وەزیری تەندروستی هەرێم، لەگەڵ کۆمپانیا تورکەکاندا قاچاخچی بە کەلوپەلی پزیشکی دەکات

Tuesday, 29/08/2017, 9:48

4351 بینراوە


بەرێز کوردستانپۆستی ڕاستگۆ سڵاو
من وەکو کارمەندێکی تەندروستیی نزیک لە وەزارەت، دەمەوێت بەم نووسراوە یەکێک لە هەرە خیانەت و گەندەڵییە ترسناکەکانی وەزارەتان بۆ ئاشکرا بکەم، کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە چەند مافیایەکی دەسەڵاتدارانی تەندروستیی و کۆمپانیاکانیانەوە هەیە، لە پێش هەموویاندا وەزیری تەندروستی. هەرچەندە ئەم پیاوە بۆتە دەستکەلای بەرپرسە باڵاکانی یەکێتیی و پارتیی، بەئارەزویی خۆیان هەڵیدەسوڕێنن و بەرەو پیسترین و ناشرینترین تاوان رایانکێشاوە، ئەویش د. رێکەوت رەشیدی وەزیری تەندروستییە، کە بۆتە یەکێک لەو بەرپرسە دز و بازرگانە بێویژدانانەی هاولاتیانی کوردی بە دەستییەوە دەناڵێنن و تا ئیستا کەس دەستی بۆ راناکێشێت، کە ئەمیش یەکێکە لە تاوانبار و دوژمنێکی راستەقینەی کورد، کە بە پێی سیاسەتی تورکیا و میتی تورک بە بێدەنگی ژینۆسایدی کورد لە باشوور دەکات،. ئەگەر تا ئیستا کۆسرەت رەسوڵ و کەسوکارەکەی بە مافیا هاوردەکردنی دەرمانی ئێکسپایەر ناسرابێت، رەنگە هێندەی د. رێکەوت تاوانبار نەبن، چونکە کۆسرەت کابرایەکی کێوی و نەزانە، بەڵام خۆ د. رێکەوت بە ناخێری گیانی دکتۆرە چۆن ویژدانی هەڵدەگرێت ئەو هەموو خیانەتە بکات و بازرگانی بە دەرمانی کۆن و هاوردەوە بکات؟! تاوانەکەی د. رێکەوت رەشید دەبێت بە دوو قات بۆی بنووسرێتەوە! ئەویش نەخۆشخستنی کۆمەڵگای کوردییە بەهۆی دەرمانی بەسەرچوو، کە ئیستا خۆشی بۆتە بازرگانێکی چڵێس و لەسەر حیسابی تەندروستی ئەو خەڵکە، خۆی دەوڵەمەند کردووە، یاری بە چارەنووسی پێنج ملیۆن هاوڵاتییەوە دەکات، هەڵبەت د. رێکەوت ماوەیەکە وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچووە و کەس ناوی ناهێنێت، بە ئارەزووی خۆی هەرچی کاری ناشرین و بازرگانییە بە داو و دەرمانەوە دەیکات و ویژدانی تلیساوەتەوە و سڕبووە. د. رێکەوت زۆر جار باسی خۆی دەکات، کە کوڕە چایچییەک بووە خۆی پێگەیاندووە، کەچی ئەوەی لە بیرچۆتەوە، کە ئیستا هەزاران کوڕە چایچی، هەژار و هاوڵاتیی وڵاتەکەمانی نەخۆش خستووە.
کۆمپانیای قەیوان، کە ئیشوکاری بازرگانی نەوت و دروستکردنی خانوبەرەیە، سەر بە لێپرسراوانی یەکێتییە لە سەرو هەموویانەوە هێرۆی برایم ئەحمەد، ئیستا ئەم کۆمپانیایە لە رێگای د. رێکەوتەوە، کەوتۆتە هێنانی داو و دەرمان و کەلوپەلی پزیشکی بۆ هەرێمی کوردستان، هەروەها چککردنی ئامێرە پزیشکییەکان، هەندێک لەو کەلوپەل و دەرمانانە، هیچ مۆڵەتێک و نووسراوێکی وەزارەتی لەسەر نییە، بەبێ رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران خراوەتە بازاڕەوە، بۆنمونە لەو ماوەیەدا کپۆنتەینێک دەرمانی هێناوە، بەبێ ئەوەی هیچ نووسراوێکی هەبێت، رەزامەندیك ئاسایی بۆ وەرنەگیراوە، من وەکو کارمەندێک لە رێگای هاوکارەکانمەوە کە لە کۆگاکانی دەرمانی هەرێم کار دەکەن دەڵێن یەک نوسراومان لە لا نییە کە پەیوەندی بە کۆمپانیای قەیوانەوە هەبێت، من زۆر لە بەشەکانی کۆگاکانی دەرمانسازی وەزارەت گەڕام و پرسم کردوەو هەموو فەرمانبەران یەک قسە ئەکەن ئەویش ئەوەیە نووسراوی نییە و دەڵێن جەنابی وەزیر بەتەلەفون هەموو شوێنەکانی ئاگادار کردۆتەوە کە دەبێت ئەم کارەی قەیوان جێبەجێبکرێ و پارەکەشی بۆ سەرف بکرێ
ئەوەتا لە هەفتەی پێشوودا نزیکەی 400 ملیۆن دینار لە رێی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە سەرف کراوا بۆ قەرزی دەرمانی سلێمانی، د. رێکەوت رەشید کە وەزیری تەندروستییە هەرخۆشی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانە.
بۆ زانیارییتان فاخیر برای شێخ تۆفیقە، ئەو شێخ تۆفیقەی کە لێپرسراوی کۆمپانیای قەیوانە و پیاوی هێرۆ و هەموو بەرپرسەکانی ترە، کە پشکیان لە کۆمپانیای قەیواندا هەیە، ئەم برایەی مانگی دوو سێ جار لە نووسینەگەکەی د. رێکەوت لە نەخۆشخانەی شۆڕش لە سلێمانی یەکتر دەبینن و دەرگا دادەخەن و خەریکی رەدەڵ و بەدەڵکردنی ئەو دەرمانانەن کە کۆمپانیای قەیوان دەیهێنێتە کوردستان، د. رێکەوت لەمەشدا پشکێکی گەورەی بەردەکەوێت.
ئەوەی کە ئێمە لێکۆڵینەوەمان لەسەری کردووە ئەوەیە، کە کۆمپانیای قەیوان پەیوەندیی بە چەند کۆمپانیایەکی تورکییەوە هەیە بۆ دامەزراندنی کەلوپەلی پزیشکی، کە ئەو کۆمپانیا تورکانەش لە بواری پزیشکییدا پسپۆڕ و شارەزا نیین، کاری ئەوان نییە، بەڵام لە تورکیا هەرچی دەرمانی کۆن و خراپ و ژاراوییە، لە رێگای کۆمپانیای قەیوانەوە، قەیوانیش بە هۆی د. رێکەوتەوە کارئاسانیان بۆ دەکرێت و ئەو هەموو دەرمانە ژاراوییە دەرخواردی هاوڵاتیانی کورد دەدەن، ئایا لێرەدا د. رێکەوت وەکو گەورەترین تاوانبار و خائین نابێت پێناسە بکرێت؟!
بۆ زانیاریتان د. رێکەوت بۆ قەڵەویی و چارەسەرکردنی نەخۆشی بۆ خۆی سەردانی دەرەوەی وڵات دەکات و بە دەمی خۆی چەند جار وتییەتی نەخۆشخانەکانی هەرێم بە کەڵکی من نایەت!د. رێکەوت دەڵێت تکا لە میدیاکاران دەکەم، کە رەچاوی کەرتی تەندروستی بکەن، منیش دەڵێم، تکایە هەموو لایەکتان رەچاوی ئەم خیانەت و ناپاکیی ودزییەی د. رێکەوت بکەن، ئاخر چۆن دەبێت کەسێک د.کتۆر لە هەمان کاتدا بازرگانی بە دەرمان و کەلوپەلی ئێکسپایەرەوە بکات و ژیانی هاوڵاتییان بخاتە مەترسییەوە و نەخۆشیان بخات!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە