کوردستانپۆست قوتابخانەیەک بۆ فێربوون، پەروەردەیەک بۆ یاخیبوون

ماوەی دوو سێ هەفتەیە هەموو بانکەکانی هەولێر و دهۆک لەلایەن بنەماڵەی بارزانییەوە بەتاڵکراوە و هەمووی گواستراوەتەوە بۆ دەڤەری بارزان و شوێنی نادیار

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ 10 ده‌فته‌ردۆلاری كه‌ناڵێك ده‌دزێت

Wednesday, 07.26.2017, 0:33

6369 بینراوە


سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، له‌ ساڵی 2013 كه‌ لێپرسراوی مه‌لبه‌ندی دهوك بوو، بڕی 10 ده‌فته‌ر دولاری كه‌ناڵی ئاسمانی بادینان سات ده‌دزێت....

مام جه‌لال، له‌ رێگه‌ی سه‌عدی پیره‌وه‌، بڕی 10 ده‌فته‌ر دولار بو نوژه‌نكردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی بادینان ساتی یه‌كێتی له‌ بادینان ته‌رخانده‌كات، به‌ڵام سه‌عدی ئه‌حمه‌د پره‌ پاره‌كه‌ ده‌خوات وچه‌ند كادرێكی یه‌كێتیش له‌ كاتی سه‌ره‌دانی مه‌لا به‌ختیار سكالا دژی ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ له‌ سه‌عدی پیره‌ ده‌كه‌ن، ومه‌لا به‌ختیاریش به‌ڵێن ده‌دات پاره‌ كه‌ی لێ وه‌ربگرێته‌وه‌ به‌ڵام سه‌عدی پیره‌ به‌بیانوی نه‌دانی نه‌سریه‌ی خۆی ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌بات وناگه‌رێنرێته‌وه‌.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ كه‌ له‌ ناو یه‌كێتی به‌ پیاوی دروباز ناسراوه‌، هه‌ر له‌ سنوری دهوك له‌ سه‌ر دزینی پاره‌ی كوشكی (دایكوخوشكی) بنه‌ماله‌ی شێخ ئه‌حمه‌د سورچی، كه‌ مه‌رجعی روحی گشت عه‌شیره‌تی سورچین وسه‌ر به‌ یه‌كێتی بوون، پیره‌ ده‌بێته‌ هۆی دوركه‌وتنه‌وه‌یان له‌ یه‌كێتی وبوون به‌ پارتی.

سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی پشت راست كرده‌وه‌ كه‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ بری 24 ملیونی كوچك وراتبی یه‌ك مانگی زیره‌ڤانه‌كانی (دایك و خوشك) كه‌ 50 موچه‌ ده‌بن، ده‌دزێت، ئه‌وانیش له‌ رقی ئه‌و هه‌وڵویسته‌ی پیره‌ ده‌بنه‌ پارتی وهه‌ر یه‌ك له‌ سیداد بارزانی و بابه‌كر زێباری سه‌ره‌دانیان ده‌كات. وبودجه‌یه‌كی تایبه‌ت وزیاتر له‌ یه‌كێتی بو یان دابینده‌كه‌ن.

لەپەیجی روپەل  وەرگیراوە

https://www.facebook.com/rupel8/






(دەنگدراوە: 9 . زۆرباشە: 4/5)