ئەم چەکدارانە کاریان تەنیا لێدان و خەڵک کوشتن نییە، دار و دەوەنی ئەم نیشتیمانەش دەبڕنەوە

Saturday, 30/12/2017, 1:42

4284 بینراوە


چ شەرمەزارییەکە لەو شوێنەی ستەم هەیە، ناڕەزییەکان بەدەستی ئەم بەرگ بۆرانە سەرکوت بکرێن؟
ناڕەزییەکان لەخەمی ئەم بەرگ بۆرانەشدان، کە بەرگری لە دەسەڵاتێک دەکەن، کە ستەمیان لێدەکەن و کۆیلەیان کردوون.ڕەفتاری ئەم دوو چەکدارە نمونەیەکە، شایەنی هەڵوێستەکردنە لەسەری.ئەمە پینە و پەڕۆ کردنی دەسەڵاتێکی بەدئەخلاقە کە ماوەی ٢٧ ساڵە حاکمە لە هەرێمێکی داگیر کراودا و ئابروو کەرامەتیان بۆ هیچ شتێک و کەسێک نەهێشتووە.دوایی ئەو هەموو ساڵە، دوای لەدەستدانی نیوەی خاکەکەی و هەراج و دزیی و هەرزانفرۆشی ژێرخانەکەی و شکاندنی کەرامەتی تاکەکانی، ئێستاش چەکدارە نەخوێندەوارەکانی بەربوونەتە سەرزەمینەکەی و دارستانە رووتەڵەکانی هەتک دەکەن و بە ئۆتۆمۆبێلی فەرمی سەربازییەوە بێ باکانە و بێشەرمانە دارەکانی وەک هەموو شتێکی تری نیشتمان لە جیاتی سوتەمەنی دەدەزن، تا بەیەکجاری هەوای خاوێن و ئۆکسجین لە ووڵاتدا نەمێنێت و خەڵکی هێندەی تر بەدبەخت و نەخۆش بکەون.
 لای ئەرستۆ دەڵێت: "زانیستی سیاسەت، زانستی بەختەوەریی کۆمەڵگایە".لەهەرێمە ئەتک کراوەکەی ئێمەدا بەدەست تڕە سیاسییەکانمانەوە کۆمەڵ بەختەوەری نەچەشتووە، جگە لەمەینەتی و خوێن و داماوی و ترس و تۆقین و هەژاریی زیاتر، بۆیە کە باس لەسیاسەت دەکرێت لامان ڕاستەوخۆ کۆمەڵێک کەسانی قەزم، نەخۆشی دەرونی و نەفام و بێویژدان و ناپیامان دێتە بەرچاو، کە چەند خێزانێکی خێڵەکی، سیخوڕ، ترسنۆک، دز، شەوکوت، بەدئەخلاق، هاتوونەتە پێشێ و ڕشانەوەمان بە دیتنی وێنەکانیشیان دێت، بەناوهێنانی ئەم نەخۆشانەی کە بونەتە نمایندەی سیاسەتکردن.ئەم فاسید و بەدئەخلا قانە، ئازایی خۆیان پیشانی خەڵکی دەدەن، ئەو خەڵکەی کە دەڕژێنە سەر سەرشەقام و بێچەک، خۆیان و چەکدارە خوێڕییەکانیان لەئاستی هەموو هێزێکی دەرەکی رادەکەن، لێ ئەم بەناو حیزبیانە، سیاسەتیان خوێڕێتیان کردۆتە یاری منداڵان و قەشمەربازاڕ..
ئەمڕۆ لە باشووری کوردستان، دز و خائین و منداڵە ورتکەی بەرپرسەکان وڵات بەڕێوە دەبەن، ئەو وێنەیە سووکایەتییە بە هەموو کورد
 خزمینە : ئێوە بیرتانە....؟ لەکاتی هێرشی چەتەکانی داعشدا، هەر بەرگ بۆر و ئەستێرە و داڵ لەشان و چاویلکەی ڕەشیان لە چاودەکرد و دەچوون لە پشتی بەرەکانی شەڕەوە دوور دوور بە دوربین سەیریان دەکرد و وێنەیان دەگرت و لە تۆڕەمێدیاکاندا و لە کەناڵە بەدڕەوشتەکانیاندا بڵاویان دەکردوەوە، پڕووپاگەندەی ئەوەیان دەکرد، کە ئەمانە لەبەرەکانی شەڕ و بەرگریدان، ئەوسا نووسەرو بەناو ڕۆشنفکرەکانیش پلەی سەربازی خۆیان نمایش دەکرد و خۆیانیان پێوە بادەدا، بەبێ ئەوەی لەتەمەنیاندا میزەڵانێکیشیان تەقاندبێت، نەک تفەنگ یان خوانەخواستە چوبێتنە شەڕێکیشەوە.لە نمونەکانی ئاری هەرسینی و "ڕێبین هەردی" کە بەنەقیبی خۆیەوە دەینازی و خۆی بادەدا، یان شانازی بلەی ئەحەڕەشیش خۆی بە سەرکردە پیشان دەدا و دەچوو بۆ وێنەگرتن، ئیتر دوای ئەوەش سیرە مامز و ئەولادە زۆڵەکانی مەسعود و دەیان گەجەرو گوجەری تر کە هەموویان پلەی سەربازیان هەبوو، بە وەزیرە قارەمانەکەی گۆڕانیشەوە کە لە مەخمور وەکو بانگوش دانیشتبوو نان و ماستی دەخوارد، کەچی لە خیانەتی شەنگالدا تاکە ووشەیەک چییە نەی ووت لەسەر ئەو خیانەت و کارەساتەی کە بنەماڵەی مەلامستەفا بەسەر گەلەکەیان هێناین.حیکمەتی ئەو بێدەنگیە چی بوو، کەسمان تا ئێستا نازانین ؟ 
 بۆچی چەکدارانی کۆیلە ئاوا بەرخورد دەکەن ؟ 
بۆچی چەکداران هیچ دەرسیان لە مێژوو وەرنەگرتوە؟ 
بۆچی چەکداران لە بەرپرسەکانیان یاخی نابن؟
بۆچی چەکداران لە شەقامەکان هێندە خۆیان دەنوێنن ؟ 
بۆچی چەکداران ترسنۆکییان ناخۆش کردوە ؟ 
پرسی کات نییە، ئەگەر مرۆڤ نەتوانێت یەک چرکە ڕامێنێ و لەخۆی ببپرسێ ئەرێ من خەریکی چ بەدڕەوشتییەکم، بەرامبەر بە گەلەکەم ؟ هەمووشمان دەزانین بیرکردنەوە پێویستی بە زەمەن نییە، هەڵوێست وەرگرتن پێویستی بەوە نییە کە تۆ زانابیت، بەڵکو پێویستی بەوەیە کە دادگایی خۆت بکەیت، ئاخر چ شەرمەزارییەکە گەنجێک بڕیاری "وەستا حەسەن " ی خەفیفە پەیڕەو بکات، یان مەلابەختیارێکی ترسنۆک، یان هێرۆیەکی سایکۆپاتی پیرێژن، یان کوڕە موستەشارێکی وەک جەنگی، بە ئارەزویی خۆیان هەموو کارێکی خراپتان پێ بکەن و ئێوەش رازیی بن و فەرمایشتەکانیان بەجێ بهێنن!؟ گەر ئێوەی چەکدار هێندە ئازان دەبوو لە کەرکوک ڕاتان نەکردایە لەوێ ئەو شەهامەتەتان پیشان بدایە، نەک خۆتان بەسەر خەڵکی سەرشەقام و داربەڕوویەکی داماودا فش بکەنەوە.
 گەر بێت و ئەو تۆفانە ڕانەگرین، نیشتمان دەبێتە بیابانێکی هەتک کراو، خەڵکەکەشی وەک قەلەڕەش دەبێت لەسەر خۆڵ وخاش ئەو ژیانەی ماویانە کە ژیان نییە بیگوزەرێنن.
ئەم چەکدارە نەخوێندەوارانە دەبوو بچن ڕێگەیان بەو تەنکەرە نەوتانە بگرتایە کە ئاودیو دەکرێن، هاتون داربەڕوویەک هەتک دەکەن و دەیبڕنەوە، کە نازانین چی لە دارەکە دەکە ن، مرۆڤ دەترسێت ئەوانەش کە دەیبڕنەوە وەک هەموو شتێک ئەوەش لە بازاڕدا بەخەڵکی داماو بفرۆشنەوە، یان وەک تەلی کارەبا و عەمودو شەقامی قیرو کەرەسەی خەستەخانەکان و کێلی قەبر و ئاسەوارەکان ئاودیوی بکەن و بیفرۆشن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە