ترامپ، ئەو کەسەی جیهان قەرزارباری ئەبێ

Saturday, 04/02/2017, 13:12

2893 بینراوە


ئەمڕۆ زۆرترین ڕەخنە ئاڕاستەی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا ئەکرێ و زۆربەی زۆری خەڵکی ئەم سەر زەمینە بە ئسیلامیەوە تا ئەوانی تر،ناڕازین لەکار و هەڵوێستە تووندەکانی. ئەوان پێیان وایە ئەم کەسایەتیە دژی ئیسلام و کەسێکی ڕەگەزپەرست و شوڤێنی و شەڕانگێزە. تێڕوانینی جیهان بۆ ئەم کەسە گەلێ بەشیوەیەکی نێگەتیڤانەیە و وای نیشان ئەدەن کە لەسەر دەستی ئەم ،جیهان وێرانتر ئەبێ.
وەك کوردێك و هاوڵاتیەکی ئەمریکی تێڕوانینم گەلێ لەهێ ئێوە جیاوازە و ئەوەندەی بەشێوەیەکی لۆژیکانە سەیری ئەم کەسایەتیە ئەکەم،گوومانم نیە لەوەی لەچەند ساڵی ئایندە هەموو جیهان پێچەوانەی ئەم دیدەی ئەمڕۆیان ئەبینن و تێڕوانییان بەتەواوی ئەگۆڕێ. لەبەرئەوەی تێگەیشتن لەم کابرایە ئاڵۆزە و زۆر کەس تەنها بەڕووکەشانە و لەڕێگای میدیا ئاڕاستەکراوەکەنەوە ،لێی ئەڕوانن. لەڕاستیدا،ئەم کەسایەتیە جیاواز لە هەموو سیاسیەکانی سەردەم ئەوەندەی میدیا وڕاگەیاندن سەرقاڵن پێوەی و حساب بۆ هەر ووتەو هەڵوێستێکی ئەکەن،هیچ کات خۆی ئەوەندە پڕووپاگەندەی بۆ خۆی نەکردوەو داوای نەکردوە میدیاکان ئەوەندە پێوەی سەرقالبن. هەر لەکاتی کامپەینەکەیدا تاکە کاندید بوو کە میدیا وڕاگەیاند بەخۆڕایی کاتی خۆیانیان بۆ سەرف کرد،جیاواز لەکاندیدەکانی تر کە بەملێۆنان دۆلاریان سەرف کرد بۆ ئەوەی دەنگیان لەڕێگای میدیاکانەوە بگەیەنرێتە گوێی خەڵک. ئەم کابرایە هیچ پێوستی بەوە نەبوە کە میدیاو ڕاگەیاندن لێی بتەکێنەوە،بەپێچەوانەوە هەردەم لەخۆی و سێبەرەکەی ئامادەبوون.
ئەم سەردەم ئەوڕۆ ئەوەندەی پێوستی بەکەسی سیاسی و خاوەن ئەزموون بێت،دە ئەوەندە پێوستی بەکەسێتی ترامپ هەیە کەخۆی لە کەسایەتی ئازا و بوێر و گورج و گۆڵدا ئەبینیتەوە. لەنیشانەکانی ترامپ ئەوەیە کە بەرانبەرەکەی نازانێ و لێی تێناگا چیەو چی ئەوێ. ئەو کەسێکی بەهێزە و خەڵکی بەهێزی خۆش ئەوێ. لای ئەو هێز سەرچاوەی سەرکەوتنەکانە . جا هێزی سەربازی بێ،هێزی ئابووری بێ،هێزی گفتوو گۆو دیالۆگ بێ،هێزی بیرکردنەوەو تیفکرین بێ،هێزی بڕیار دەکردن بێ وەیان هەر هێزێك بۆ یەکلایکردنەوەی کێشە و قەیرانەکان. وەك ئاشکرایە جیهانی ئیسلام و ئایینی ئیسلام بەقۆناغی سەدەی ١١ی کاتۆلیکەکانی دوای دەوڵەوتی ڕۆم و سەرەتاکانی خاچپەرستەکان تێپەڕ ئەبێ. لەو قۆناغەدا ئاینی مەسیح و دواکەوتوەکانی وەك داعشەکانی ئەمرۆ وابوون و لەو کاتەدا بەملێۆنان خەڵکی سەریان لەلەشیان جیائەکرایەوە بەبێ هیچ هۆیەکی لۆژیکی . هەروەك چۆن ئەمڕۆ داعش و دەوڵەتە ئیسلامیەکان ناتوانن ژیانی پێکەوە ژیان و تەبایی لەگەڵ خەڵکانی تر هەڵببژێرن و حوکمی شمشێریان لە هەموو شتێكی تر پێ باشترە. هەربۆیە بەرەنگار بوونەوەی ئەو شەپۆلە تووندوو تیژیەی ئیسلام و ئیسلامیەکان پێوستی بەکەسێکی ئازا و یەکلایکەرەوەی وەك ترامپ هەیە بۆ ئەوەی جیهان بەرەو سەقامگیری ببات.
ترامپ ئەگەر چی هەموو هەوڵ وکۆششی بۆ هاوڵاتی ووڵاتەکەیەتی،لێ دوا جار خەباتەکەی ئەچێتە چوار چێوەی خەباتێکی جیهانی لەوێنەی گیڤارا و گاندی. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە