وڵاتی مرۆڤە ساردەکان

Thursday, 08/06/2017, 23:32

2865 بینراوە


سروشتی وڵاتی مرۆڤە ساردەکان لەسەرەتای دوست بوونیەوە لە پێکهاتەیەکی مرۆڤ چەوسێنەرەوە و بوون بە پارچە سەهۆڵ و شەختە بەفر درێژە و بەردەوامی بووە لەگەڵ ئەم ژیانە کە لەوێ ناونراوە ژیان!
لەگەڵ بەردەوام بوونم لەگەڵ نووسینی ئەم بابەتە دەمەوێت پەنجە بخەمە سەر ئەو دێڕانەی کە هیوا و ئارامیان بڕیوە لە ژیان لەوێ، داخ و ئاخ لەوەدایە کە ئایا تاکەی؟ دەبێت درێژە بدەین لەگەڵ ئەو ژیان و سروشتە بەزۆر خۆسەپێنە، ساردی و بەسەهۆڵ بوونی مرۆڤەکانمان کەی کۆتایی دێت؟ پێموایە کۆتایی دێت بەڵام ئێستا نا، ئەو کات کە تەواوی کاروانی کۆچی دوایی و کۆتای ئازیزانمان بەڕێدەکەین.
کۆچی ئازیزان و ڕێزداران بەردەوامی هەیە، بۆ؟
من وەک خودی خۆم پێموانیە هیچ کام لە سەرزەمینەکانی دنیای گەورە جیاوازییەکی وایان هەبێت بۆ هەڵهاتن لەو سەهۆڵ بەندانە، و تێگەیشتنیش تاڕادەیەک باشە بۆ ئەو سروشتە! بەڵام تەنها دڵنیای کە بێشەرمانە خۆیمان پیشان دەدات ئەو ڕاستیە تاڵەیە، کە تەنها مرۆڤەکانن و بیروباوەڕیان و سیاسەت کردنیانە کە لە تەواوی ژیان و سروشت و ئازادی تاکەکان و مرۆڤایەتی ئارامیان بڕیوە.
هیواخوازی هیچ کام لەو هیوایانە نەبن کە گوایە پێان دەکرێت ئێمەی سارد و سۆڵ لەو سەهۆڵ بەندانە ڕزگار دەکەن، چون تەنها تروسکەیەک لە خۆری ئازادیخوازان کە پرشنگی پێدەبەخشین بۆ ئەوەی ڕزگارمان بکات لەو دۆخە چەق بەستو و بە سەهۆڵ بوونە، و تەنها تروسکایەک بوو کە پێیدەکرا ڕزگاریمان پێببەخشێت و بە دنیای گەرمی ئازادی و توانەوەمان ئاشنامان بکات، بەڵام داخم هەزار داخ ئاوا بوو.
هیوا بوون بە خۆمان زۆر لەوە ڕێزدارترە کە چاوەڕوان و دەست لەسەر ئەژنۆ بین، بەدیار حوکم و دەسەڵاتی تەواوی بنەماڵەیی و گەندەڵکاران و تاڵانکارانی ووڵات کە بە پاساوی چەمکی نیشتیمانیی و کوردایەتی میللەتێکیان سەرگەردان و بێ نیشتیمان و بێ خانە و بێ ماڵ بێ زمان و بێ ناسنامە و ڕەنجەڕۆ کرد.
حکومەتی بنەماڵەی و گەندەڵی و تاڵانی هیچ چاوەڕوانیەک لە ئێوە ناکرێت، بەڵام دڵنیایتان هەبێت کە ئێمەی وەک کەسانی خاوەن بیروباوەڕی جیاواز و قبوڵنەکەری حوکم و بنەماڵە و سیاسەتان، بەردەوامی و درێژە کێشیمان هەیە لەگەڵ ژیانی سارد تا کۆتا ڕۆژی بەڕێخستنی دەسەڵات و دار و دەستە گەندەڵکار و تاڵانکار و ستەمکارەکانتان.
 
بەڵێن دەروێش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە