درۆی جەلالییە گەنجەکان

Saturday, 23/12/2017, 3:03

6985 بینراوە


خوێندکارێکی سەرەتایی تەمبەڵی خۆش خەو درەنگ دەگاتە پۆلەکە مامۆستاکەی لێی دەپرسێت: بۆ درەنگ هاتیت؟
خوێندکارەکە دەڵێت مامۆستا گیان لەکاتی هاتنمدا بۆ قوتابخانە دوو کەس خەریک بوو بەشەڕدەهاتن!
مامۆستاکەش دەڵێت: جائەوە کەی کێشەی تۆیە؟
منداڵەکە وەڵام دەداتەوە و دەڵێت: ئاخر مامۆستا ١٠٠ فلسیەک لە ژێر پێی یەکێکیاندابوو، منیش چاوەڕێم کرد تا فرسەت بهێنم لە کاتێکدا پەلاماری یەک دەدەن  پارەکە بۆخۆم هەڵگرم.
ڕۆژی چوارشەمەی مانگی ١٢ی ئەمساڵ لاهوری شێخ جەنگی لە ڕانیە ووتارێکی حەماسی لە یادی ئەو پێشمەرگە داماوانەی لە شەڕی داعش و ڕاکردنی سەرانی یەکێتی لەکەرکوک شەهیدکران ووتی: 
ئەوەندە بەڵگەی خیانەتی پارتیم لە لایە، کە دەتوانم کۆتایی بە ووتە ووتەی ٤٢ ساڵەی بنەماڵەی بارزانی بهێنم.
ئێ باشە شێخ لاهور ئەوە دوو ڕۆژە لە سەر داوای ئەدهەم بارزانی زیاتر لە ٦٠٠ چەکداری  بە ناو هێزی زێرەڤانی چەکلی ترسنۆکی سەر بەبنەماڵەی قیادە مۆقەتە وەک خۆت ووتت لەشاری سلێمانی بۆ جێگیرکران، ئەگەر ئێوە رەزاماندیتان لەسەری نەبووبێت و یان خۆتان داوای یارمەتیی و پاڵپشتان لێ نەکردبێت دژی تووڕەیی و پەلاماری خەڵکی برسیی و هەژار!؟ بۆ لەو کاتەدا خیانەتی بنەماڵەی بارزانیت لە بیرچوویەوە، بوویت بە دۆستی پارتیی دژی میللەتی کورد!؟
شێخ لاهور گەر تۆزێک وەفات بۆ  رابردووی پێشمەرگە هەیە، فەرموو تۆڵەی کارەساتی هەکاری و ئەو کوشتارەی کە قیادە موەقەتە لە پێشمەرگە سەرەتاییەکانیان کرد لە هەکاریی  فەرمو تۆڵەی کوشتنی شاخ لەوهێزە بکەرەوە، هەرچەندە دەزانم  کە ئێستا ئەدهەم بارزانی هێندەی سەرەدەرزیەک حسابتان بۆ ناکات، ئەوەتا دانی پێدا دەنێت و دەڵێت ئەو هێزەی زێرەڤانی بەفەرمانی قوبادی ئامۆزات هێنراوەتە سلێمانی، چونکە هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی سەر بەکێتی ناتوانن ئاسایشی سلێمانی بپارێزن.
گەر پێشت ناکرێت بەناوی گەنجانی جەلالی ناو یەکێتیەوە درۆیان بۆ مەکە.و مەبە بەو خوێندکارەی، کە چاوەڕێی ١٠٠ فلسەکەی دەکرد.
کرتە لەسەر ئەو ڤیدیۆیەی سەرەوە بکە و گوێ لە بەشێک لە وتارەکەی لاهور بگرە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە