فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە سوریا هەڵە دەکەن

Monday, 28/08/2017, 23:14

3147 بینراوە


لە شاری دێرەزووری سوریادا، کە بەشێکی شارەکە لەدەست داعشە و بەشێکیشی لەدەست سوپای سوریایە، لە هەمانکاتدا ئەو شوێنەی شار کە لە دەست سوپایەبە تەواوی گەمارۆدراوە لەلایەن داعشەوە، چونکە دێرەزوور دەکەوێتە ئەو بەشەی سوریاوە کە لە دەستی داعش دایە، بەڵام لە دێرەزوور سەربازگە و فڕۆکاخەنەیەکی سەربازی هەن کە بە دەست سوپاوە ماوەتەوە.
فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە سوریا پتیان خوارە، هەڵە دەکەن
ڕۆژی 17ی ئەم مانگە، دوو تەیارەی ئێف شازدەی هاوپەیمانان و لەگەڵ دوو تەیارەی تری پشتیوانی، هێزەکانی سوریایان کردە ئامانج لە دێرەزووردا و کۆمەڵێک سەربازی سوریان کوشت.
هەژماری سەربازە کوژراووەکان زیاتر لە 70 سەرباز بوو، هەروەها بە سەدان سەربازیش بریندار بوون، ڕاستەوخۆ دوای ئەو هێرشەی فڕۆکەی هاوپەیمانان، داعشیش هێرشی کردە سەر سوپای ئەسەد لەو شارەدا و زیانی پێ گەیاندن.
بەرپرسی ناوەندی هێزی هاوپەیمانان، ڕایگەیاند کە ئەو هێرشە هەڵەیەکی نەخوازراو بووە، بەڵام دەزگا فەرمییەکانی ڕوسیا و سوریا ئەوەیان ڕەتکردەوە کە ئەوە هەڵە بووبێت، تەنانەت بەرپرسێکی ڕوسی باسی ئەوەی کرد کە دوو جار پەیوەندی بە ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانەنەوە کردووە، بەڵام هەردوو جار وەدەنگ ئاگادارکردنەوەکەیەوە نەهاتوون.
ئەو فڕۆکە جەنگیانە لە خاکی عێراقەوە دەربازی سنوری سوریا و ئاسمانی شاری دێرەزوور ببوون.
ئەوە لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژێکە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی دێرەزوور لە لایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتی ڕاگەیێندرا، لە کاتێکدا کە هێشتا سەنتەری شاری ڕەقە کۆنترۆل نەکراوەتەوە بە تەواوی، بەڵام بەرپرسێکی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، ئەوەی ڕاگەیاند کە لە پاڵ شەڕی ڕزگارکردنی ڕەقەدا، ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی دێرەزووریش کارەکانی خۆی ئەنجام دەدات و ئامانجیش ڕزگارکردنی دێرەزوورە.
ئەوەش جێی باسە کە ئێستا هێزەکانی سوپای سوریا لە دێرەزوور نزیک بوونەتەوە جگە لەو هێزانەی کە بە گەمارۆ دراوی لەنێو شارەکەدا بوونیان هەیە، لە هەمان کاتدا چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ئەو هێرشەی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بووە جێی سەرنجی خەڵک و زۆربەی چاودێران.
ڕەنگە داعش هەمان سیاسەتی ئەڵباب دوبارە بکاتەوە و هەوڵی بەریەککەوتنی هێزەکانی ئەسەد بە پشتیوانی ڕوسیا و سوریای دیموکراتی بە پشتیوانی ئەمریکا، بدات و مەحکوم بە شەڕ کردن لەگەڵ یەکیان بکات.
شتێک کە ڕوونە و نکۆڵی لێ ناکرێ درێژە کێشانی شەڕی سوریا و ئەرکی شۆڕشگێڕەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتییە، لە هەمان کاتدا بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی هاوپەیمانانە لەگەڵ ڕوسیا و سوپای ئەسەد، ڕاستەوخۆ لە ڕیێ فڕۆکەکانی خۆیانەوە یاخود لەڕێی هێزەکانی سوریای دیموکراتی کە ئەوان پشتگیریان دەکەن.
ئەو ڕووداوە دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی ڕابردوو لە دەوروبەری شاری تەبقا، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان فڕۆکەیەکی سورییان خستە خوارەوە، کە سەنگەرەکانی شەڕڤانانی سوریای دیموکراتیکی بە ئامانج گرتبوو.
لە بەرامبەر ئەوەش ڕوسیا هەموو ڕێکەوتنێک و هەماهەنگیێکی ئاسمانی لە سوریا لەگەڵ هاوپەیمانان هەڵپەسارد.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە