داعش دنیا داگیر دەکات

Thursday, 19/01/2017, 0:43

2588 بینراوە


مرۆڤ بە گشتی دوو کارەکتەری هەیە کە زۆر جار بە کارەکتەری رەحمانی کارەکتەری شەیتانی بە ناو دەکرێن. بۆ ئەوەی مرۆڤ ببێت بە کەسێکی رەحمانی پێویستی بە پەروەردەیەکی زۆر بە تەنزیم و رێک و پێک هەیە، مرۆڤ لەم حالەتەدا دەبێت لە زۆر خۆشی ژیانی ببورێت و دان بە خۆیدا بگرێت بۆ ئەوەی کە کەسێکی کۆمەڵگایی و رۆشنفکری ڵێ دروست بێت. بەڵام بۆ دروست کردنی کەسێتیەکی شەیتانی ئاسانترین شتە بەوەی کە دەستی لێ بەردە و لە هیچ خاسو خراوەیەک مەگەرێوەو دان بە خۆتدا مەگرە و بێ دڵی خۆت مەکە ئیدی باشترین شەیتانت لێ دەردەچی. لە زۆر بەی کۆمەڵگاکانی جیهان برێکی باش لەم کارەکتەرە شەیتانیانە هەن. جا لەو کۆمەڵگایانەی کە یاسا بەرقەرارە مرۆڤە شەرانگێزو ئەهرێمەنئاساکان ڕێگەیان پێ نادرێت بە کەیفی خۆیان مامەڵە بکەن و یاسا شکێنی بکەن و دەستدرێژی بکەنە سەر ماف و ئازادیەکانی کەسانیتر. هەرجەندە بە هۆی فشاری دامەزراوە مرۆڤدۆستیەکانو مافی مرۆڤ و ئازادی تاکەکەسیو ئەوشتانەوە لە زۆربەی وڵاتانی رۆژئاوا زۆر نەرمو نیانن لە گەلیان، بەڵام هێشتا ئەو هەلومەرجەیان بۆ نارەخسێت پلانە شەڕان گێزیەکانیانی تیا مەیسەر بکەن. ئەو مرۆڤانە لە هەر کۆرنەیەکی گەردوندا بژین یاکتر دەدۆزنەوەو باند دروست دەکەن و سەرەنجی برێک لە گەنجانی کۆمەڵگا بە لای خۆیاندا را دەکێشن. بەڵام ئایە چی روودەدات کە ئەو مرۆڤە بەدانە دەگەن بە دەسەڵات؟
ئایا چی رودەدات کە دەستیان دەگات بە چەکی پێشکەوتوو؟ 
ئایا چی روودەدات کە لە لایەن خواوە ڕیگەیان پێدەدرێت و کارە شەرانگێزیەکانیان لە قاڵبی پیرۆزیدا بۆ حساب دەکرێت؟
دروست کردنی تاڵیبانی ئەفغانستان لە سەدەی رابردودا بە هاوکاری رۆژئاواییەکان دژی روسیا و دروست کردنی داعش لە سوریا و عێراق بەهاوکاری تورکیە و سعودیە ی دۆستو هاوپەیمانی رۆژئاواییەکەن، جوابی پرسرەکانی سەرەوە دەداتەوە. مرۆڤگەلێکی زۆر لە وڵاتگەڵێکی زۆرەوە رویان کردە ئەوێ و چەکی سەردەم و ماشێنی شەری پێشکەوتوو و پوڵی باش و جیهادی نیکاح و زۆریتریش. لە لایەن ئەمیرەکانیشیانەوە مژدەیان پێدرا کە ئەوان ئیدی پیاوی خودان دەبێت بکوژن لە خزمەت خودادا و هێندە بە توندوتیژی مامەڵە لەگەڵ نەیارەکانیان بکەن کە ئەوانیدیش لێیانەوە تەمێ بن. ئیدی ئەوان کۆمەڵ کوژیان کرد تاڵانیان کرد كچ و ژنیان بە کۆیلەی سێکسی برد. ئەمەش سەرنجی مرۆڤە ئەهرێمەنەکانی دنیای بەلای خۆیدا راکێشا و بۆیە لە ناو داعش نزیکەی هەموو جۆرە مرۆڤێكی سەر رووی زەمین هەن کە بۆ کوشتن و برین و ئارەزووە شەیتانییەکانیان هاتوونە ناوچەکە. جۆرێکی تریش داعش هەیە بەلام ئەویان بە هاوکاری روسیا ئەویش ئێرانە. ئێران بۆخۆی وەک و دەوڵەت کە دەکرێت ناوی بنێین دەوڵەتی تیرۆر و ئعدام، ئەویش بزوێنەری داعشی شیعەیە لە عێراق لە بەرگی حەشدی شەعبیدا و لە یەمەن لە بەرگی حوسیدا لە ئێرانیش لە بەرگی دەوڵەتێکی تۆقێنەرو تیرۆریست دا سەرەرای بەشێکی تری لە سوریە. ئەو جۆرانە لە داعش لە ژێر ئایدۆلۆژیایەکی توندی دینی پەروەردە دەکرێن کە تێیدا هیچ بەهایەکی مرۆڤ قیمەتی نیەو ئەوپەری بێرێزی بە ژینگەو مرۆڤ و زیندەوەران دەکەن. هەر بۆیە زۆر نزیکە داعشەکان لە شکڵ و شێوەو ناوی جیاجیا دا لە هەر کۆرنەیەکی دنیا دەردەکەونەوە ئەگەرچی لە ئەوانەی ئێستاش لەناو ببرێن. هۆکاری دەرکەوتن و سەرکەوتنیان بە رێژەی بەرز بەهۆی پەروەردە بونیان لەسەر کارەکتەری شەیتانی و پشتگیری مەعنەویان لە لایان کتێبی پیرۆز و خوداکەیانەوە و دەست کەوتنی چەک و تەکنۆلۆجیای سەردەم و گرتنی کچانی هەرزەکار بە سەبایا و کۆیلەی سێکسی و منالانی لوسکەڵە ، کوشتن و توندووتیژی کە چێژی لێ دەبینن تەماحیان لە سەروەت و سامانی رۆژهەڵاتی ناوین و بەرەو سەرو ئەورۆپا كچانی ناسکی ئەورۆپی و ژینگەیەکی خۆش و لەبار ، ئیتر جەنگاوەرانی داعش بێ هیچ پابەنبونێک بە یاساکانی جەنگەوە بەوپەری لەخۆبوردەییەوە پەلامار دەدەن جا ئەگەر مانەوە ئەوا ئەو هەموو غەنیمەتە دەبێتە هی خۆیان و حەلالەن تەیبە و خۆ ئەگەر کوژراشن ئەوا شەهیدن و بەوپەری قاناعەتیانەوە ٧٢ حۆری و روباری شەراب و هەنگوین و شیر و ئاوی زوڵاڵ و کۆشکو سەرا و باخ و گوڵزار پێشوازیان لێدەکات لە بەهەشتی هەتاهەتاییدا.
ئیتر چی رێگری لە سەرکوتنی داعشەکان دەکات ؟ بە بروای من ئەوان بەرەو سەرکەوتنن ئەگەر بێت و وڵاتانی دنیا واز لەو بازیە چەپەڵ نەهێنن کە لە پێناو سەروەتو بازرگانی کردن و سیاسەتی گڵاوی سەردەمیان چاو لە هەموو نادادی و نامرۆییەکانی ناوچەکە بپۆشن بەتایبەتی بەرامبەر گەلی ئێمەی ستەم دیدە لە ئاست داعشانی مێزەربەسەری تاران و داعشە عوسمانیاکانی ئانکاراو داعشە پێخاوسەکانی بیابانی عەرەبی. 
جا واوەیلا بۆ ئەوکاتەی داعش دەستی دەگات بە چەکە ئەتۆمەکانی پاکستان کە ئیحتیمالێکی زۆر نزیکە، ئیتر هەروەک خەلیفە بەڵێنی داوە دینی ئاشتی لە هەموو ئەو جێیانە بڵاو دەکاتەوە کە کچی جوان و کوری لەسکە و سەروەت و نیعمەتی باشی لێیە!! 
ئومێدەوارم بۆچونەکەم هەڵە بێت ، بەڵام لەراستیدا مرۆڤایەتی پێویستە بە ئەخلاقی خۆیدا بچێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە