چەند جۆرێک لە بونەوەر لە کەوندا بەشی هەشتەم

Sunday, 25/06/2017, 12:02

5115 بینراوە


وەک پێشتر باسمان کرد جۆرێکی زۆر لە بونەوەر سەردانی زەوی دەکەن.
چەند جۆریک لە نەژادی مسافرەکان دەستیان هەیە لە بەرەوپێش بردنی مرۆڤ لە گەشەکردندا. جارێکی تریش دوبارەی دەکەمەوە پێویست ناکات ئێمە لەوان بترسین. هەر جۆرە مسافرێک زەرە بگەێنێت بە ئێمە یان بونەوەری هەسارەیەکی تر پاش ئەوە مافی ئەوەی نامێنێت لەگەڵ بازرگانەکان سەفەر بکات، واتە ئەگەر خۆیان خاوەنی تەکنەلۆژی نەبن ئەوا وەک مرۆڤ گیر دەخۆن لەسەر هەسارەکەی خۆیان، هەر بۆیە زۆر بە وریای مامەڵە دەکەن لەگەڵ بونەوەری هەسارەکانی ترداو لەگەڵ مرۆڤیشدا.
سنوردار کردن بە ساڵی تیشک
هەموو بونەوەرێک دەتوانێت بۆ خۆی کەشتی ئاسمانی بەرهەم بهێنێت، تا سنوری سالی تیشکی. ئەمەش پێوسیتە بۆ ئەوەی ماسافەی زۆر دور ببڕیت لە گەردوندا بەڵام دەبێت ئەو جۆرە بونەوەرە فێر ببێت و تێ بگات لە بەکار هێنانی ئەلەمێنی ١١٥، ئەگەر بتوانی ئەم جۆرە ئەلەمێنتە بکار بهێنیت دەتوانیت کەشتی ئامسنای بەرهەم بهێنیت بە خێرای تیشک و پاشان دەتوانیت لە گەردوندا لێکۆڵینەوە بکەیت. بەڵام ئەمە کافی نیە بۆ ئەوەی بتوانیت بگەیتە کۆمەڵی خۆری تر یان بتونایت جەنگ بەرپا بکەیت لە هەسارەیەکی تر. جۆری بازارگانەکان بڕیار دەدەن ئایا کۆمەڵگایەک یان جۆرێکی بونەوەر کەی دەتوانێتپەیوەندی بکات بە ڤۆرێکی ترەوە لە بونوەری هەسارەکانی تر. لەو کاتەدا ئەو جۆرە بونەوەر گەیشتونەتە ئاستێکی باڵا و توانی سەفەر کردنیان هەیە بە گەردوندا توانای مامەڵەی ئاشتاینەیان هەیە لەگەڵ بونەوەری تردا، بەداخەوە هێشتا مرۆڤی سەر زەوی نەگەیشتۆتە ئەو ئاستە. بەڵام بۆی هەیە لە ئایندەدا ئێمەش ڕێگامان پێ بدرێت لێکۆڵینەوە لە گەردوندا بکەین و خۆمان بناسێنن بە بونوەری هەسارەکانی تر.
بونەوەرێکی جۆری بازرگان مێینە

ئایا ئەوان چۆن دەژین؟
وەک پێشتر باسمان لێوە کرد جۆرێک لە بسکویتی ئامادەکراو دەخۆن کە لە ڕوەک بەرهەم هێنراوە هەموو ئەو مادانە لە خۆ دەگرێت کە جەستەی ئەوان پێویستی پێیەتی. زۆر کەم دەخەون لەبەر ئەوەی گۆڕینی مادەکان لە جەستەیاندا زۆر هێواش ترە وەک لە مرۆڤ، تەمەنیان مامناوەندیان دەگاتە ٧٠٠ ساڵی ئێمە.
جۆری بارزگاناکەنا قسە دەکەن؟
زێتاکان
ئەوان ناسراون بە جۆری زێتاکان، لەبەر ئەوەی ئەوان خەڵکی کۆمەڵی هەسارەکانی زێتان لای ئێمە بە بە ناوی زێتا ڕیتیکولم ناسراوە. ئەمەش بە ئەستێرەی دوانە ناودەبرێت واتە دوو خۆری هەیە. هێزی کێش کردنی زەوی لە هەسارەکەی ئەوان دوو بەرابەر بە هێزی کێش کردنە لەسەر زەوی.
زێتاکان ئەو جۆرە کە ئێمەی مرۆڤ زۆر پێیان ئاشنا بوین. ئەویش پەیوەندی هەیە بەوەی کە چەند دەڤرێکی فڕیوی ئەوان لە ئەمریکا کەتە خوارەوە و پاشان پەیوەندی دروست کرا لە نێوان ئەوان وحوکمەتی سێبەری ئەمریکی.( واتە CIA, NSA, ) ، پاشان ئەمریکا کەوتە کۆپی کردنی دەڤرەکانی ئەوان و ئێستا مرۆڤ بۆتە خاوەنی ئەو تەکنەلۆژیایە، بەڵما ئەمانە هەمووی نهێنین و زۆرینەی حوکمەتەکانیش لیی بێ ئاگان. جۆری زێتاکان لەگەڵ کەشتی ئاسمانی بارزاگانەکان سەفەر دەکەن واتە دەڤرەکانیان دەخەنە سەر کەشتی ئاسمانی بارزانەکان وە لەگەڵ ئەوانیش کار دەکەن. ئێمە ئەوان دەناسینەوە بە چاوە گەورەکانیان کە لە شێوەی بایەمی گەورەدان. چاوی زێتاکان لە چاوی بازرگانەکان گەورەترە. دەمیان لە دەمی ئێمە دەچێت بەڵام دەمیان بچوکترە. ئەوانیش وەک بازرگانەکان دەم بەکار ناهێنن بۆ گفتوگۆ کردن. زۆرێک لەو مرۆڤانەی کە لە لایەن بونەوەری هەسارەکانی ترە فڕێنراون کە چاویان کردۆتەوە جۆری زێتایان بینوە واتە فڕاندنی مرۆڤەکان بۆ لێکۆینەوە لەسەر جەستەو دی ئێن ئەی بە ئاگاداری دەوڵەتی ئەمریکایەو زێتاکان ئەو کارە ئەنجام دەدەن. زێتان لە راستیدا ناویان زێتا نیە، ئەوە ئەو ناوە کە ئێمە بۆمان داناون لەبەر ئەوەی خەڵكی هەسارەکانی زێتان.

کۆتایی بەشی هەشتەم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە