لەگۆڕینەوەی پارەی نەوتی ھەرێم قازانجی نێچیرڤان بارزانی چەندە؟

Tuesday, 18/07/2017, 21:12

4435 بینراوە


بەھۆی سیاسەتی پۆچەڵ و داپڵۆسێنەری حكومەتە جوتڕەوەكەی ئەندازیاری ئاوەدانی(نێچیرڤان بارزانی) و ئەفسەری چاكسازی(قوباد تاڵەبانی)، پارەی نەوتی ھەرێم كە لەڕێگەی بۆڕی دەڕوات بەرەو بەندەری جەیھان لە ھاڵك بانك (Halk Bank)ی توركی وەك (حسابی استسماری) ھەڵدەگیرێت.
كەواتە ھاڵك بانك جگە لەقازانجی خستنەگەڕی حساب بانكیەكەی نەوتی ھەرێم  لەگۆڕینەوەی ھەر دۆلارێكیش بۆ دیناری عێڕاقی بڕی (٨٥) دینار قازانج دەكات.
چونكە نێچیرڤان بارزانی بەپێی پڕۆتۆكۆڵی ھەناردەی نەوت بەڕێگەی توركیادا جگە لەپێدانی بڕی لەسەدا (٤١)ی ھەر بەرمیلێك لەنەوتی ھەرێم بەتوركیا، قازانجی گۆڕینەوەی دراویش دەدات بە (Halk Bank)ی توركی.
تەبعا بەھەبوونی سەھمی لەسەدا (٣٥) بۆ بانكی كوردستان.
بانكی كوردستانیش ڕاستەوخۆ سەربە خودی (نێچیرڤان بارزانی)ە.
ئینجا با ڕوونی بكەینەوە بزانین مانگانە (Halk Bank) و بانكی كوردستان لەگۆڕینەوەی دراوی نەوتی ھەرێم چەند قازانج دەكەن؟
ھەرێم مانگانە: (٣٤.٥٠٠.٠٠٠) بەرمیل نەوت دەفرۆشێت.
بڕی پارەكەی دەكاتە: (١.٦٢١.٥٠٠.٠٠٠) دۆلاری ئەمریكی.
بۆ ھەر دۆلارێك (٨٥) دیناری عێڕاقی تەكلیفی گۆڕینەوە دەبێت بە تێكڕای مانگانە.
كۆی گشتی قازانجی وەدەستھاتوو لەمانگێكدا بۆ ھاڵك بانك وبانكی كوردستان، لەگۆڕینەوەی دراو، دەكاتە:(١٠٩،٣٨٦،٩٠٤.٧٦١٩) دۆلاری ئەمریكی.
بڕی سەھمی بانكی كوردستانی نێچیرڤان بارزانییش دەكاتە: (٣٨،٢٨٥،٤١٦.٦) دۆلاری ئەمریكی.
لەساڵێكدا: (٤٥٩،٤٢٤،٩٩٩.٩) دۆلاری ئەمریكی.
بەسپی كراوەیی دەچێتە سەر ژمارە حسابی نێچیرڤان بارزانی، بەبێ ئەوەی كەس ھەستی پێ بكات.
بڕی ماوە لەمانگێكدا دەكاتە: (٧١،١٠١،٤٨٨.٠٩) دۆلاری ئەمریكی، لەساڵێكدا: (٨٥٣،٢١٧،٨٥٧.١) دۆلاری ئەمریكی، دەبێتە سامانی (Halk Bank) ھاڵك بانك.
واتا; ئەوانەی لەحوكمدان بازاڕی گۆڕینەوەی دراویشیان مۆنۆپۆل كردووە، ئاخر شتێك نەماوە بەناوی حكومەت، ئەوەی ھەیە بازرگانیكردنێكی بێ ویژدانانەی چەتەگەریە، چونكە ھیچ سێكتەرێك نەماوەتەوە بنەماڵەی حوكم قازانجێكی ناشەرعی لێ وەدەست نەھێنێت.
تەبعا، بۆئەم ھەموو پارەیەی كە نێچیرڤان بارزانی بەمفت دەیدات بە(Halk Bank) توركیا ئەركی سپیكردنەوەو بەیاسایی كردنی پارە بێ دەسمایەكەی تاڵانچیەكانی حكومەت دەگرێتە ئەستۆ، بەوەگەڕخستنی پارەكەیان لەپڕۆژە ئیستسماریەكان لەناوخۆی توركیا بۆیان دەكات بەپارەیەكی خاوەن ڕەسیدی بانكی و لەوێشەوە دەتواننن بیگوازنەوە ئەوڕوپا.
لێرەدا جگە لەخۆیان قازانجێكی ئێجگار زۆر بەتوركیا بەتوركیا دەگەیەنن.
بۆ نمونە:
-كرێی بەكارھێنانی زەوی توركیا بۆ گواستنەوەی نەوت لەڕێگەی بۆڕی بۆ بەندەری جەیھان.
-ھەڵگرتنی پارەكە لە Halk Bank وەك حسابی ئیستسماری، كە بەمجۆرەش دەتوانرێت پارەكە بەكاربھێنرێت لە پڕۆژەكانی كەرتی تایبەت و گشتیدا.
-بە بیانووی پاراستنی ئاساییشی بۆڕی و بەكارھێنانی زەوی و بەندەر، سەدا ٤١ لەھەر بەرمیلێك دەبات.
-گۆڕینەوەی دراوی دۆلار بۆ دینار بەڕێژەی ٢١دیناری عێڕاقی بۆ ھەر دۆلارێك.
-بەھۆی پڕۆتۆكۆڵی ستراتیژی ٥٠ ساڵەی نێوان دەوڵەتی توركیا و پارتی دیموكراتی كوردستان دەبێت حكومەتی ھەرێم شەریكە نەوتیەكانی توركیا كاردار بكات.
-توركیا بەسەر ھەرێمیدا سەپاندووە كە ڕێژەی دەستی كار لەھەرێم لەشەریكە نەوتیەكانی توركیا لەسەدا ٩٠ خەڵكی توركیابن.
-فرۆشتنی گازی سروشتنی بەتوركیا دەبێت لەسەدا ٢٥ لەخوار نرخی جیھانی بێت.
-بەپێی ئەم پڕۆتۆكۆڵە توركیا پارێزگاری لەمانەوەی پارتی دەكات لەدەستەڵاتی ھەرێمدا، پارتیش دەستەبەری چالاكی ھەواڵگری وسەربازی و ئابوری توركیا دەكات لەھەرێم.
ئینجا بزانن، حكومەتی ئەندازیاری ئاوەدانی چ بەڵایەكی بەسەر ئەم نیشتمانەدا ھێناوە؟
سەیركەن; لەھەر وڵاتێكدا، حوكمگێڕەكان نازناوی خەباتكاری و خزمەتگوزاری و پاڵەوانیان بۆخۆیان داتاشی ئەوە نیشانەی ناسینەوەی گەندەڵی و داسەپاوی و دكتاتۆریەتە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە