حەمە ئەمین پێنجوێنی دەڵێت ئەوەی دەنگ بە ریفراندۆم نەدات، خائینە

Monday, 26/06/2017, 19:43

7135 بینراوە


ئەم سەرو چاوە دزێوانە زیاتر لە پەنجا ساڵە بەرۆکی میللەتێکیان گرتووە و بەری نادەن، وەک کەڕکەڕە هەر ڕۆژە و ڕەنگێک نمایش دەکەن و خۆیانمان پیشان دەدەن بێ ئەوەی تۆسقاڵێک شەرم بیانگرێت.
-----------------------------------
 حەمە ئەمین پێنجوێنی بێخۆشاردنەوە و ترس لە مێژووی خیانەتکردن، کە ئەندامی "مەجلیسی تەشریعی بەعس" بوو، تا دوای ڕاپەڕینیش، لە ئامێزە گەرمەکەی بەعسدا خۆی مەڵاس دابوو. پاشان ئەو دەمەی بەرەی ناکوردستانی لە ڕێگەی پەرلەمانەوە مەجلیسی تەشریعی "جەوهەر نامیق"ی بکوژانی هەکاری بڕیاری شەڕکردیان دژی پارتی کرێکاران دا، لەڕێگەی تاکتیکێکەوە بەر لە ماوەیەک تاڵەبانی چەند کەسێکی نارد بۆ بیقاع بۆ لای سەرۆک "ئاپۆ" لە ناویاندا حەمە پێنجوێنی و مەحمود زامدار و مومتاز حەیدەری دوایش حەمە پێنجوێنی بوو.
حەمە پێنجوێنی دوایی لە خۆیەوە بوو بە دەمڕاستی "کۆنگرەی نەتەوەیی" و بە ئەورپادا دەگەڕا و سمیناری دەکرد. هاوڕیەکم ووتی لە شاری گۆنتنبرگ لە ووڵاتی سوئید، خەریکی خۆ بادان بوو گوایە سەر بە پەکەکەیە، لەسمینارێکدا بیریان خستبۆوە کە زۆر نەڕوات هێشتا حەبەسەوزەکەی بەعس بەگەرویەوە دیارە.
 ئەمەی خوارەوە یەکێکە لە میعرەکانی حەمە پێنجوێنی، کە لەساڵی ١٩٨٢دا کە لە "بۆدابێست"ی پایتەختی هەنگاریا نوسیوێتی و لە نووسەری کورددا لە ساڵی ١٩٨٣دا بڵاوی کردۆتەوە، گوایە بیری سلێمانی دەکات، بیری پێنجوێن ناکات.

 پارتی کرێکاران، پارتی ئازادی کوردستان "پاک"یان دروست کرد، بۆیە لە دەورەی یەکەمی کادێراندا لە شاری هەولێر کە "عێزەدین مستەفا ڕەسوڵ "ی بەعسیشی لێبوو لە پارچە وەرەقەیەکدا ستایشی تاڵەبانی کرد، کە بەرەی دروست کردووە و ئەزمونی فەڵەستینییەکانی تاقیکردۆتەوە، تاڵەبانیش گۆڤارێکی عەرەبی پارتی کرێکارانی بەدەستەوەبوو هێرشی دەکردە سەر ئاپۆ و پەکەکە دەیوت: لەو بەعسییانەی ئێرە کە هەمووخەڵک دەیان ناسن، پەکەکە لە دژی ئێمە "پاک"ی دروستکردووە.
 تاڵەبانی مەبەستی ئەوانە بوو کە چونە بیقاع بۆلای ئاپۆ، کە دەرکەوت هەرخۆشی ناردبوونی لەگەڵ مەسعودا. پاشان پەلامەری پەکەکەیان دا شەڕیان کرد، هەر ئەو کاتە نێچیر بارزانیش دانی پیانا کە ٣٥٠٠ جاشیان و لە خزمەتی تورکاندا دژی پەکەکە بەکوشتداوە.
 لەو ماوەیەدا لە سلێمانی هەڤاڵێکی پەکەکە لێی پرسیم هەڤاڵ "چما ئێمە پێش ناچین لە باشور؟ ".منیش ووتم: چونکە ئێوە محەمەد ئەمین پێنجوینیتان کردۆتە قسەکەر و خۆی وا دەر دەخات هاوڕێ گیانی بەگیانی ئاپۆیە. ئێمە هەموومان دەزانین ئەو کابرایە بەعسی بووە ئێستاش موچە لە سکرتارییەتی تاڵەبانی وەردەگرێت و ئێستا دەزانێت خەریکە تاڵەبانی دوکانەکەی دادەخات ڕووی لە پارتی و بنەماڵە خائینەکەی بارزانی کردووە.
 ئێستا ئەم بەعسی و خۆفرۆشە دوای ئەوەی پارتی کرێکاران پێیان ووتوە ئیتر چەنە مەیە بەناوی ئێمەوە قسە مەکە، هەروەها دوکانەکەی تاڵەبانیش خەریکە کڵۆم دەدرێت، خەڵکی کوردستان و ئێمەش وەک کوردستانپۆست و نووسەرەنای دژی ڕیفراندۆمە ساختەکەی مەسعودین کە ئاکپارتی لە پشتێوەیەتی، ئەم حەمە پێنجوێنییە لە تەلەفیزۆنی پاراستنەوە دەڵێ ئەوەی دەنگ نەدات خائینە. سەیرە بەعسییەک بە ئێمە بڵێت خائین، کەچی خۆی بە پیاوی چاک و نیشتمانپەروەر بزانێت.
 دوای ئەوەی پەکەکە بڕیاری دا کە "پەچەدەکە" تێک بدات و لە جێگەی ئەو بزافێکی تری دامەزراند، لە سلێمانی لە یەکێک لە ئوتێلەکانی سەرچنار، منیش میوان بووم، حەمە پێنجوێنیم دی لە ناو خەڵکەکەدا بە هاوڕێیەکی خۆمم ووت: ئەمەش هیچ!! ئەم بزافەش بە مردوویی لە دایک بووە، چونکە میوانەکانی شاهیدیمان بۆ دەدەن کە یارۆی پێنجوێنی تێدایە و شەرم لە رابردووی خۆی ناکات! لە وەڵامدا وتی: تۆ بڕوات بەوە نییە خەڵکی لە پاش ئەو هەموو رابردووە بگەڕێتەوە و هەڵە و تاوانی خۆی بزانێت، دوایی چاک ببێت. وتم: با بەڵام بۆ کەسێکی  رابردوو ژەنگاوی نا، کە لەناو خیانەتدا ژەنگی هەڵهێنابێت، ئەو کەسانە بۆیە کراون و لەناخەوە هەر ژەنگاوین، ئەوەتا ئەمڕۆ دەرکەوت کە قسەکەی من راست دەرچوو، جەوهەری حەمە ئەمین پێنجوینی ئەوەی لێدەرچوو کە ئەمڕۆ بە ئێمە بڵێت مادام دەنگ بە ریفراندۆمەکەی ئاکەپە و بارزانی نادەن، ئێوە خائینن!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە