پەرلەمانتارە ئیسلامییەکان مەتەڵ لەخەڵک دادەهێنن و لە کەعبە دوعاتان بۆ دەکەن

Wednesday, 17/05/2017, 16:31

7170 بینراوە


هیراکلیتوس: "مرۆڤ ناتوانێت دووجار لەئاوی هەمان ڕووباردا مەلەبکات " 
 کۆمێدیای نیشتمانی ئێمە لەوەدایە، کە خەڵکەکەی وەک پیاوی ناو ڕووبارەکەیان لێهاتوە، چونکە مەلە نازانن دەست درێژدەکەن بۆ پوشێک، کە بە ڕوبارەکەدا گوزەر دەکات، هەرچەندە پیاوی ناو ڕووبارەکە دەزانێت پوشەکە فریای ناکەوێت، بەڵام هەر هەوڵی گرتنی دەدات.
 لەدوای دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵێک ئیسلامی پڕ بە هزری جیهاد چوونە ناو گۆڕانەوە، بەو نیازەی بەم دەمامکە نوێیەوە گوژمێکی جیهادی بدەن.
دیارەکانیان هوشیار عەبدوڵڵا، عەلی حەمەساڵح و، هەڤاڵ ئەبوبەکر، د. یوسف و ڕیبین هەردی، کە بە ئەڵاهو ئەکبەرەوە گوژمی بە ١٧ی شوبات دا و شەهادەی هێنا لەسەر دەستی مامۆستا کامەران و نوێژی هەینییان لە بەردەرکی سەرا دابەست، ڕەنگە خەڵکانی تریش هلەناو گۆڕاندا هەبن! بەڵام ئەمانە لەمێدیاکانەوە زۆرجاران وەک پاڵەوانێکی پەشمەکیی دەر دەکەون و کۆمەڵێک قسەی بازاڕی و فایلی بەسەر چوو دەهێنننە پێشەوە و خۆیانی پێ نمایش دەکەن، خۆیان کردۆتە دەمڕاستی هەژار و داماوان باسی عەدالەت و دادپەروەریی و گەنەڵی و دزی و دەستپیسیی دەکەن. 
لە دوایدا لەو بێ موچەیی و هەژارییەی خەڵکدا عەمرەیەکی بەسەردا دەکەن لەوێشەوە وێنەی بەردە ڕەشەکەمان بۆ نمایش دەکەن، سەرێک لەقوتابخانە لە خوێن هەڵکێشراوەکەی سەلەفی و جیهادییەکانیش دەدەن و وەسڵی دزی خۆیان دەردەکەن .
 سەمەرە لەوەدایە لەدوای ئەم چەنەبازییەی ئەم ئیسلامییە سیاسیانە، نەخەڵکی دەچێتە سەر فایلەکان، نە یاسا و ڕێسایەک هەیە بەدواچوونی بۆ بکات و پێمان بڵێت حیکمەتی ئەمە چییە کەوا ئەم جیهادیانە مەتەڵی بێوەڵام لە خەڵکی دادەهێنن؟
سەمەرە لەوەدا نییە خەڵک ئەمانە بە قارەمان دەزانێت؟ بەڵکو لەوەدایە کە ئەمانە موچە و بەراتی ئەم دز و فاسیدانەش وەردەگرن و ڕەخنەش دەگرن،گوایە ناعەدالەتی هەیە بەرپرسە بەدڕەوشتەکان شوقە و فلاتیان هەیە و سامانی نیشتمان دەبەنە دەرەوە . 
 جگە لەئیسلامییەکانی ناو گۆڕان تۆپەڵێک ئیسلامی تر خۆیان کردۆتە دەمڕاستی خەڵک و لەهەموو کاسەیەکدا ئەسکوێن و کاتێکیش سەیری ڕابردویان دەکەیت شاهیدی سەربڕینن بە شمشێر لە خێڵی حەمە و بەشانازییەوە دەڵێن ؛" برا موسڵمانەکان لە کولانەی مریشکدا خەڵکیان دەر دەهێنا بۆ سەربڕین ". ئێستاش زوو زوو لەسەر مافی مرۆڤ و بەدواچون بۆ ئەو مافە قسەی درۆ و دەلەسە دەکەن، کاتێکیش فەرهاد پیرباڵی نەخۆش و جاش بارزانی لە شانۆیەکدا لەسەر شەقامێک دەرکاری دەکرێت، سوکایەتی بەزانکۆ و مرۆڤ دەکەن، شاهید حاڵی سەربڕینەکە و سەرۆکی پەرلەمانە ئیسلامییەکە زەنگ لێدەدەن و تۆماری دەکەن و دەیدەنە مێدیاکان تا لە تۆڕە کۆمەڵایەتێکاندا ماوەیەک خەڵک سەرقاڵ بکەن و بیریان چێتەوە کە ئەوە قەزمەکەی هەرێمە ئەم هەموو نابەرابەریی و فەسادییەی خوڵقاندوە.
سەرەڕای ئەوەش کەسێکی وەک عەلی حەمەساڵح دێت بێپەروا بەرگری لەخائینترین مەلای دینی دەکات کە عەلی قەرەداغی سەرپا لەخەنەگیراوە . (کلیکی ئەمەی خوارەوە بکە).
ئێستا ئەم پەرلەمانتارە ئیسلامییانە کەخۆتان کردۆتە دەمڕاستی خەڵک وا زانیمان کۆسرەت خاوەنی ئەو شوقانە نییە ؟ بەڵام ئێوەی ترسنۆک بۆ پێمان ناڵێن هی کێیە ؟ 
لەکاتێکدا ناوەکەش ئاشکرا بکەن، ئەوە هیچ نییە، چونکە گەلێکتان بەپلان لەڕێگەی مزگەوتەوە فریوداوە و نایەڵن هیچ بکات، کاتێک خەڵکی دەیەوێت کارێک ئەنجام بدات نوێژی هەینی پێدادەبەستن لەشەقامەکان و ڕەوانەی مزگەوتەکانیان دەکەن، خۆشتان بە پارەی دزی و فەسادی ژێر مێزەوە گەشت دەکەن بۆ نزا کردن دەچنە عەمرە و حەج .
خۆ ئەگەر بەحەج کردنی خەڵکی ئەو هەرێمە بوایە دەبوو کەس لەکەس نەکەوێت، تاڵەبانیش چووە حەج، بەڵام بووە کۆیلەی ماڵی مەسعودی هەڵکێشراو لەخیانەت و بەدڕەوشت. 
 ئیستا کاتی ئەوە هاتوە گەلی ئێمە لەدەرەوەی ئەم دەم چاوە قەبیح و ترسنۆک و حیزبە ئیسلامی ڕابردوو بەعسیانە خۆی ڕێکبخات، بەوەی کە بزوتنەوەیەک دروست بکات لە سەر بنەمای نیشتمان و ڕاستگۆیی، نەک فەسادی و مەتەڵ داهێنان لەگەلێکی ماندوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە