ئەیەڕۆ

Wednesday, 12/04/2017, 19:33

3017 بینراوە


کەر....نەڤاڵێک بەڕێوەیە
هەنگ...ەوانێک سەر قافڵەیە و
نەخشە ڕێگای تازەی پێیە
لام لا چـزو، لەولا مێش هەنگوینی پێیە
داڵــە... کەر خۆرەش لە ئاسمان
چــەتری هەتــاوی تەتەر و
قیبلەنومای  مانگی ئابی ئەنفالستان 
بۆتە کوێخا و
دەم ڕاستی هەمــوو ئاژەڵان
ســەگ... وەڕینی نیوە شەوە تاریکەکان
پەپولە... باڵ ناسکەکەی پاشماوەی دەوڵەتی  سوڵتان
کۆبونــەوە
پاش ریفراندۆم گەڕانەوە بۆ دارستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە