دوو خوشكى خێزانى سەلاح كوێخا چى بە بەریوبەرایەتى تەندروستى گەرمیان دەكەن!

Thursday, 23/01/2014, 12:00

2071 بینراوە


پزیشكى ددان (د.نوال) بێشتر لێپرسراوى سەنتەرى ددان بووە لە نەخۆشخانەى گشتى كەلار پاشان كراوە بە لێپرسراوى هۆبەى ددان لەدیوانى بەریوبەرایەتى لەبەر ئەوەى لە 9% داهاتى مەرزى پەروێزخان سوودمەند بێت جكە لەوەى دەرمالەى 20% مووجەى لیبرسراوى هۆبەى ددان, ئەم پزیشكە خشتەى دەوامەكەى دەبێت سێ ڕۆژ لە نەخۆشخانەى گشتى دەوام بكات و سێ ڕۆژ لە دیوانى بەریوبەرایەتى كەچى لەبەینى هەردووكیان یارى دەكات بڵێ بۆ لەدیوان نەبوى ئەڵێ لەسەنتەرى ددان بووم لێپرسراوى نەخۆشخانە بڵێ بۆ لەسەنتەرەى ددانیت ئەڵێ لەدیوانم بەكوردیەكەى دەوامى خۆى ناكات.
هەرچى خول دەكریتەوە لەوەزارەت بەریوبەرى گشتى ئەم خاتوونە دەنێرێت بەئیفاد هاورێكانى شاهیدن یەك نەخۆش نەشتەركەرى ددان وشەویلگەى بۆ نەكراوە لەسەر ئەو خولانەى كەبینیویەتی لێپچینەوەى لەگەڵ ناكرێت!
نوال كەپزیشكى نیشتەجێى دێرینە لە بەروارى 12/3/2013 دەست بەكاربووە لە خوێندن بۆ ماوەى یەك سال سەرەراى ئەو بۆستەى سەرەوەى یەك ڕۆژ وەك خوێندكار دەوامى نەكردووە بەلام دەرماڵەى خواردنى خوێندەكەى بەبڕى (350000دینار) بۆ هەر مانگیك وەرگرتووە! هەرچەندە دەوامى نەكردووە دەیەوى بشتگیرى خوێندنەكەى بۆ واژوو بكرێت بۆ ئەوەى لەخوێندنى دبلۆمى باڵا وەربكیرێت, ئەمیش لەبەر كاك ێلاح لێپچینەوەى لێ نەكراوە؟
سەرەڕاى ئەو ئیشە جوانانەى سەرەوەى ئێستا بەریوبەرى گشتى ڕێكەى بپَداوە لەگەڵ یەك پزیشكى ددانى تردا عیادەى ڕاوێژكارى میلى ئێواران بكاتەوە دڵنیابن لەوێش دەوام ناكات لەبەر عیادەكەى ئێوارانى ناو بازاڕ چونكە داهاتى زیاترە , تەنها لەبەر ئەوەى لەم عیادە ڕاوێژكاری میلیە ئیوارنىكردووەیتەوە بۆ ئەوەى لەداهاتەكەى بەشداربێت. ئەمیش لەبەر كاك ێلاح ؟
ئەگەر لەهەفتەكە یەك ڕۆژ لەنەخۆشخانە دەوام بكات شاهید هەیە بەسەریەوە كە حەشوەى پركردنەوەى ددانى بردووە لە نەخۆشخانە لەعیادەكەى ناوبازاڕى بۆ نەخۆش بەكارى دەهینیت ودەیفرۆشیتەوە بە پارە...!
------------------------------

(ئیلهام) یاریدەدەرى پزیشكى ددانە لەبەرخاترى كاك ێلاح كراوە بە جێگرى بەریوبەرى خۆپاراستنى تەندروستى گەرمیان لەبەرئەوەى سوودمەندبێت لە 30% داهاتى یەكەى پشكنینى خۆراك لەپەروێزخان چونكە سەربە بەریوبەرایەتى خۆپاراستنى تەندروستى گەرمیانە كە مانگانە برى(1,500000 دینار) وەردەگرێت بێشتر هیچ جێگرێكى بەریوبەرى خۆپاراستنى تەندروستى گەرمیان وەرى نەگرتووە ! ئەمیش لەبەر كاك ێلاح بەریوبەرى گشتى تەندروستى گەرمیان بۆى كردووە!
ئەم خاتوونە لەبەر ئەوەى ئەم داهاتە نەختەى هەیە و كەس ڵێپێچینەوەى لەگەل ناكات ؟ وەرگیراوە لە زانكۆى كەركوك ئێستا دەخوێنێت خاتوون لەبەرئەوەى خوێندكارە هەفتەى دوو ڕۆژ دەوام دەكات لەبەریوبەرایەتى خۆپاراستن, لەبەرئەوەى كەس ناڵێت بۆ دەوام ناكەیت مۆڵەتى خوێندنى نەكردووە ئەویش لەبەر خاترى كاك ....!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە