داستانی گەلێکی لەخشتەبراو

Friday, 20/10/2017, 18:54

2745 بینراوە


ئاشبەتاڵ.. ئاشبەتاڵ.. ئاشبەتاڵ
لە کەرکووکەوە تاکوو شنگال
گەل سووتەمەنی مێژوو
سەرکردە بنکردە دەسکردە
بۆ لێدانی یەکتر کەرەدێزە
بۆ دوژمن مشکی ناو گۆزە

ئاشبەتاڵ.. ئاشبەتاڵ.. ئاشبەتاڵ
گەل کەرەستە خاک شڕەکوتاڵ
نە پێشمەرگە ما نە پاڵەوان
نە فیشەک دوا نە زێڕەڤان
هەر گوتمان و هەر گوتمان
کەسیش گوێی نەگرت لێمان

ئەمانە نیوەیان تاکوو ئێستا لە بەغدان
لەسەرکۆمارەوە تا ئەندامی پەرلەمان
نە شەرمییان هەیە نە حەیا
نە ڕێزیان هەیە بۆ چیا
ملکەچ و سەرشۆر و دز و جەردە و خاکفرۆش
بوون بە مایەی سەرگەردانیی خەڵکێکی بێهۆش
نە پەرلەمان هاتە دەنگ نە حکوومەت
دەبێ ئەم ڕۆژە ڕەشە ببێ بە عیبرەت 
نەکەن جارێکی تر دوایان کەون
ئەمانە تەنها کەرەستەی دوژمنن
بۆ کوردکوشتن سەگی هەوشار و گورگی برسی
لەگەڵ دوژمن بزنمژە  و کەری سەر کورسی
ئایا بەس نییە ژیانێک و سەت مردن
بەس نییە پاساوهێنانوە بۆ دۆڕاندن
               
چەند حوشترەوانێک هاتن
بۆ داگیرکردنمان هاتن
خاوەن ماڵ گوتی فەرموون
ئێوە میوانن نەک دوژمن

تانکی ئاسنین دەیویست بجەنگێ
 بەڵام سواربوو گوتی نەخێر
من شەرخوازنیم من ئاشتیخوازم
تانک گوتی ئەی منت بۆچییە
مەگەر ئەوەی بەردەمم دوژمن نییە
گوتی تۆم  بۆ ڕۆژی تەنگانەیە! 

زڕێپۆش یەک تەقەی نەکرد
بوو بە کەر و چوارناڵەی کرد
ڕانەوەستا تاکوو سنوور
ئینجا ئیسراحەتی کرد

ئارپیجی بوو بە دارلاستیک
بەڵام بەداخەوە بەرد نەبوو
تۆپ یەک بارووتی نەهاویشت
تومەزە خۆڵەمێشی تیابوو!

نە شمشێر  بینرا نە تیروکەوان
نە ڕم دەنگی هات نە قەڵغان
هەموو درۆیەکی گەورە بوو
کەوتە سەر زەلکاوی جاشان

ئێستا هەموو چەکێک هەیە
بەڵام نە لوولە هەیە نە دەسگیر
جلوبەرگی جوان هەیە
تەنانەت خووزەش
 سوارەکە هەموو شتێکی هەیە 
بەڵام نیشتمانپەروەر نییە
غیرەت سەگ خواردی
ورە پووش بوو با بردی
ئاشبەتاڵ.. ئاشبەتاڵ.. ئاشبەتاڵ
بوونەوەرێکی دزودرۆزن و خۆفرۆش
نۆکەری دوژمن و چەتە و خاکفرۆش
دەمرێ پیاوان دەگرین و ژنان شیوەن دەکەن
هەزار چەپکەگوڵ بۆ سەر گۆڕەکەی دەبەن
هەزارەها پیاو دەکوژرێن لە شنگالی یەزیدیان
هەزارەها خانم دەڕفێندرێن و ئەتکدەکرێن
لە بازار وەک کۆیلە دەفرۆشرێن بە عەرەبان
کەچی نە گوڵمان بینی نە پرسە نە گریان
نە تۆڵەیان سەندرایەوە نە بۆشیان گەڕان

شۆرشێ گەل و سەرکردەیەک پێکەوە نەبن
بەدڵ و بەگیان دوو ژێێ یەک ئاواز نەبن
بۆ ئازادی و شکۆمەندی خەبات نەکەن
سەرکەوتن نابێ بە ئەنجامێکی مەز

بۆ مووچە و فرۆکەخانەیەکی بێ پەرژین
نیشتمان کرا بە بووکەشووشەیەکی شیرین
پاشان دانرا لە سەر سینییەکی زێڕین
پێشکەشکرا بە داگیرکەرێکی دێرین

نیوسەتەیە گەندوگووی کۆمەڵگا
لەسەر ملی گەل بوونەتە کەڵەگا
هەر وازیان نەهێنا لە گەوادی
تا کوردستانیان کرد بە سۆزانی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە