ڕۆژی مێژوویی

Tuesday, 12/09/2017, 19:24

6963 بینراوە


دوای کۆتایی هاتنی کۆبونەوەکەی پارتی و یەکێتی وگۆڕان ئەمڕۆ سێشەممە ١٢-٩-٢٠١٧ لەوبیناییەی ناوی لینراوە کۆشكی سپی یەکێتی لەهەولێر مەلابەختیار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ووتی: کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی یەکیتی و پارتی و گۆڕان مێژوویی بوو!
پرسیارەکە ئەوەیە ئایا؟
- بزووتنەوەی گۆڕان مەلابەختیاری سەرپشك کردبوو تا تاکڕەوانە لێدوان بدات؟ لەوکاتەی یەکێک لەوەفدی بەشداربووی کۆبونەوەکە شۆڕش حاجی بوە کە سیفەتی ووتەبیژی بزووتنەوەی گۆڕانی هەیە .
- دەبێت چ ئاڵوگۆڕیکی سیاسی لەوکۆبونەوەیەدا بەقازانجی خەڵک درابێت تا مەلا بەختیار بە ڕۆژی مێژووی پێناسەی بکات؟
- هۆکاری ئەوە چی بوو پارتی دەمی مەلا بەختیاری ئازاد کردبوو، تا بەخواستی خۆی درۆی زل زل بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بکات؟
ڕۆژی مێژوویی خەسڵەت و پێناسەی خۆی هەیە، هەموو رووداوێک ئەگەر گۆڕانکاریی و نوێخوازیی و جیاوازییەکی وای تێدا نەبێت، کە باز بەسەر رابردوودا بدات و نمونەیی نەبێت، ئەوە پێی ناگوترێت رۆژی مێژوویی! وەک مێژوو بۆنموونە:
- پرشنگدارترین ڕۆژی میژووی خەڵکی ڕوسیا (لینینگراد) بوو دوایی ستالین گۆڕی بە (ستالینگراد).
- ڕێپێوانی گەورەی خەڵکی چین لەسەردەمی ماوتسیتۆنگ دوایش بینرا ماو و خێزانەکەی چیان بەسەرخەڵکدا هێنا.
- ڕاپەڕینی تودەکان وچەپەکانی ئێران ساڵی ١٩٧٩ بەسەر ڕژێمی شاهەنشاهی ئێراندا دوایی خومەینی دەستی بەسەر شۆڕشەکە داگرت و ناوی لێنا شۆرشی ئیسلامی ئێران.
ڕٶژی مێژووی لە کوردستان
- مەلا مستەفا ساڵی ١٩٧٥ ئاشبەتاڵی بەگەورەترین بزووتنەوەی چەکداری خەڵکی کوردستان کرد کەچی وەک مێژوو بە (هەرەس) یاخوود بەپیلانگێڕی ناویان لەمێژوو تۆمارکردوە. واتا دەشێت رۆژی مێژووییش کارەسات و نەهامەتیی بە دوادا بێت.
- ساڵی ١٩٧٨ بنەماڵەی بارزانی کارەساتی هەکاری بەپیلانی تورکیا و ئێران ئەنجام دا، کەچی بە بوژاندنەوەی شۆڕش نوێ لەمێژوودا ناونووسی دەکەن.
- بنەماڵەی بارزانی لە ٣١ی ئابدا دەستی سوپاکەی سەدام حسێن دەخاتە دەستی چەکدارە چەتەکانیەوە کەچی بەدووڕیانی مێژویی ڕزگاری ئەزموونی باشوور ناوزەندی دەکەن.
- بنەماڵەی بارزانی لە ١٧ی شوباتی ساڵی ٢٠١١ دا خوێنی لاوانی ناڕازیی خەڵکی سلێمانی لەبەردەم لقی ٤ی سلێمانی دەڕێژن کەچی وەک دەسدرێژیی بۆ ماڵی بارزانی لەمێژوودا ناونوسی دەکەن.
مەلا بەختیار وەک دژە یەکێتی و وەک خەپاندنی بزووتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆی کۆبونەوەکەی هەولیری بەڕۆژی مێژووی ناوبرد ئەم بەم لێدوانە بەنەیارەکانی ناو یەکێتی ووت ئەوە منم لەبری ئێوە لەگەڵ پارتیدا دانووساندن دەکەم بۆ سڕینەوەی ئەو دۆکۆمێنتانەی هەمە لای پاراستنی پارتی بەزووتنەوەی گۆرانیشی ووت خۆشیتان بێت یان تاڵی، دەبێت لەگەڵ پارتی پێک بێن دەنا بزووتنەوەی گٶڕانیش بەخۆمەوە دەستوتێنم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە