سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


درۆکردن لە مەلا مستەفا بارزانییەوە بۆ مەلا بەختیار

Saturday, 28/01/2017, 21:45

11834 بینراوە


دەگێڕنەوە جارێک کۆمەڵێک خەڵک دەچن بۆ لای مەلا مستەفا بارزانی، وەکو دوایی کە گەڕابوونەوە یەکێکیان باسی کردبوو وتبووی: مەلا مستەفا زۆر حەزی لە درۆکردنە و لە مەجلیسەکەدا دەمیکردۆتەوە درۆیەکی پێتەقاندووە، جا لەو دانیشتنەدا خۆی هەڵکێشاوە و وتوویەتی: جارێک لەگەڵ دەبابەیەکدا (تانک) بە تەنها خۆم بووم، بوو بە شەڕمان تەنها بەردێک لە بەینماندابوو، دەبابەکە بە گوللەتۆپ و منیش بەبڕنەو شەڕم دەکرد، دوای چەند کاتژمێرێک ڕووبەڕووبونەوە، ئیتر لە کۆتایدا هەڵم کوتایە سەر دەبابەکە و سایەقەکەم کوشت؟
دەگێڕنەوە جارێکی تریش لە ناو مەجلیسێکی زۆردابووە و چۆتە دەرەوە، دوای ماوەیەک هاتۆتە ژوورەوە، جلەکەی تۆزێک خوێنی پێوە بووە، لێیان پرسیوە ئەزبەنی ئەو خوێنە چییە بە جلەکانتەوە؟ لە وەڵامدا وتوێەتی: کاتێک چوومە دەرەوە فڕۆکەیەک بە ئاسمانەوە بوو تەقەم لێکردوە و سایەق فڕۆکەکەم بریندارکردوە، ئەوە پریشکی خوێنی برینی فڕۆکەوانەکەی لێیداوە!
بەشێکی دیکەی درۆکانی مەلا مەستەفا، ئەیوب بارزانی لە کتێبەکانییدا باسی کردووە.
ئەمڕۆش دوای نیو سەدە زیاتر مەلا بەختیار ئەیەوێت مونافەسەی مەلا مستەفا بکات، لەم چەند ڕۆژانەدا خۆی هەڵکێشا و ئەڵێ: لە گوندێک ۱۱ پێشمەرگە بووین، ۲۲ فرۆکە بەسەر سەرمانەوەبووە! وەک ئەوەی مەلا بەختیار وەزیری بەرگری عێراق بووبێت و بە تەمای کودەتای سەربازی بووبێت، بۆیە ڕژێم هەموو فڕۆکەکانی بۆ هەڵساندووە؟ بۆ ئەو مەبەستە من پەیوەندییم بە پێشمەرگەیەکی دێرینەوە کرد، ئەویش ئاوای بۆ گێڕامەوە، کەوا هیچ کات حکومەت فڕۆکە و تەیارەی وا زۆری هەڵنەساندووە، بۆ نمونە ئەگەر هێلکۆپتەر بێت، ئەوا هەرە زۆرەکەی سێ فڕۆکە بووە، لە پێشدا هێلکۆپتەری یەکەم لە دوورەوە سەربازی داگرتووە، دوای ئەوە دوانەکەی دیکە پێشڕەویی و دەستڕێژیان کردووە و لە دواشەوە  سەربازەکان وردە وردە هاتوونەتە پێشێ و جوڵاون، ئەمە تەکنیکی ئەو جۆرە هێرشانە بووە، ئەگەر خۆ مەبەستیش  لە فڕۆکەی دیکە بێت، هیچ کەس بڕوا ناکات کە بۆ شەڕی دژی پێشمەرگە لە یەک کاتدا ٢٢ فڕۆکەی ناردبێت، ئەوەندە فڕۆکە رەنگە رێی تێبچێت ئەگەر دوو دەوڵەت بکەونە شەڕەوە.  رەنگە هەر جارەی فڕۆکەکان خولێکیان خواردبێت و دوور کەوتبنەوە و گەڕابنە، ئیتر ئەم ئەو چەند جارەی ژماردبێت، یان لە ترساندا چاوی رێشکە و پێشکەی کردبێت و ژمارەکانی لێکێکچووبێت!! ئای مەلا بەختیاری فەقیر چی بە خۆت دەکەیت! ئێمەی گەنج کە منداڵ بووین و پێشمەرگایەتییمان نەکردووە، دەتەوێت بخەڵەتێنیت و خۆت بکەیت بە فس فس پاڵەوان! ئاخر  وتمان لە پارتی نزیک بەرەوە بەڵام خۆ نەمان وت وەکو خووی پارتییت وەرگرتووە، درۆی رەحمەتی  وەکو مەلا مستەفا و مەسعودی کوڕی بکە!
ئاخر بڵێ مردومراو تۆ درۆ بۆ کێ دەکەیت؟ ئەتەوێت بەم درۆکردنە چی بچنیتەوە؟ ئەتەوێت سومعەی ڕوشاوی ۲۵ ساڵ فەسادی دوای ڕاپەڕینتان بەم درۆ قەبەیە ساڕێژکەیت؟ ئەوەتا کوردستانپۆستیش کەوتۆتە خۆی و بەم نزیکانە وەکو بڵاویان کردۆتەوە بزانە چیت لەسەر ئاشکرا دەکەن! 
خاڵی لێکچوی نێوان مەلا مستەفا و مەلا بەختیاریش لەوەدایە هەردوکیان نەخوێنەوار و مەلای تەزویربوون٫ تێناگەم ئەم مەلا تەزویرانە بۆ هێندە حەزیان لە فشەکردن و درۆکردنە؟ 
جارێک مام ڕۆستەم بە نەوشێروان مستەفای وت: ئەمشەو کۆمەڵێک پێشمەرگە لە گەلی کوردستان باسی شەڕێکیان کردوە٫ درۆی زۆریانکردوە. نەوشێروان مستەفاش دەڵێت: زۆربەیان حەزیان لە درۆکردنە. منیش وتم ئاخر قوتابخانەکەیان درۆ بووە٫ نەوشێروان مستەفا بە توڕەیەوە وتی نەخێر وانییە. منیش وتم ئەگەر وانییە چۆن بەو شێوەیە ئەو هەموو درۆیە دەکەن؟
دیارە لە خەباتی چەتەگەرای کوردی باشوردا٫ درۆکردن یەکێک بووە لە فەرزەکانی حیزبایەتی٫ بۆیە ئەمانە هێندە موعتادی درۆکردن و درۆ فڕێدەدەنە نێو بازاڕی راگەیاندنەکانەوە ؟ هەرچەندە لە ئێستاشدا نەوەیەکی ساختە و درۆزن و فشەکەریش سیاسی و سەربازییان بە میرات بۆ بەجێهێشتوین و لە شاشەی تیڤییەکانەوە شەوانە منداڵەکانمان فێری درۆکردن دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە