عدنان كه‌ریم له‌وه‌رگرتنی مه‌دالیای بكوژی شه‌هید سوران و ڕێژوانه‌وه‌ بۆ جه‌عفه‌ر ئیمیكی

Sunday, 05.07.2017, 15:41

4374 بینراوە


رۆژی 2008-6- 13 ، بۆ یه‌كه‌م جار له‌میژوی كوردا دۆسیه‌ی ئه‌نفال به‌جینۆساید ناسین كه‌وته‌ نێو په‌رله‌مانی سوید  ، كه‌ به‌رپرسانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان   گفتوگۆیان له‌سه‌رناسینی  به‌جینۆساید  كرد به‌لام به‌داخه‌وه‌سه‌ركه‌وتو نه‌بوو  ،  بۆیه‌ كۆمیته‌ی سویدی چاك خۆپیشاندانیكی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان  بۆداخوازیه‌كه‌  ئه‌نجام دا ، په‌یوه‌ندیمان به‌زۆركه‌سایه‌تی كرد تاله‌م روژه‌دا له‌گه‌لمان بن وقه‌ره‌ باڵغ ببیت یه‌كیك له‌مانه‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیم به‌ عدنان كه‌ریمی هونه‌رمه‌ند كرد وتی ناتوانم به‌شداربم منیش زۆر توره‌بوم جونكه‌ مانگیك پشوتر جوبوه‌ یادیكی كۆمه‌له‌ی گولانی پارتی ، وتم بۆ بۆپارتی ده‌چیت بۆ بۆجاكیك ناهێیت  كه‌له‌سه‌ر گیرفانی به‌تالی و خۆبه‌خشی كادیره‌كانی دۆسیه‌كه‌ی گه‌یانده‌ ئه‌و ئاسته‌ ؟ وتی ناهیمه‌ زه‌ویه‌كی ره‌ق و ته‌ق  وتم تو پالپشتی ده‌كه‌ی مه‌رج نیه‌  سرود بلییت ، توره‌بوو وتی كاكه‌ ره‌خنه‌ی چی له‌ من ده‌گری من گورانیم بۆ ئه‌نفال گوتوه‌ هه‌لویستم دیاره‌ !! توره‌تر بوم لێی ی وتم جه‌نابت گورانیه‌كت گوتوه‌ وا منه‌ت ده‌كه‌ی وه‌ده‌زانی كاری تو ته‌واو بووه‌ ؟ باشه‌ ئێمه‌ جه‌ندین ساله‌ له‌كوردستان و ئه‌ورپا شه‌و روژ به‌كه‌ش و هه‌وای ساردو گه‌رم له‌سه‌رشه‌قام و به‌رده‌م په‌رله‌مانه‌كان به‌گیرفانی به‌تال و خۆبه‌خشانه‌ وه‌ دوای كاره‌كانمان ده‌ست به‌چالاكی ده‌كه‌ین جه‌نابیشت گورانیه‌كت گوتوه‌ منه‌ت ده‌كه‌ی؟ ته‌له‌فۆنه‌كه‌مان له‌سه‌ر یه‌ك داخست و ٢ روژ دواترهه‌مان گفتوگۆی ئیستا، كه‌ باسی ده‌كه‌م كردمه‌ بابه‌ت له‌كوردستان نیت بلاوم كرده‌وه‌ ، دووئه‌ندامی چاك بە ناوی شلێر نەجم و کاوە ئەمین له‌ قوتابخانه‌ی ئوپسالای سوید، کە له‌گه‌ل عدنان كه‌ریم  مامۆستا بوون، وتیان یه‌كجار توره‌بوه‌ وتویه‌تی بۆهه‌موو حزب و ریكخرایك بجم به‌لام مه‌حاله‌ بۆچاك هیج به‌شداریه‌ك بكه‌م ، وتم راست ده‌كات شایسته‌ی رێكخراویكی وه‌ك قوربانیده‌ری چاك نیه‌ . وه‌ ده‌میكه‌ ده‌زانم ئه‌و هونه‌رمه‌ندو خۆ به‌كه‌ڵه‌روشنبیرو كه‌سایه‌تیانه‌ بجوكترین ره‌خنه‌یان لێ بگره‌ زۆر به‌هه‌لویست خۆیان نمایش ده‌كه‌ن!؟ به‌لام له‌م نیشتمانه‌ وولات كاول بیت و خه‌لك ده‌ئه‌وه‌نده‌ هه‌ژار بیت ، تیروری ده‌یان كه‌سایه‌تی بكری، كه‌رامه‌تیان نیه‌ هه‌لویستیكی جوان بنوینن؟   سه‌رجه‌م هاوریكانی چاك سوید له‌سه‌ر ئه‌و  نوسسینه‌   ره‌خنه‌یان لێگرتم    جون وامامه‌له‌ له‌گه‌ل ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ده‌كه‌ی !؟ ، به‌لام من له‌ته‌له‌فۆنه‌كه‌ شاره‌زای  بووم كه‌كه‌سیكی هه‌لپه‌رست و له‌خۆباییه‌ .... روژان هاتو چوو كه‌جی روژیك بینیم هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا ی پارتی كه‌ئه‌وكات سه‌رلقی ٤ پارتی  و بكوژی شه‌هید سوران و رێژوان  مه‌دالیای له‌یه‌خه‌ی ده‌دا !؟ پاش ماوه‌یه‌كی ترله‌گه‌ل چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی تر لییان ئاشكرا بوو كه‌له‌ ٢٥ مین سالیادی هه‌له‌بجه‌دا پاره‌یه‌كی زۆریان وه‌رگرتوه‌ كه‌جه نابی یه‌كیك له‌وانه‌ بووه‌   ٤ ده‌فته‌ری وه‌رگرتبوو   بۆ یه‌ك یان دوو ستران  وه‌له‌رونكردنه‌وه‌كه‌ی دای  منه‌تیش ده‌كرد؟
http://archive.xelk.org/xezan/dreja.aspx?=hewal&jmare=11433&jor=56

... دواتر كجه‌كه‌ی له‌و هه‌موو كه‌سایه‌تیه‌ دا شوو به‌كوره‌كه‌ی شاناز برایم ئه‌حمه‌د كه‌ئه‌گه‌ر به‌عاشقایه‌تی بوبیت  جێگای ره‌خنه‌ نیه‌ ،   به‌لام بێ ئه‌وه‌ هه‌ڵپه‌رستیه‌ ... له‌دواهه‌مین كاری قێزه‌وه‌نیشی  بی شه‌رمانه‌ هه‌لساوه‌ مه‌دالیای په‌رله‌مانتاره‌ پارتیه‌كانی به‌ناوی ئه‌و په‌رله‌مانه‌ وه‌رگرتوه‌ كه‌گه‌وره‌ترین سوكایه‌تی پێكراوه‌   و تاكه‌  په‌رله‌مانی جیهانه‌ كه‌ سه‌روكه‌كه‌ی ده‌ركرابیت و  ده‌رگاكه‌ی داخرابیت به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی  كه‌ هه‌ولیان دا یاسا  له‌سه‌ر بارزانی سه‌روه‌ر  بكه‌ن . وه‌دژایه‌تی   ئه‌و سوكایه‌تیه‌ به‌په‌رله‌مان ، هیج په‌یوه‌ست نیه‌ به‌ لایه‌نگیری گورانه‌وه‌ ، به‌لكو ره‌فتاریكی شه‌قاوانه‌ی پارتیه‌  كه‌نیشان ده‌دا هه‌موو دامو ده‌زگایه‌ك له‌به‌رامبه‌ر بارزانی كارتونیكی به‌تاله‌ ...
لێره‌دا دوونمونه‌ی خۆم له‌مامه‌له‌ له‌هاوشیوه‌ی ئاوا باس ده‌كه‌م . كه‌ئه‌نفال به‌جینۆساید ناسینبرا له‌په‌رله‌مانی سوید له‌ 2012125  روژنامه‌نوس ژیار محمه‌د له‌لڤین په‌یوه‌ندی پیوه‌كردم یه‌كیك له‌پرسیاره‌كانی ئه‌وه‌بوو كه‌بانگه‌واز له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ كراوه‌ كه‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌فه‌رمی داوه‌تتان   بۆ په‌رله‌مان بكات  وتم من ناچمه‌ په‌رله‌مانیك كه نه‌توانی سه‌روك جاش و ئه‌نفالجیه‌كان بداته‌ دادگا،  كه‌ی توانیان یاسا  به‌سه‌ریاندا بسپه‌ێنن ئه‌وكات مروڤ ده‌توانی بێ شه‌رم بچیته‌ په‌رله‌مان ؟ كه‌له‌20121215 له‌هه‌ولێر بوم سكرتیری وه‌زیری شه‌هیدان ( فوئاد عوسمان ) په‌یوه‌ندی پیوه‌كردم زۆر به‌گه‌رمیه‌وه‌ وتی وه‌زیر ده‌یه‌وێ بتبینی و مه‌دالیای ڕێزلینانمان بۆتوش   له‌ته‌ك جه‌ند په‌رله‌مانتاریكی كوردی سوید داناوه‌ ، وتم ناتوانم چونكه‌ ئێوه‌ هیج رولتان و له‌ودۆسیه‌یه‌ نه‌بووه‌ ، دواتر تادوێنی ده‌تان وت نه‌ناسینراوه‌ ، سه‌یره‌ ئیستا مه‌دالیا و داوه‌تم ده‌كه‌ن  بۆ دیدار له‌گه‌ل وه‌زیر ؟ بۆیه‌ به‌وه‌زیره‌كه‌ت بلی قادر بواری نیه‌ بیبینێ ... ئاخر به‌ده‌ر له‌مانه‌ مروڤیك خۆی پی نه‌ته‌وه‌یی و چالاكوانی ئه‌و بواره‌ بیت شه‌رمه‌زاری نیه‌ مه‌دالیای   ده‌سه‌لاتێك وه‌ربگری هه‌رجی جه‌لادی ئه‌نفاله‌ و به‌شداری ئه‌و تاوانه‌ی كردوه‌ ، كردویه‌تیه‌ به‌رپرس و وه‌ به‌به‌رجاومان ڕێزیان لێ ده‌گری ؟ له‌كاتیكدا هه‌موومان ده‌یان نمونه‌ی جوله‌كه‌ و ئه‌رمه‌نه‌كان له‌كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی  له‌داكۆكی له‌قوربانیه‌كان باس ده‌كه‌ین ؟
پرسیاری كۆتایم ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو به‌هره‌داریكی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی چ جوانیه‌كی ده‌مینی كاتیك خاوه‌نه‌كه‌ی مروڤیكی هه‌لپه‌رست و له‌دژی به‌ره‌ی گه‌ل  بیت ؟ له‌كو ێی جیهان رویداوه‌ هونه‌رمه‌ندان به‌وشیوه‌یه‌  بی هه‌لویست و ترسنۆك بن ، كه‌تالانی  له‌بودجه‌ی   گه‌ل بكرێ   ؟ وه‌ره‌ میلله‌تیك سیسته‌میكی وا جه‌ته‌گه‌رایی و تالانچی هه‌بیت دوو شاعیر و هونه‌رمه‌ند و ئه‌دیب و كه‌سایه‌تی سیاسی  نه‌بیت  بایكۆتی مه‌دالیایه‌كی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ بكات  و به‌ هونه‌ر و شعره‌كانی  راشكاوانه‌ ره‌خنه‌ له‌وسیسته‌م و به‌رپرسانه‌ به‌ناو  نه‌گرێ ؟  ئاخر ئه‌و زه‌لیل و ترسنۆكیه‌ به‌س له‌نێو كوردی باشور دا هه‌یه‌  ،تو ببینه‌ له‌وتوركیایه‌ ره‌فتار فاشیه‌ی ئه‌ردوگان به‌رده‌وام نوسه‌رو هونه‌رمه‌ندان هه‌لویست نه‌ك له‌سه‌ر تورك به‌لكو له‌سه‌ر كیشه‌ی كورد ده‌نوێنن ، كه‌جی هی ئێمه‌ش ده‌بنه‌ پردیك بۆ بره‌ودان و پالپشتی به‌و سیسته‌مه‌ مافیا  و جه‌ته‌گه‌ره‌ تالانچیه‌.






(دەنگدراوە: 18 . زۆرباشە: 3.5/5)