بۆ خەڵکى بەشەرەفى قەڵادزێ

Tuesday, 02/01/2018, 22:43

8676 بینراوە


سەرەتا پێم خۆش نەبوو،کە باسى ئەو دوکەسە بکەم، لەبەر ئەوەى یەکەم زۆر سوک و ریسوا و بێ رێزن، دوەمیش ، رەنگبێت ناو هێنان و باسکردیان ببێتە  دەستکەوتێت بۆیان و سبەى رۆژ لاى گەورەکانیان خەڵات بکرێن و ببنە ناو و ژمارە. بەڵام مەبەستى سەرەکى من تەنها ئەوەیە کە خەڵکى بەشەرەف و بەعس لەناوبەرى پشدەر و رانیە، بیان ناسن،بزانن کێن و چین. نرخ و بەهایان بزانن.
......ئەو دووکەسەى ئازار و ئەشکەنجەى خۆپیشاندەرانیان داوە لەقەڵادزێ ئەوانیش هەریەک لە ( سەلاح قادر حەسەن) و )عەلى مەلا ئەحمەد) هەردوو ناوبراو خەڵکى گوندى سوڵتانەدێى کۆنن.هەرچى خوێرییەتى و کارى خراپ و بێ ناموسیە دەیکەن، بۆزانیارى بەڕێزتان، خەڵکى ئەو گوندە بەدریٍژایى مێژوو هەر خەریکى جاشایەتى بوون، سەربەعەشیرەتى مەنگوڕن و گەورە جاش(محمد مەلا شەریف) کە گەورەى ئەو عەشیرەتە بوو، تا دوا ساتەکانى ژیانى هەر جاش بوو، ئەو کاتە لەئۆردوگاى بەستە سێن فەوجى جاشى هەبوو، زۆر دژایەتى و رقەبەرایەتى کورد وپێشمەرگەیان دەکرد، کەمینیان دادەنا، پێشمەرگەیان تەسلیم دەکردەوە، قاچاخچیەکایان رووت دەکردەوە.تەنانەت وەک هەموو خەڵکى ئەو ناوچەیەش دەزانن کە شەهید( هاوار جەلال) کادرى کۆمەڵە،لەلایەن ئەوانەوە شەهید کرا، بۆ ئەوەش قائید فیرقەى چوارقوڕنەى سەردەمى رژێم خەڵاتى باشى کردن. ( سەلاح قادر) کە باوکى و مامەکانى بەناوەکانى( برایم و عومەر) ئەوانیش تا دوا رۆژەکانى تەمەنى بەعس جاش و دڵسۆزى رژێم بوون، هەروەها باپیریى باوکى دایکى( کوێخا خدرى گرد ئەستێرە) ئەویش یەکێک بوو لەسەرۆک جاشە ناسراو و دیار و تاوانکارەکانى دەڤەرى پشدەر.
 ئەو عەشیرەتە لەساڵانى دەسەڵاتى رژێمدا کە ماوەیەک لەنێو ریزەکانى یەکێتیدا بوون، پاشان لە ساڵى1982دا هاتنەوە ناو باوەشى رژێم و تەسلیم بونەوە، لەر اپەرینەکانى ساڵانى 1984 ، و شەهید بوونى خوشکە سنەوبەر لەقەلادزێ. ئەو جاشانەش تیا بەشداربوون، خەڵکیان گرتوە ئازار و ئەشکەنجەیان داون ، تەقەشیان لەخەڵک کردوە .کەچى یەکێتى لەبرى ئەوەى لەسەر ئەو تاوان و کوشتارە سزایان بدات، هاتوە گەورەو بچوکى ئەو گوندەى بەپلەى تایبەت و سەربازى خانەنشین کردوە، کە یەکێک لەوانە باوکى سەلاح ،و دایکیەتى کە لەژیانیاندا یەک چرکەش پێشمەرگە نەبوون، لەوەش زیاتر کەسى واى تیایە خانەنشین کراوە کە موالیدى لەسەرو 1985 وەیە،واتە ئەو کاتە ئەو عەشیرەتە، دووساڵ پتر بووە کە تەسلیم بونەتەوە، بەڵام لەبەر خاترى عەشیرەت خانەنشین کراون. ماوەیەکیش  تەواوى خەڵکى ئەو گوندە ، بەو نیازەى کە لاى گۆڕانیش شتێکیان چنگ بکەوێت چوونە ناو گۆڕانەوە.
هەرچى تایبەتە بە(عەلى مەلا) ئەویش کەسێکى بێ نرخ و سوک و  بێ رێزە، کوڕى پیاوێکى داماو بەسەزمان و هەژار و سواڵکەرى ئەو لادێ یەبوو، خەڵک  وخوا خێرى پێدەکردن، لەسەر پاشماوەى خۆراکى ماڵان و شمەک و بەرگى کۆن دەژیان، کەچى ئێستا بەهۆى ئەوەى بۆتە گەوادو سۆزانى پەیاکەرى  لیوا حەمە ئەشکەنەیى ، ئێستا خاوەنى چوار بۆ پێنج ئوتومبیلین.کە ساڵان هەموو خەڵک دەزانێت نان نەبوو بیخۆن، باوکى وەرزێر و خزمەتکارى ماڵان بوو. هۆیەکەشى ئەوەیە کە ئەو دووانە بە ئوتومبیلى دەزگا و ژمارە وەزارەتى پێشمەرگەوە، خەریکى بازرگانى و قاچاخچێتى  وکارى جۆراو جۆرن. هەقى خۆشیەتى کەئاماژە بەوەش بدەم ، ئەو عەلى یە، لەروى رەوشتەوە تەواو نى یە، لەلایەن کۆمەڵێک گەنجى ئەو لادى َ یەوە( سوڵتانەدێ) چەندین جار لاقە کراوە و دەستدریژى کراوەتە سەرى،هەر ئەمەشە بۆتە گرێیەکى دەرونى لەلاى و بۆ ئەوەى سوکى و سەرشۆڕى خۆى بشارێتەوە،خەڵک رابردوى  نەزانێت، پەنا ئەباتە بەر ئەم جۆرە کارانە.
 بۆزانیارى هەموو لایەکیش لیوا محمد ئەشکەنەیى ، ئێستا لەسەر کۆمەڵێک کار و گەندەڵى و دزى  ، لەنێو دەزگادا هیچ پۆست و بەرپرسیاریەتى نەماوەو وەک ئەفسەرێکى بێ ئەرک و بەرپرسیاریەتى ماوەتەوە.

بابەتی هاوشێوە:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە