گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران و هەڵوێستی تورکیا!


بارزنی ئەو پیاوەی کە خیانەتی کرد بە کەڵچەر

Friday, 09.01.2017, 14:35

3462 بینراوە


ساڵی 1953 کاتێک ستالین دەمرێت، داوا لە پیکاسۆ دەکەن بەو بۆنەیەوە پۆرترێیەکی سەرۆک ستالین بکات، پیکاسۆش بە چەند خەتێک پۆرترێیەکی سەردەمی لاوی ستالین دەکات و لەسەر کاغەزێک لولی دەکات، بە پۆستدا دەینێرێت بۆ ڕۆژنامەی زمانحاڵی پارتی کۆمۆنیست.
بۆ ڕۆژی دوایی لە لاپەڕەی یەکەمی رۆژنامەکەدا بڵاو دەبێتەوە. هەر خێرا دەبێت بە هەڵا و هەموو بەرپرسرەکانی پارتی کۆمۆنیست دەکەونە هێرشکردنە سەر پیکاسۆ، تەنانەت زۆرێک لە ڕۆشنبیرانیش دژی پیکاسۆ دەوەستنەوە وەک ئەوەی پیکاسۆ کفری کردبێت، کە ئەو سەردەمە ستالین وەک خوا دەبینرا.
ئاراگۆن دەڵێت؛ ئەتوانین داهێنان لە گوڵێکا بکەین، بزن، گا، تەنانەت پیاو و ژنیش، بەڵام ناتوانین داهێنان لە ستالیندا بکەین، چونکە بۆ ستالین خۆی داهێنانە، ئەگەریش پیکاسۆ داهینەر بێت ئەوا بێ شک کەمترە لە واقیع، ناتەواوە، بەوهۆیەشەوە لێی ناچێت.
هەرچەندە ئەم پۆرتێیە بەزمانی رەسم بێڕێزی کردن نییە بە ستالین، بەڵام پیکاسۆ دەزانێت کە ئەوان فێری هونەری ڕیالیسمی سۆسیالیستی بوون و چاوەڕوانیان دەکرد کە پیکاسۆ پۆرترێی ستالینێکیان بۆ بکات بەسەر ئەسپێکەوە لە پشتیەوە ئاسمانێکی شین و ئالایەکی کۆمۆنیست و ستالینیش دەستی ڕاکێشابێت بۆ ئاسۆیەکی دوور.
شاندێکی پارتی کۆمۆنیست دەچن بۆ ماڵی هاوڕێ پیکاسۆ هەتاوەکو لە گەڵیدا کۆبنبەوە و تێیبگەیەنن کە کارێکی خراپی کردووە. ئیتر نازانرێت لەو کۆبونەوەیەدا باسی چیکراوە بەڵام کە کۆبوونەوەکە تەواو دەبێت، پیکاسۆ لە وەلامی پرسیارێکی رۆژنامەنووسەکاندا دەڵیت کە پێیان وتوە ؛ تۆ لەوانەیە رەسمکردن بزانیت بەڵام ئەگەر ئەتەوێت باسی سیاسەت بکەیت ئەوا باشتر وایە بچیتە باخەکەت باخەوانی بکەیت. بە کوردییەکەی واتا؛ بڕۆ پیاز پاکە. بێگومان پیکاسۆ رەخنەی لە ستالین گرتووە لەو کۆبونەوەیەدا کە هەتا ئەوکاتە خەڵکی بە ترس و بە نهێنی باسی تاوانەکانی ستالینیان دەکرد ئیتر لەم پۆرترێیەوە خەڵکی بە دەنگی بەرز باسیان دەکرد.
ستالین کەسێکی دڕندە بوو، تاوانبار بوو بە کوشتنی ئەوکەسانەی دژی دەوەستانەوە بۆ بەرژەوەندی وڵاتەکەی و گەیشتن بە ئامانج، کە ئەم جۆرە سیاسەتە لە ڕابوردودا لەلایەن زۆرێک لە پیاوانی سیاسی پەیڕەوی کراوە، لە ولاتانی دیموکراسیشدا هەتا ئاستێک هەر پەیڕەوی دەکرێت وەک چۆن فرانسوا میتران لە سالانی هەشتادا بەنهێنی بڕیاری کوشتنی دوو ئەندامی گرنپیسی دەرکرد لەبەر ئەوەی دژی بەرژەوەندیەکانی فەرەنسا دەجوڵانەوە. بۆیە دار و دەستەو هەندێک لە قەلەمفرۆشیش لە کوردستان بۆ بەرگری کردن لە بارزانی دەلێن هەمو پیاوە بەناوبانگەکانی جیهان تاوانیان کردووە وەک بارزانی، دەیچوێنن بە گاندی و مەندێلا و بە پیاوانی گەورەی جیهان. پێمان دەلێن کە سیاسەت تەنها بازرگانی کردن و خۆپارستنە ئەگەریش بۆ ئەو مەبەستە خیانەتیش لەگەلەکەی خۆت بکەیت، بەڵام هیج سەرکردەیەکی مێژویی کە خزمەتی بەگەل و نیشتیمانی خۆی کردبێت و دەوڵەتێکی بنیات نابێت هەرگیز دەستی نەخستۆتە دەستی دوژمنانی گەلەکەی بۆ خۆسەپاندن و پاراستنی کیانی خۆی ، بە یارمەتی دوژمنەکانی ئەو کارەیان نەکردوە وەک بارزانی.
لە سکرتێرەکەی مام جەلالیان پرسیوە کە باسی مام جەلالیان بۆ باکات بە دێڕێک، ئەویش وتویەتی: (کاتێک هیچ هیوایەک نەدەبینرا، هەموو شتێک تاریک بوو، مام جەلال هەمیشە  گەشبینبوە). لەبەر ئەوەی مام جەلال دەیزانی کە دەتوانێت لەگەڵ شەیتانیشدا سوڵح بکات، وازیش لە زۆر ئاواتەکانی بهێنێت، هەندێ جاریش بۆ بەرژەوەندی خودی خۆی، بەڵام هەرچۆنێک بێت مام جەلال خەتی سوری هەبوو، خیانەتی لەگەلەکەی نەدەکرد، لەوانەیە وەک هەمو پیاوێکی سیاسی شایەنی ڕەخنە بێت.
هەمووشمان قسەکەی بیل کلینتۆن دەزانین بە بۆنەی 31ی ئابەوە وتویەتی ئەگەر من ئەوەم بکردایە ئەوا یەکێک لە گاردەکانم دەیکوشتم. خۆ ئەگەر یەکێك لەگاردەکانی بارزانی، بارزانی بکوشتایە ئەوا خیانەت کردن نەدەبو بە کەڵچەر لە کوردستان، ئەوا فەرهاد پیرباڵیش نەی دەوێرا بەڕۆژی ڕوناک بنەڕێنێت؛ بژی تورکیا.
بارزنی کە تازە فێری زمانی کوردی بووە، هەرگیز نابێتە پیاوێکی گەورە لە مێژودا، بە پیچەوانەوە دەبێتە رەمزی خیانەت. بارزانی؛ ئەو پیاوەیە کە دەرگای خیانەتی کردەوە و خیانەتی کرد بە کەلچەر.