کەسى موفلیس بیرى بۆ هەموو کارێکى خراپ دەچێت!

Saturday, 28/01/2017, 19:53

2769 بینراوە


(دەڵێن کەسی موفلیس دەگەڕێتەوە بە دەفتەرى قەرزەکانیدا)
حکومەتى هەرێمى کوردستانیش وەک ئەو ئەسەى لێ قەوماوە ، ئێستە کە موفلیس بووە ڕۆژانە بیردەکاتەوە لەژێر ناوى جواراوجۆردا پارە کۆبکاتەوە ، سەرەتا لە پارەى سەرپێچى لێخوڕینەوە ، پاشان بەناوکردن و نوێکردنەوەى ساڵانەى ئۆتۆمبێل و دواى ئەوەش پارەى خاشاک و بڕى 50 هەزار دینار بۆ پڕکردنەوەى هەر فۆرمێک بۆ ناونوسین بۆ گەشتى حەجکردن و ئێستە لە سلێمانى بەناوى پێدانى زەوى بە ڕۆژنامەنوسان پارەى ئەندامێتى ئەو چەند ساڵەیان لێ دەستێنن کە نەیانداوە، لە نوێترین بڕیاریشدا وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن  بڕیاریداوە پڕۆژەى ئاڕم و لۆگۆ و کارتى ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر کە( بە قسەى خۆیان ماوەیەکى زۆرە کارى لەسەردەکەن) بۆ پارێزگاکانى هەولێرو و سلێمانى و دهۆک دەخەنە ڕوو، لیژنەى تەندەرەکەشى بۆ دابینکراوە.
حکومەتى هەرێم چونکە چەندین ساڵە لە سەر بودجەى موفتى بەغدا دەژى هیچ ئاگا و بیرى بەلاى ئەم داهاتانەدا نەچووە ، بەڵام چونکە ئێستە ئیفلاسیکردووە بیرى بۆ چەندین ڕێگەى جۆراو جۆر دەچێت ! ئەویش لەم ئاریشەى ئابوریەدا کە زۆرینەى خەڵکیش وەک حکومەت موفلیسن .
ئاخۆ حکومەت لە داهاتودا بیر لەچ ڕێگەیەک بکاتەوە بۆ ڕوتاندنەوەى خەڵکى؟ وەک لە پۆستێکى فویس بوکدا نوسیم خوابکات حکومەت باج نەخاتە سەر (w.c) مزگەوتەکانیش !!! وەک دەڵێن لەهەندێ لە وڵاتانى ناوچەکەدا ئەوەش بە پارەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە