچکەیە بیرۆکەى کۆمۆنیستێک  سەرجەم شارەکە سوودى لێ وەردەگرێت,دەتوندرێت شاروناوچەو کۆمەڵگاکانى تریش سوود لەوجۆرەبیرۆکەوفکرە جوان وئینسانییانە وەربگرن.
لەهەرشوێن وجێگا وکۆمەڵگایەک خەڵک نوێنەرایەتى خۆیى بکات وخۆیى بەشداربێت لەدەسەڵات هەمیشە بیرۆکەو فکروتێڕوانینى جوان وسەرنج ڕاکیش لەپێناوى ئایندەى باشتر کۆمەڵگا دەردەکەوێت,خەڵک بەخۆش حاڵى وشادیی هەنگاو بەرەوداهاتوویى باشتر وئازاد وبەرابەردەنێن.
لە باشوورى کوردستانیش لەساڵانى دوایى ١٩٩١ خەڵک زۆر دڵسۆزو ئازاوبەئیرادەبوو,خەڵک زۆر داکۆکى لەدیموکراسى وئازادى و مافەکانى مرۆڤى دەکردبەڵام قۆناغ بەقۆناغ حیزبە قەومى وئیسلامییەکان ئیرادەى خەڵکیان تێکشکان بۆ گۆرانکارى بۆ ئایندەیەکى باشتر.لەئێستاشدا وەکو بەڵاوهێزى دژەى خەڵکى ودژە ئینسانى دەیانەوێت بەهەرنرخ وهەرجۆرێکبێت درێژەبەسیستەمى دواکەوتوانەى خێڵایەتیان بدەن,بەناوى نوێنەرایەتى وبەرژەوەندى خەڵکى کوردستان ولەدەستنەدانى ئەزموونى دەسەڵاتى کورد ڕۆژبەڕۆژ قەیران وکێشەو بەڵاو نەهامەتى زیاتر بۆخەڵکى باشوور بەدیارى دەهێنن.
ئەگەر لەقۆناغى ئێستاخەڵکی چەوساوە وستەم دیدەى باشوورى کوردستان نایانەوێت وناخوازن بەردەوام بن لەگوزەرانێکى هەژارانەو وبێکارى وکێشەو گرفت وقەیرانى جۆراوجۆر,کەخەڵکى باشوورى کوردستان ناڕازین لەوە کەگەنج ولاوەکانیان لەدەریاوزەریاکان ئەخنکێت ویاخودبەرەومەرگ ئەچن یان بەرەوئاوەرایى ئەچن, ئەوا پێویستەودەبێ لە ئێستاوە لەبیری داڕشتنی پایەکانی حاکمیەتی شۆڕشگێڕانەی خۆیاندا بن.  مامۆستایان وکرێکاران وڕەنجدەران و زەحمەتکێشان و خەڵکی ستەمدیدەى کوردستان دەبێ لە بیری دامەزراندنی دەسەڵاتێکدابن کە هەموو ژن و پیاوێکی کرێکاری سادە، و هەموو ئینسانێکی زەحمەتکێش بتوانێ ئامرازه‌كانی دەسەڵات بەدەستەوە بگرن و ڕاستەخۆ لە حەیاتی سیاسیی و ئیدارەی وڵاتدا ڕۆڵیان هەبێت. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە