ئاشتى هەورامى چى پێوتین؟

Saturday, 29/10/2016, 20:38

3391 بینراوە


ناوبراو لە شەشەمین دیدارى میریدا وتى(ئەگەر نرخى یەک بەرمیل نەوت ببێت بەسەد دۆلار و تەنانەت یەک ملێۆنیش ئەم قەیرانە چارەسەر نابێت)
 بەڕێزیان خۆیان دەزانن چ هەویرێکیان شێلاوە بۆیە هێندە ڕەشبینە و دەڵێت ئەگەر نرخى یەک بەرمیل نەوت بگاتە 100 دۆلاریش ئەوا قەیرانەکە هەر بەردەوام دەبێت ، ئەگەر نرخى یەک بەرمیل نەوت بگاتە 100 دۆلار و بەرهەمى ڕۆژانەش بگاتە یەک ملێۆن بەرمیل ، دەزانن ساڵى دەکاتە چەند ملیار دۆلار ؟ دەکاتە 36 ملیار دۆلار ! گەر بەو حاڵەشەوە نەتوانن چارەسەرى ئەم قەیرانە بکەن، گەلۆ دەبێت ئەم پیاوە و ئەوەش کە پاڵپشت و بەرگرى لەکارەکانى دەکات چ مامەڵە و ئاڵ و گۆڕ و پرۆتۆکۆل و ڕێکەوتنێکی نهێنیان واژۆکردبێت وا ئەگەر هەرێم هێندە داهاتى لەنەوت دەست بکەوێت  دۆخە ناهەموارەکە وەک خۆى دەڵێت بەردەوام دەبێت؟!
بەڕێزیان بە حیزبەکانى کابینە بنکە فراوانەکە دەڵێت: خەیاڵتان خاوە گەر بەتەماى چاکسازى و ئاڵوگۆڕى دەسەڵات و خزمەتکردنى هاووڵاتى و چارەسەرى قەیرانەکان و ئەوو دروشم و ووتە پڕوپوچ و سواواانەن، پێیان دەڵێت قەیرانەکانى هەرێم ڕۆژبەڕۆژ زیاتر و زیاتر دەبن ، گەر قبوڵتانە ئەوا بەم حاڵەوە لە حکومەت بمێننەوە سەرى خۆتان کزبکەن و نوقەتان لێوە نەیەت، ئەگەر نا ئەوا دەرگالەسەر پشتە .
بەموچەخۆرانى  هەرێمى کوردستانیش دەڵێت : شتێک ناوى چارەسەرى قەیران و گەڕانەوە بۆ سەردەمى 2004 تا 2013 ئەوا خەیاڵ بوو هەرگیز بەتەماى مەبن !
چاککردنەوەى مووچە ئەوەش خەونە هەرگیز نایەتەدى ، گەراِنەوەى بەناو پاشەکەوتەکەشتان ئەوە هەرگیز بیرى لێمەکەنەوە ، چونکە لە ئەساسدا هەڵنەگیراوە تا بۆتان بگێڕینەوە ، بەڵکو لە بەرامبەر قەرزدا دۆڕاندومانە.
بۆدانیشتوانى هەرێمى کوردستانیش دەڵێت: ئەو ئاوەدانکردنەوەى کە لەو ماوەى 10 ساڵەدا بینیتان لەسایەى بودجە زەبەلاحە ساڵانەکەى بەغداوە  وابزانن کە زەمەنێکى زێڕین بوو ، بەڵام  ئەو زەمەنە ئیتر بەسەر چوو جارێکیتریش چاوەڕێى گەڕانەوەى ئەو سەردەمە مەبن.
 وەک چاودێران باسى دەکەن هەرێمى کوردستان دەوروبەرى 20 تا 30 ملیار دۆلار قەرزارە ، باشە وەک دەڵێن ئەمە حکومەتى هەرێم نەوتى فرۆشتووە هێندە قەرزارە ئەى ئەگەر نەوتمان بکڕیایە ئاخۆ ئەو وەختە چەند قەرزار دەبووین؟
ئەو پیاوە بەزمانى حاڵ پێمان دەڵێت تا ئێمە خاوەنتان بین، تا قوت و ماڵ و دارایتان بەدەستى ئێمەوە بێت، تا حیزبە کانتان هێندە بێ هەڵوێست بن، تا هاوڵاتیان هێندە زوو شتیان بیر بچێتەوە ، تا جەنگى داعش بەردەوام بێت ، تا هەڕەشەى بەغدامان لەسەر بێت ، تا هەرێمەکەمان موئامەرەى ئیقلیمى و نێودەوڵتى لەسەربێت، تا نرخى نەوت ئاوا هەرزان بێت و قەرزە دەرەکیەکانیشمان ساڵانە باجى بیچَتە سەر ..... ئەوە بەتەماى باشتر بونى ڕەوشى و ئابوری ڕامیارى و ئیدارى و پەروەردە و تەندروستى و کشتوکاڵ و بازرگانى  هەرێمى کوردستان مە    ب   ن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە