گومانی ئەوە دەکرێت کە کۆسرەت و شێخ جەعفەر هێزی خۆیان بۆ شەنگال بنێرن

Saturday, 04/03/2017, 5:15

9197 بینراوە


سەرچاوەیەک لە سلێمانیی بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کەوا بارزانی پەیوەندیی بە هەر یەک لە شێخ جەعفەر وەزیری پێشمەرگەی بڕواپێکراوی پارتیی و هەروەها کۆسرەت رەسوڵ، کەوا لەم شەڕەیاندا دژی گەریلاکانی پەکەکە و یەزیدییەکانی شەنگال هێزی خۆیان بنێرن و شانبەشانی زێڕەڤانانی پارتیی شەڕبکەن.
سەرچاوەکە دەڵێت تا ئیستا نازانرێت وەلامی فەرمی ئەوانە چیی بووە، بەڵام سەرچاوەکە گومانی لەوەدا نییە، کە ئەو دوو بەرپرسەی یەکێتیی  رەنگە لە درێژەکێشانی شەرەکاندا ئەوانیش جاشمەرگەی خۆیان بنێرن و هاوبەشی شەڕی کوردکوژی بکەن!
سەرچاوەکە ئەوەشی باسکرد، کەوا ئەو جاشمەرگانەی شێخ جەعفەر و کۆسرەت راستەوخۆ ناتوانن لە ئیستادا هاوبەشی بکەن، بۆیە بارزانی واشی پێشنیارکردووە وەک زێڕەڤان خۆیان تێکەڵ بە هێزەکانی پارتیی بکەن.
کوردستانپۆست داوای روونکردنەوە لەو دوو بەرپرسە  دەکات، بۆ ناڕاستیی، یان پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە