ئایا ئێوەش پێتان وانییە؟

Saturday, 11/02/2017, 21:59

4115 بینراوە


ئەو مەکتەبانەی سەرکردەی کورد خیانەتیان تێدا کرد و وەکوو قارچک هەڵتۆقن بۆ گیانی گەلی کورد، تورکیا، ئێران، سعودی و سوریان..
 ڕۆژ ژمێری ئەم ساڵ لەگەڵ ساڵانی ڕابردوودا هیچ جیاوازییەکیان نابێت بەدەستی پارتی و یەکێتیەوە، یان باشترە بڵێن بەدەست بنەماڵەی مەلایی و جەلالی و حزبە ئیسلامییە بەکرێگیراوەکانی وڵاتانی قەتەر و سعودییەوە، کاتێک ڕەواترین دەزگای بەناو دەوڵتە نابووتەکەی نێچیر، واتا پەڕلمانیان پەکخستووە..
خائینترین، سووکترین و بێڕەوشترین سەرکردە لە هەموو دوونیادا ئەمانەی باشووری کوردستانن، سەیری ساختەچیتیان بکەن بزانە چۆن لە ناڵیش دەدەن و لە بزماریش،ئەوە نییە سەلاحەدین بووە بە خواجەی دەرباری مەسعود بارزانی،(خواجە بەو پیاوانە دەگووترێ کە مەیلی جنسییان لەگەڵ ژناندا نییە، پاشاکان ئەو جۆرە کەسانەیان ڕادەگرت لەبەرئەوەی لە دەرباردا ئەمینن..) ..
کەسی هەڵەشە دووجار میز دەەکات بەخۆیدا.. 
 مەسعود بارزانی کاتێک تووشی قەیرانی سیاسی و ئابووری دەبێ، نەک میز بەڵکوو خۆیشی پیس دەکات، واتا خیانەتی نیشتیمانی دەکات..!
خەڵکی ترسنۆک هەرگیز هیچی بەسەرنایەت،
 ئێوە سەیری مەسعوود بارزانی بکەن بزانن بە درێژایی مێژووی شۆڕشی باشوری کوردستان خوێن لە لووتی خۆی و ماڵباتەکەیان هاتووە..؟
ویراسی ورچ، کەمتیارە.. 
 جەلال تاڵەبانی بەوە بەناوبانگ بوو کە لە سیاستدا کەسێکی بێ موڕاڵە، واتا خاوەنی هیچ گفت و بەڵێنێکی خۆی نەبووە و خەبات و تێکۆشانی کورد و شەهیدانی لە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانیدا بۆ بەرژەوەندی خۆی و بنەماڵەکەی بەکار هێنا و کردی بە قوربانی کورسی سەرۆک کۆماری عێراق، ئێستاش کۆمەڵێ خەڵکی هەلپەرەستی لەدوای خۆی بەجێهێشتووە، کە خۆی لەچاویان بە سەد ئاو شوردراوەتەوە، ئەوەتی ژن و کەسوکارەکەی سەرکردایەتی یەکێتیان داگیر کردووە، کەس نازانێ چ سیاسەتێک پەیڕەو دەکەن و ستراتیجی یەکێتی چییە و خەبات بۆ چیدەکەن، بێجگە لەوەش وەکوو کەمتیار دەڕەندە و تێربوونیان نییە.. ....

هێشتا ئاخری زەمان نەهاتووە، عەلی باپیر لەبەر دەرگای بەهەشتدا وەستاوە و چاوەڕێ دەکات..
ڕاستی ئەمانەتە و درۆکردن خیانەت..
 خواجە سەلاحەدین بەهادین درۆی لەگەڵ خواکەی خۆیدا کرد کاتیک گووتی یوسف موحەمەد کەسێکی کەم ئەزموونە و هەڵەی کرد و هەم ئامانەتی ئەو دەنگانەشی نەپاراست کە بەڵێنیان دابوو بە خەڵکی کوردستان، 
برای دینی..
 کاک یوسف موحەمەد کەسێکی دینی و خوا پەرەست و موسڵمانە، کەچی برا دینییەکەی واتا سەلاحەدین بەهادین خیانەتی لێ کرد، هەرچۆن ێوسفی پێغمبەر لەلایەن براکانیەوە خیانەتی لێکرا و لەبیرێکدا بەجێیان هێشت..!
بێدەنگی نیشانەی ڕازیبوونە، نەوشیروان مستەفا ئەوە دووجارە و لە کاتی زۆر هەستیاردا بێدەنگی هەڵدەبژێرێ و نایەوێ لەم کاتە ناسکەدا کە ناوچەکە و کوردستان بەرەو گۆڕانکاری هەنگاو دەنێ، هیچ قسەیەکی هەبێ، هاوڕێکانیشی لەناو گۆڕاندا بێجگە لە شەڕە دەنووکی دەسەڵات بەرانبەر بە ئێران و شیعە و هەڕەشەکانی پارتی بێدەنگیان هەڵبژاردووە،
حەمەی حاجی مەحمود ئاوەکە لێڵ دەکات بۆ ئەوەی ڕاوە ماسی بکات
 میری ویلایەتی دەشتی شارەزوور و کوێخای گوڵەخانە کاتێک بۆ بەرژەوەندی خۆی و مراییکردن بۆ مەسعوود درۆهەڵدەبەستێ و دەڵێت گوڕان و حزبەکانی تر لە فرۆشتنی نەوتدا شەریکن، خوا خوایەتی شەڕی برا کووژیش هەڵگیرسێنێ بۆ ئەوەی قاتی سەرەوەی سوورێن بدات بە پارتی بە ملیۆنە دۆلار بەکرێ، هەتاوەکوو لە پشتەوە خەنجەر بوەشینن..
بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی چوونکە خۆیان جاشن ئەوەی لەگەڵیاندایە بەشێوەی جاش پەروەردەی دەکەن و ناهێڵن لە جاشایەتیدا کەس لە خۆیان خۆشەویستتر بێت، و هەوڵ دەدەن هەر هەموو ئەمانە بخەنە خزمەتی خۆیان و ئەو دەزگا جاسووسیانەی کە خۆیان کاری بۆ دەکەن، سەیر کەن کۆسرەت، حەمەی حاجی مەحموود، سەلاحەدین بەهادین، عەلی باپیر ، لاهوور، قوباد، مەلا بەختیار و دەیان قوڵتڕی وەکوو کۆسرەت و شێخ جەعفەر و گەجەر و گوجەری تر..
 تەنانەت ئەو دوو بنەماڵەیە بەوەشەوە ناوەستن وهەموو حزب و پارتە بچووکەکانی باشووری کوردستان و تەنانەت لە هەوڵیشدان پارتەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستانش ڕاکێشن بۆ ناو 
ئەو....زەلکاوی خیانتەی کە خۆیان تێدا نووقم بوون،..
مەنسور جەلال

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە