ئەو بەڵگەیە پێمان دەڵێت، کە یەکێتیش پاشەڵی خاوێن نییە

Monday, 16/01/2017, 0:01

5065 بینراوە


خوێنەری بەڕێز
دەمەوێت لە رێگای کوردستانپۆستەوە ئەو نامەی پشتگیرییەی یەکێتی نیشتیمانی بخەمە بەر چاوتان، کە ۆپێشەکی دەزانم لەو نمونەی ئەم نامە و رووداوانە زۆرن کە پارتیی و یەکێتیی لە ماوەی دەسەڵاتیاندا بە دەیان و بە سەدان نامەی وایان دەرکردووە و کەرامەتی کورد پێشمەمەرگە و مێژوویان چەند ساڵەی خەباتیان لە بەرامبەر دوژمن و نەیارەکانی شکاندوە، ئەم نامەیە کە دەیخوێنیتەوە وەک نامەیەکی ئاسایی دێتە بەرچاوت، بەڵام راستییەکەی ئەمەیە، کە به‌رپرسی كۆمیته‌ی داقوقی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان (ئیدریس عادل علی) كه‌ تا پێش رِوخانی رِژێمی سەدام له‌ 2003 یەکێک بووە لە فیداییەکانی سەدام بووه، بڕۆن لە یەکێتیی بپرسن چۆن ئەو پۆستەیان داوە بە کەسێکی ئاوا؟ هەروەها ئەم کەسە دەسەڵاتی خۆی چۆن بەکار دەهێنێت؟ ئایا کەسێک ئەمە رابردووی بێت، دەتوانێت چ خزمەتێک بە گەل و نیشتیمانەکەی بکات لە کاتێکدا مێژووەکەی ئەوەمان پێ دەڵێت کە ئەو لە باوەشی بەعسدا پەروەردە بووە، بۆیە لە بری ئەوەی هەوڵ بۆ کوردێک بدات، کەچی تورکومانێکی میت دەکات بە دەستە برا و دڵسۆزی خۆی کە تا چاوی هەڵنایەت لە ئاست پێشمەرگە و کوردزمانێکی داقوقدا؟! (ئیدریس عادل علی) تا ئێستا مۆره‌كه‌ له‌ پشتی ماوه‌ . ئەو نامەیەی بخوێننەوە کەوا ئێستادا پشتگیری له‌ توركمانێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كۆمسیونی بالای هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق دابمه‌زرێت . ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ژماره‌یه‌ك ده‌رچووی كورد، كه‌ دەیان كه‌سوكاری شه‌هیدی یه‌كێتی تێدایه‌ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست داواكاریان پێشكه‌ش كردووه‌، ئەو هەموویانی دەرکردووە. با بۆ مێژوو ئەم نامەیە بخرێتە ئەرسیفەوە و بمێنێتەوە، کە یەکێتیش هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ پارتییدا، هەموویان جاشی ماکەری بەعسن و بە جلی کوردییەوە حوکمی ئەم نیشتیمانە دەکەن، بۆیە نەوەی وەکو ئیدریس داڵدە دەدەن.
کۆنە پێشمەرگەیەکی یەکێتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە