ڕژێمى ئێران بەردەوامە لە ئەشکەنجە و زیندانیکردن!

Tuesday, 13/12/2016, 2:17

2569 بینراوە


لە درێژەى کارە دژەئینسانییەکانى ئەورژێمە کۆنەپەرستە ڕۆژبەڕۆژ چەوسانەوەوئازاردان وزیندانى کردن وسێدارەدان زیاتردەبێت ,رۆژانەگوێ بیستى هەواڵى زیندانى کردن وئازاردان وئەشکەنجەدان وسێدارەدان دەبین,بۆیەپێویستە بەردەوام وڕۆژانە لەسەرجەم بوارەکاندا لەلایەن سەرجەم خەڵکى ئێران وسەرجەم مرۆڤەئازادیخوازویەکسانیخوازومرۆڤ دۆستەکانەوە  ئەوڕژێمە سەرکوتگەرەودژەخەڵکى یە شەرمەزاروریسوابکرێت.ناکرێت بەهیچ شێوازوجۆرێک لەلایەن هیچ کەس وهیچ لایەنێک کەخۆیان بە ئازادیخوازیەکسانیخوازو مرۆڤ دۆست دەزانن بەهیچ جۆرێک بێدەنگ ببن وبێ هەلوێست ببن لەبەرئەوەى بێ دەنگى بوون وبێ هەڵوێستى لەدوایى ئەنجامدانى تاوانەدژەمرۆڤەکانى ئەوڕژێمە ئەوا ملهورى وهەوسارپچراوى بۆخوێن ڕشتن زیاتر دەبێت.
شەهلا محەممەدیان زیندانی سیاسی كورد ژیانى لەقۆناغى ئێستادالەبارو دۆخێكی زۆرخراپدایە
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی هەنگاو، شەهلا محەممەدیانی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد کە بۆ ماوەی ١٠ مانگە بۆتێپەر کردنی حوكمی ٤ ساڵ زیندان بۆ شاری تەورێز دوور خراوەتەوە، لە بارودۆخێکی خراپ دا بەسەر دەبات.
ئەم بەندکراوە کوردە ڕێکەوتی ٢٨ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی بە تۆمەتی ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری ڕێژیم و پڕپاگەندە دژی نیزام، لەلایەن دادگایی  رژێم لە مەهاباد، حوكمی ٤ ساڵ زیندان و دورخرانەوە بۆ بەندیخانەی شاری تەورێزی بەسەردا سەپێندرا.
شەهلا محەممەدیان دوای دەستبەسەرکرانی ماوەی ٦٧ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد لەژێر ئەشکەنجە و ئازاردا بووە.
هێمن موحەممەدیانی برای شەهلا ڕایگەیاندووە شەهلا بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی لەگەل هیچ حیزبێکی کوردی نیە و ئیدارەی ئیتلاعات پەروەندەسازیان بۆ خوشکەکەی کردووە.
شایانی باسە کە شانی چەپی شەهلا بەهۆی ئەشکەنجەی هێزە ئیتلاعاتیەکان لەکار کەوتووە و هەروەها بنەماڵەی ناوبراو بەهۆی هەژاری و دووری ڕێگا،بەکەمی توانیویانە چاویان بە شەهلا بکەوێ.
 لەپێناوى بەرگرکردن لەئازادى ومافەکانى مرۆڤ پێویستە بەشێوازى جۆراوجۆرکاروکردەوەدژەمرۆڤایەتییەکانى ئەوڕژێمە لەبەرامبەر زیندانى کردن وئازاروئەشکەنجەدانەکانى شەهلامحەممەدیان وسەرجەم زیندانى کراوانى بێ تاوان مەحکوم وڕیسوابکرێت ,هەزاران نەفرەت بۆورژێمە سەرکوتگەرە ودژەئینسانییە.بنێردرێت .
کۆتایهێنان بەسەرکوت وئستبداوچەوسانەوە تەنها بەڕوخانى ئەوسیستەم وڕژێمە کۆنەپەرستەئیسلامییە میسەردەبێت وبۆدامەزراندنى کۆمەڵگایەکى سیکۆلار ومەدەنى ئازاد, پێویستەلەهەنگاوى کردارى سەرجەم مرۆڤە ناڕازییەکانى کۆمەڵگایى ئێراندابێت ,ناکرێت هیچ کەس ولایەنێک سڵ بکاتەوە لەداکۆکى کردن لەتێکۆشان وبەرخودان بۆ کۆمەڵگایەکى باشتر ودوورلەچەوسانەوە بەیەکەوە گەشەبدەین بۆ بەهێزبوونى شۆرشىێکى سەرتاسەرى کەسەرجەم کۆمەڵگاى ئێران بگرێتەوە وهەمووپایەکانى دەسەڵاتى سەرکوتگەرانەى سیستەمى ئایینى کۆمارى ئیسلامى ئێران لەڕەگەوەدەربهێنێت وسەرجەم ئاوانەى تاوانبارن لە کوشتن وسێدارەدان وزیندانى کردن وئاوارەکردن وتیرۆرى  لاوان وگەنجانى کوروکچ ورۆشنبیران ورۆژنامەنووسان وسیاسى وشاعیر ونوسەران کەداکۆکى کارانى ئازادى ومافەکانى مرۆڤ و بەرابەرى ویەکسانى ژنان وپیاوان دەکەن کەئەمرۆ زیندانى ودادگایى دەکرێن لەئایندەى ڕوخانى ئەوڕژێمەدا سەرجەم تاوانباران لەدادگایەکى ئاشکرا دا,دادگایى بکرێن وبەسزاى خۆیان بگەیەندرێن ,سەرکەوێت تێکۆشان بۆچەسپاندنى ئازادى ویەکسانى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە