پارتی بە عەقڵی ٣١ ئابەوە معامەلە لەگەڵ تورکیایە دەکات

Wednesday, 15/03/2017, 11:49

3541 بینراوە


ئەریک فرۆم لە کتێبی بەناوی ژیانەوە دەڵێت:
جاران هیچم نەدەزانی بەڵام ئیمڕۆکە زۆر شتدەزانم.
نەزانین هیچ پەشم نییە بەڵکو ئەوە پەشمە کە بەنەزانینی خۆتەوە بلکێیتەوە دەست بەکڵاوی نەزانیی خۆتەوە بگریت تاکو مردن و هیچیشیت لات لەنگ نەبیت وهیچیش نەزانیت.
----------------------------------------
٣١ ئاب مێژوویەکی ئەوەندە کۆن نییە تاکو ئێمەی کورد هەروائاسا لە بیرمان چێتەوە ئەگەرچی ئێمە وەک ماسێکان ژیانمان هەر خولانەوەیەکبووە بە دووی بازنەیەکدا کەناومانناوە بازنەی شۆرشگێری، نەتەوەیی، کوردستانی هەربۆیە ئێمەی هەمیشە لەسەر ئەم بازنەی بەناو نەتەوەی‌و ناشونالیستەی کوردە هەرجارێک کە دەخولێینەوە هەمیشە دەگەڕێنەوە سەر خاڵی دەستپێکردن و جارێکیتر بەردەوامدەبین لە خولانەوە. ئێمە چ جۆرە ماسییەکین کە ئەم هەموو خولانەوەیەمان هەیە کەچی تاکو ئێستاکە هەستمان پێنەکردووە! خولانەوە بەدەووری هەر بازنەیەکدا گێژی و حوڵی‌و سەرئێشەی بەدوو خۆیدا هێناوە لەئەنجامی ئەم هاوکێشەی خولانەوەو گێژیدا دیکتاتۆرەکان پەیدابوون چونکە بەرهەمی گەلی گێژ و گەمژە دیکاتۆرو گەڵەگاییە هەر کاتێکیش تێیانگیرابێت ئەی ڕەقیبێک‌و سرودە ئاگرینێکانمان بۆلێدەدەن بەرەوە کێڵگەکانی کوشتتنمان ڕادەپێچن. 
زۆر کەس لەسەر ٣١ ئابی نوسیوە هەربۆیە من نامەوێت بچمە نێو ئەو مێژووە لیخنەوە، نامەوێت خۆم لەو مێژووە نەفرەتلێکراوە نزیککەمەوە چونکە هەمیشە ڕشانەوەم پێهاتووە، بەڵام منیش یەکێکم لە ئێوە لەهەرە کەسە گەمژەکانی ئەم جوگرافیایە هەمیشە خۆم هەڵخەڵاتنووە کە دنیا جوانترو باشتر دەبێت، لەسەر فەلسەفەی گەر گوڵنیت ئەوا درگیش مەبە! منیش وەک ئێوە بڕواموابووە مرۆڤ دەبێت هەمیشە چۆرێک ئاوی هەبێت بۆ خێر! بەڵام خەڵکی جوگرافیایی من خوێنیان کردووە بەخێر نەک ئاو! هەربۆیە نابێت ئەم خەڵکە بێدەنگی هەڵبژێرێت دەبێت پرسیاری هەبێت، نابێت دەست بەکڵاوی گەمژەیی خۆییەوە بگرێت چونکە ئەوە مەرگی کورو کچی ئەوانە لەسەر شەقامەکانی بێدەنگی ڕاکشاوە، دەبێت هەڵوێستی هەبێت نەک چاوەڕوانی وەڵامێککات کە هەڵخەڵەتێنە، کە درۆزنانە، کە حیزبانە بەرەوە کێڵگەکانی کوشتنیان ڕاپێچدەکات. کەسێک پرسیاری لەم دەسەڵاتە باشور نەکردو بڵێت: لەدوای مەرگی کورەکانمان ئایا ئێمە سەردەکەوین؟ ئایا موچەی خوێنی شەهیدانی ئێمە بەقەد موچەی مچەکانی ئیوە دەبێت؟ 
بەکورتی بە کوردی بە گەمژەیی ئەوەیە کە بەقسەی پارتی لە ٣١ئابی ١٩٩٦ توانی سوپای بەعسی عێراق هەڵخەڵتێنی‌و بە تیرێک دوو نیشان بپێکی یەکەمیان ئەوەبوو کە یەکێتی دەرپەڕاند تاکو ئێران قوچاندیان، دووەمیان ئەوەبوو کە لەهەمان کاتدا سوپای عێراق و سەددامی هەڵخەڵەتاند بۆ دەرپەڕاندی یەکێتی و نەیارانی بەڵام لەنێوان ئەم پلانە گڵاوەدا گەلێک سەرگەردانو سوکو ڕسواکرا ئیتر دۆستە ئەوروپیکان پەرەیەکیتریان هەڵدایەوە بۆ پشتیوانیکردن لە کورد وتێڕوانییەکی تریان هەبوو بۆ گەلی کورد تاکو ئێستاکەیش هەروا دەڕوانن، ئیتر لەو ڕۆژەوە لەو مێژووە نەعلەتییەوە تاکی کورد بە گەنج‌و پیرو مناڵەوە بە خاوخێزانیانەوە نیشتیمان جێدهڵێن و کۆچدەکەن ئێمە بینیمان کە چەند ساڵێک لەمەبەر تاکی کورد تفی دەکردە ئاسمانەکان‌و دەموچاوی بۆ دەگرتەوە لای پەشمبوو کە کوردە. 
٣١ ئاب تەنها پلان‌و تاکتیکوو شەڕێک نەبوو بەڵکو کەرامەتی گەلێکی تێدا تێکشکێنرا تاکی کورد ئیتر لەوەگەیشتن کە ئەم حیزبانە لە پێناوی خۆیان‌و بنەماڵەکەیاندا هەموو سنورەکانی...........هینیان بریوە.
دەساڵ لەمەبەر بابەتێکم نوسی تێدا ئاماژەم بۆ ئەوەکرد کە ئەم حیزب‌و سەرکردانەی باشور بەناوی هەڵەی سیاسییەوە ناپاکی دەکەن، ئێستاکە خراپتر بە بانگی ئاشکرا ناپاکی دەکەن دیسانەوە کەس قسە ناکات بەڵکو خۆیشیان لێگێژو گەمژە کردووە دەمیان دوریوەتەوە بە بێدەنگییانەوە، دوورە ئاگرە سورە لەم من دوورە! بەڵام لە جەوهەردا ئەمانیش پلانیان هەیە بۆ پارتی چاوەڕوانی ئەوەن پارتی ملی بشکێت.
بەڵام تاکو ملی پارتی دەشکێت ملی خۆیان سەدانجارو لەگەڵ ئابرووی گەلێک تێکدەشکیت و دەهارێت. 
پارتێکان بەهەمان عەقڵو هۆشو ئیدارەیانەوە لەو باوڕەدان کەهەمان پلانی ٣١ ئابیان بۆ دەچێتەسەر لەگەڵ تورکیادا بەتیرێک نەک دوو نیشان بگرە زۆر نیشان دەشکینن کە لەهەمانکاتیشدا تاکی کوردیان وا ڕاهێناوە بەسپۆنسەری ئەردۆغانێکان کە تورکیا خۆشترین وڵاتە و باشتری پێڵاوی پیاوانی هەیە بۆ لە پێکردن! ئاخر ساڵێکیان لە کوردستان ویستم جووتێ پێڵاوی حیز بکرم چوومە دوکانێک پرسیاری پێڵاومکرد خاوەن دوکان بە دڵنیایی‌و و پۆز و خۆشییەوە ووتی باشترین پێڵاومان هەیە کە هی تورکیایە! هونەرمەندێک گوتی: خۆشترین خواردندن لە دنیایادا خواردنی تورکییە! بەڕێوبەری قوتابخانەیەک گوتی: مناڵەکەم ناردووە بۆ مەکتەبی تورکی چونکە باشترین قوتابخانەیە لە دنیاداو گەڕانتی هەیە لە وڵاتان! پێمگوت ئەی ئەوەنییە خوێندکارە تورکەکانی زانکۆکانی ئستەنبوڵ‌و ئەنکەرە لە ئەوروپا بێیەکو دوو دادەمەزرین‌ و پۆستی گەورەیان دەدەنێ!؟ تورکەکان لە ئەوروپادا بە کەباب‌و پیتزەرییە ناویاندەرکردووە، بەو بەناوبانگن کە ڕۆژی شانزە سەعات ئیشدەکن کاتێکیش دەگەڕێنەوە ماڵەوە شلو هیلاکبوون یەکسەر خەویان لێدەکەویت هەر خەریکی پارە کۆکردنەوەو هیچیتر. 
بە درێژایی تەمەنی ئەوروپام کە چووبێمەتە نەخۆشخانەکان چاوم بە دکتۆرێکی تورک نەکەوتووە بگرە زۆربەی دکتۆرەکان لە نەتەوەکانیترن. ئەردۆغان‌و تورکیا ئەگەر ئێستاکە نەوت و سامانی باشور نەبوایە دەمێکبوو وەک سوریا ماڵوێرانتر بوو بەڵام بەسایەیی سەری سەرانی کوردەوە ئێستاکە ئەردۆغان بووە بەو پیاوەی کە هەڕەشە لە ئەوروپا دەکات. 
پارتی خەون بەوە دەبینیت کە بە تانکەکانی تورکیاو بە سپۆنسەری ٣١ ئابێکیتر خۆیی لە پکک ڕزگارکات، ئەو جوگرافیایە بخاتەوە سەرخۆی چونکیکە مێشکو هۆشی ئەمانە وادەڕوانن یاخود وابیردەکەنەوە کە تاکی کورد بە موچەیەک زیاتر، بە خانویەک زیاتر، بە بەرمیلێک نەوت زیاتر ئیتر هەموو شتێکیان لەبیردەچێتەوە بەس تەنها ئەمانە بێنەوە ئەو گۆرەپانی دەسەڵاتە! ئەمانە چونکە کەرامەتی گەلێکیان بە پارەی دزراوی چاڵەنەوتەکانی باشور کڕیوە هەمیشە وابیردەکەنەوە کە پارە هەموو شتێک لە بیر مرۆڤەکان دەباتەوە هەرگیز ئەو لێکدانەوەیان نەبوو کە ئەم گەلە سستەملێکراوەی باشور وایلێکراو کەخۆیشی نازانێت چیبکات ئەوەندە دووژمنیش خۆیکردووە بەم جوگرافیایەدا ئەوەندە تاکی کورد بە ئازادی تێیدا ناسورێتەوە، ئەم خەڵکە داماوەی باشور هەمیشە بە دڵێکی فراوانەوە ئەم هەموو ناپاکییەو ئەم هەموو شەڕی براکوژییە قبوڵکردووە لە پێناوی ئەوەی زیاتر سەرگەردانو ئاوارەو ڕیسواتر نەبێت، ئەم گەلە سستەملێکراوەی باشور هەرچوار دەوری بە سەگەکانی ئەردۆغان‌و مەلاکانی ئێران‌و قەسابخانەکەی داعش‌و سوریاو عێراق تەنراوە نازانێت چیتربکات نازانێت ئیتر سەری بۆکێ شۆرکات و ژیانی تاکی کوردیان ووردوخاشکرد. 
بەڵام تازە ئەو جوگرافیایە بیری ئاپۆیان چۆتە گیانیانەوە تازە مەحاڵە لە هۆشیان لە گیانیان جودابێتەوە. پکک توانی ئەو خەڵکە بەئاگابهێنێتەوە کە دەمێک بوو لە بیری سەرانی باشوردا سڕابوونەوە، پکک هەروەک چۆن ڕۆحیکرد بەبەر زیاد لە ١٥ ملیۆن کورددا لە باکوردا زیندوویکردنەوە ئاوایش ڕۆحیکرد بە یەزیدێکانداو لەو خەونە قوڵە خەبەریکردنەوە بە پێچەوانەی دەسەڵاتی باشورە نەک خەبەرمانناکاتەوە بەڵکو زۆربەیجاریش حەبی خەومان دەداتێ تاکو زیاتر خەومان لێکەوێت‌و بێزاری نەکەین لە خۆشێکانی فرۆشتنی سامانی ئەم نیشتیمانە. ڕۆژئاڤا بەرهەمی بیری ئاپۆچێیە هەربۆیە دەردۆغانێکان ئاگریانتێبەربووە و نازانن چۆنو بەچی ئەو بڵێسەی ئاگری ژیانە دامرکێنەوە. 
بەڕاستی من لەبابەتەکانیترمدا باسی ئەو جوگرافیای شەنگال‌و یەزیدی‌و کریستنەکانم کردووە کە لەپاشەڕۆژدا دەبێت بە هەرێمێکی ئارام بۆ ئەوانە تاکو لە شمشێرەکانی ئیسلام ڕزگاریان بێت چونکە بە درێژایی مێژوو یەزیدێکان کەوتوونەتە بەر دڕندایەتی‌و وەحشیگەری شمشێری ئیسلام ئەمە نەیەکمجارە نە دواجاریش دەبێت. ئەو هەرێمەیش دەبێت لەژێر چاودێری کوردا بێت بەڵام بێگومان هەروەکو پێشتر نوسیومە ئەو کوردە کە دەبێت پارێزگاری لەو هەرێمە بکات کوردی باشور نابێت بە دڵنیاییەوە، چونکە دەسەڵاتی باشور دەسەڵاتێکی درۆزن‌و بوختانەکەرو قسە گێرەوەیە هەریگیز ناتوانێت پلانەکانی بۆ دووژمن ئاشکرانەکات چونکە دەسەڵاتی باشور پیاوی دووژمنی دووژمنەکانمانە. خەڵکی باشوریش والێهاتووە هەموو بەڵگەو و فایلی ڕەشی سیخوری ئەم حیزبانەو دەسەڵاتی بخەیتە بەردەمی بە بەڵگەو دیکۆمێنتەوە ئەویش وەک دەسەڵات مێش میوانی نییە لای ئاساییە و هەر زوویش لەبیردەچێتەوە. 
ئەردۆغانەکان‌و تورکەکان بۆنایانەوێت قەندیلێکیتر دووبارەبێتەوە لە ناوچەی شەنگال؟ چونکە لە قەندیلدا یاساو ڕێساو بناغەیەک هەیە بۆ ژیان خەڵکەکەی زیاتر هۆگری ژیان بوون وەک لە مەرگ. ژیان لەو ناوچەیەدا خەریکە ڕەنگو بۆنی مەدەنییەت دەگرێت یاسا بەرقەرار دەبێت نەک خێڵیگەری. 
پارتی وادەزانێت ئەوەی لە ٣١ئابدا بۆی چووەسەر جارێکیتر بەخت یاواری دەبێت ئەمجارەیان تورکیا بێت بەهانایەوە، بەڵام بە پلەی یەکەم پارتی تورکیا بۆ بنەماڵەکەی دهێنیتە کوردستان بۆئەوەی هەر کاتێک بەرە لە ژێر پێ پارتێکاندا ڕاکێشرا تورکەکان فریانکەون من بێگومانم کە پێڵاوێکی تورکمانەکانی عێراق زۆر بەنرخترە لە کورد لەلای تورکەکان و ئەردۆغانێکان. هەر وەکو چۆن سەردەمی سەددام جاشەکان‌و موستەشارەکان دەیانگوت سەد جاشی کورد بکوژرێت بەڵام سەربازێکی لات‌و گەڕی عەرەب نەکوژڕێت تاکو سەددام لێیان نەرەنجێت، ئێستاکەیشوایە بەڵام دەمووچاوەکان گۆراون جاران سەددام بوو ئێستاکە ئەردۆغان. ئەم ئاشی ناپاکیی و سەرگەرانییە گەلی کورد تاکو کەی دەگێڕێت؟ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە