دەسپێکی کۆتایی دەسەڵاتی ئەهریمەنی مەلای عەجەم

Wednesday, 03/01/2018, 4:16

3442 بینراوە


• کورتە ڕامانەک لە مەڕ ڕاپەڕینی دیژیتاڵی
• دەسپێکی کۆتایی دەسەڵاتی ئەهریمەنی مەلای عەجەم 
• تەپڵی ڕاپەرین لە دژی کۆماری پەت و سێدارە لێدرا
• کاریگەری ڕاپەڕینەکە لە سەر دۆزی کورد
• مەترسی بۆ خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی دەڤەری کرماشان
----------------------------------
لە وەتی مەلای عەجەمان سوار شەپۆلی سیاسی عەجەمستان بوون ، هەر هەموو هەوڵێکیان خستە کار لەبۆ زڤراندنا شێعەگەری سەفەویی تارتارەکانی لۆبنانی . ئەم بەزمەشیان بەتەنێ دە چارچیڤا عەجەمستان نەبەستەوە و هەر جە سەرەتاو هاتنە سەرکاریان ئەوەیان بە گوێی مەردم جیهانا دا کو گەمە دژە مرۆیی و دژە مێژوویی یەکەیان بە جیهانا نەمازە جیهانی ئیسلامی بڵاو ئەکەنەوە . ئەم دیاردە ناسازە مێژوویی یە لە سەروبەندی گەشەی کۆمەڵایەتی جیهانی مرۆڤایەتی لە کۆتایی سەدەی ٢٠ سەری هەڵ دا و خۆی لۆ سەدەی ٢١ ژی درێژ کردەوە و هەیا ئیرۆی هێناگە . وەکی تێکڕای دیاردە نامۆیەل مێژوو ، دیاردەی مەلای عەجەم و بیر و هزری ئایینی شێعەگەری سەفەویی ، تەنیا بە بەکار هێنای زەبر و زەنگ و شیر و تیر و کوشت و بڕی هاوشێوەی هاوشێوەکانی دە مێژوودا ، بۆی هەبوو کە سەرهەڵدا و بمێنێتەوە و درێژە بە ژیانی بدات . گرتنە دەستی ئامێر و کەرەسەی دەوڵەتی ئەو بوارەی لۆ مەلای عەجەم ڕەخساند کە ئارێشە و کۆسپێ ناوخۆیی بە خێرایی و سەرکەوتوانە لە سەر ڕێگەیان لا بەرن . شەڕی عارەب و عەجەم کە بە هێڕشی سەدام دەستی پێکرد بۆە گەزۆی سیاسی و دەرەتانی پتری لۆ مەلاکان بەدی هێنا ژ مکوم کرنا دەسەڵاتا خوە . خاڵی باڵکێش لە مەڕ دۆخی ناوخۆیی لێگرە ئەوەسە کە چەپی عەجەمان ( توودە و ئەکسەریەت و تۆبەکارانی دیکە) دایانە پاڵ مەلاکان و جارەک دن ئەو ڕاستیە مێژوویی یەیان دووپات کردەوە کە چەپ لە هەڕەتی دەسەڵاتی دا خەیانەت لە گەل و نیشتمان و خەڵکەکەی ئەکات . 
چکەیەک لەمەش قووێل تەر ژی ئەوەسە کە ئالیکاری ڕووسی کمۆنیستی ئەو دەم و پاشان ڕووسی پاش کمۆنیزم ژی هۆکارێکی فرە کاریگەر و کاری بوو لە پاڵ پێوەنانی چەپ بۆ پارێزگاری لە مەلاکان بەوەی کە وان سەرەتا بە گەز و پێوانەی شەڕی سارد و دواتریش ئی دە ململانێی عرووس و ئامریکا دەلیستن . دەوری ڕووس لە سەپاندنی دەسەڵاتی مەلای عەجەم بەو بیر و بیرۆکە دواکەوتووانەیانەوە لە کەسایەتی تاواریش مەلا سەید عەلی خامەنەیی خۆی ئەنوێنێ کە پەروەردەی زانکۆی پاتریس لۆمومبای سەردەمی کمۆنیستی عرووسانە . چیرۆکی تاواریش خامەنەیی ئەڤ چەند ئاشکرا دەکاتن کو ئەوە لێزانی مەلا خومەینی و شاقەل ڕەشەکانی سەفەویی نەبوو کە کەڵکی لە کەلێن و دووبەرەکی جیهانی سیاسی وەرگرتبێ بەلکی بە پێچەوانەوە ئەوە کمۆنیزمی ڕووسی و دەست و پێوەندەکانیان بوون کە بەمەبەستی تایبەتی خۆیان دەرەتانی سەقامگیرکردنی دەسەڵاتی مەلای عەجەمیان ڕەخساند و دایان سەپاند بە سەر خەڵکە داماوەکەی عەجەمستان و جیهان ژی . ئا لەم ڕێکارە دا مەلاکان جیمی کارتێری ئامریکایان تڕۆ کرد و هەر لەم پێکێەش تێکڕای پیلان و بەرنامەی سیاسی و سەربازی ئامریکا و ڕۆژئاوایی یەکانیان لە گژی مەلاکان پووچەڵ کردەوە و خەڵکی عەجەمستان ژی باجێکی هەر ئیگجار قورس و گرانیان دا بۆی.
چیرۆکی دەسەلاتی مەلای عەجەم ، چیرۆکی سەرکوت کردن و داپڵؤسین و پەت و سێدارە و زیندان و ئەشکەنجەی خەڵکە ئیخسیرەکەی بن دەستیانە . جەفەنگی مافی مرۆڤ و دێمۆکڕاسی و لیبرالیزمی ڕۆژئاوایی ژی دە هەمبەر مەلای عەجەم ، دۆش داماو و دەستەوسان و ناکارامە ، قەت نەبووە هۆکارێک پەی بەلانی کەمەوە هەوسار کردنی تەراتێنی ئەوان دژە مرۆڤان . یاری کردنی عرووسان بە مەلای عەجەم بە هەموو تایبەتمەندیە نامرۆڤانەکانیەوە ، سەرەکی ترین هۆکارە کە کاریگەری و بڕشتی هۆکاری دەرکی جە هەمبەر دەسەڵاتی مەلاکانی هەیا ئیرۆ دیاری کردووە و ئەی کات هەر ئەم هۆکارەشە کە مەلاکانی لە هەموو قوناخە سەختەکانی دەسەلاتیان پاراستووە . 
ڕووخان و سڕینەوە ڕژیمی بەعسی سەدام لە لایەن ڕۆژئاوایی یەل ڕێگە ئەڕا مەلاکان ئاوەڵا کرد ئەڕای هەرچی فرەتەرتەر پەل هاوێشتنی دەسدرێژیکارانە و پەرەخوازانەیان لە ناوچەکە . پاشان شەختەی عارەبی و سەرهەڵدانی تروریزمی ئیسلامی – وەهابی ئەوەندی دیکە دەستی مەلای عەجەمی ئاوەڵا کردەوە لۆ درێژەدان بە سیاسەت و ستراتیژی پەرەخوازانەی شێعەگەری سەفەویی لە ناوچەکە . تێروری ئیسلامی لە سووریە و قوت بوونەوەی داعش ڕێگای خوشکرد بۆ ڕووس کە بە بیانووی شەڕی دژە تێرور و بەمەبستی دوورکەفتنەوە لە قەیرانی ئوکراینا و کریما ، ڕاستەو خو و بە ئاشکرا بداتە پاڵ مەلای عەجەمان وەک هاوبەشێکی بەهێزی کەرتی شێعە لە دژی سوننی وەهابی . مەلاکان بە یارمەتی دیپلۆماسی بێ بنەمای ئۆباما و پشت بەستن بە ڕووس و لە سەر دوو ئانکو چەند بەرەکی ئاورووپا ، گرەوی مژاری ئەتۆمیان لە ڕۆژئاوا بردەوە و بەمەش پارە و نەختیەیەکی باشیان چنگ کەفت . ئالەم دۆخە دا کە ناوچەکەی تووشی قەیرانێکی فرە کوور کردگە ، مەلای عەجەم ، کوردەکەو ماچۆ ، شووڵیان لێ هەڵکێشا و ڕاستەوخۆ دەستیان لە کاروباری لۆبنان و یەمەن و فلستین و سووریە و عێراق و ئەفغانستان وەر دا و بوونە یاریکەرێکی کاریگەر لە گەمەی سیاسی ناوچەکە و جیهانی ژی . دوا هەڵپەی مەلای عەجەم لەم ئاقارەوە ، کارەساتی کەرکووکی بە سەر کوردا هێنا ، لە ڕێگەی حکومەتە دەسنیاکەی لە بەغدا و جاش و خۆفرۆشەکانی لە باشووری کوردستان ، بە مەبەستی بەرپەرچدانەوەی ئاکامی سەرکەوتووانەی گشتپرسی سەربەخۆیی کوردستان کە ڕۆژئاوایی یەکانیج وەگەردی هاودەنگ بوون و نەک هەر بێدەنگەیان لێکرد بەڵکو بە خشکە چەک و تەقەمەنی پێویستیشیان لۆ دابین کردن . سەرکردایەتی کورد جە باشوور لەوانەیە کە هەر بیریشیان لەم ئەگەرە نەکردبێتەوە لۆیە ئاوەها بە بێ سەرە و بەرەیی پاشەکشێ یان کرد . ئەم پیلانەی مەلای عەجەم بۆیانی گرت و ئەوانی گەیاندە سەر سنووری ئیسرائیل و خەونی مەلا خومەینی تاڕادەیەک هاتە دی . مەلاکان تەنیا بە کارەساتەکەی کەرکووکەوە نەوەستان بەڵکو هەڵپەی ئەوشیان کرد کە بار ودۆخی باشووری کوردستان بە تەواوەتی تێک بدەن لە ڕیگای جاش و خۆفرۆشەکانی ناو یەکیەتی جە دەڤەرا سلێمانی . کورد جە باشووری نیشتمانەکەی کەفتە ژێر تەوژم و گوشارێکی گرانی پیلان بۆ داڕێژراوی مەلای عەجەمان و تێکڕای هێماکان ئاماژەیان بە سەرکەوتنی مەلاکان ئەکرد . ولو خویا دەکر کۆ هەر تشتەک مەلای عەجەم بیهەوێ چ لە ئاستی ناوخۆیی و چ لە ئاستی دەرەکی ، لۆیان ئەچێتە سەر و لەوە دڵنیا بوون کە چ کۆسپێکی سوور لە سەر ڕیگایان نیە ، چ لە ئاستی ناوخۆیی و چ لە ئاستی جیهانی . لەورا مەلاکان بە خودا پەرمان و هێلی سووریان تێ پەڕاند بە چوونە سەر سنووری ئیسرائیل و گەف و هەڕەشەکردن لە جوولەکە .
پێدەچێ کە سیاسەتی لە ناکاوی ترامپ لە ناساندنی ئورشلیم بە پێتەختی جوولەکان کاردانەوەیەکی ئامریکا بووبێت جە هەمبەر مەڵای عەجەمان و سەرکەوتنیان لە عێراق و سووریە و کوردستان و کارەساتەکەی کەرکووک . ئەشی کە ئامریکا و ترامپ لە ژێر گوشاری جوولەکە هاتبێتنە سەر ئەو بڕوایە کە چی دی بەر بۆ مەلای عەجەم چؤل نەکەن . ریکاریشیان لۆ ئەو مەبەستە دیاری کردبێ . لێ ڕێکاری هەتا ئێستایان کاری نە بووە و نەی تانیە کە چ گرفتێکی ئەوتۆ لۆیان ساز بکات . هەڕەشە و گوڕەشە و گەڤ و ترساندن و گەمارۆدان لە کۆندا ژی تاقیکرایەوە بەلان وەکی مە گوت ململانێ و کەلێن و کەلەبەری نێوان ڕۆژئاوا و عرووسان هەتا نها بڕشتی ڕیکارەک هانای بەکردەوە ئەهێنابەوە سەر هیچ . ئەوەش کە هەیا نووکە ڕۆژئاوایەل بیریان لێ نەکردبوەوە و بە کردەوەش بەلای دا نەدەچوون خەڵکی ئازاردراو و قوربانی مەلاکان بوو . مەلایەل ژیانی خەڵکی هەژاری وڵاتەکەیان تاساندووە بە ڕادەیەک کە گەیشتبوونە ئاستی تەقینەوە و تەنیا هیزی دڕی سەرکوت کەری دام دەزگا داپلۆسێنەرەکانی ڕژیم کاری بوو بێدەنگیان بکاتن . 
پێنج ڕۆژ پێش ، دە ٢٨ی مانگی ڕابردوو ، کانگای گڕ و تووڕەی خەلک تەقیەوە و خەڵکەکە ڕژانە سەر جادە و کۆڵانان و لە دژی مەلاکان جووڵان . گؤر سروشتی زۆربەی هەرە زۆری بزاڤی کۆمەڵایەتی ، سەرتا داخازیا ئابووری و باری گوزەرانی ژیان خەڵک ، هاندەر بوو کە فرە بە خێرایی گەهشتە ئاستی سیاسی و شۆڕشگێڕی و بنەمای دەسەڵاتی مەلاکانی کرە ئارمانج . گەر وای دانێن کە هێز و دەستێکیش بووبێت ، چ لە ناوخۆ چ لە دەرەوە ، لەبۆ جووڵاندنی خەڵکەکە ئیدی ئەوە هێچ لەو ڕاستیە ناگؤڕێ کە هۆکاری خەڵک ، هۆکارێک نیە کە لە هێچ چوارچێوەیەکی لە پێش دا بۆ دیاری کراو قەتیس بـمێنی و درەنگ ئانکو زوو ئەو خەڵکە ڕێچکەی شؤڕشگێڕی خۆیان دەبێننەوە و دەست و پیلان پووچ و بەتاڵ ئەکەنەوە و مۆرک و شەقڵی خۆیان ئەنێن بە بزاڤەکەیانەوە . لە خۆڕا نیە کە زۆردار و ستەمکار لە کۆنەوە گوتوویانە " خوا نەکا فەقیر و هەژار بجووڵێ " ، گۆڕ پەندێکی کۆنی کوردی .  ئائەمە ئەو ڕاستیە یە کە ئیرۆ مەڵای عەجەم ڕووبەڕووی بوونەتەوە . خێرایی پەرەسەندن و گەشەکردنی بزاڤەکە لە داخوازی و خۆپیشاندنێکێ ئاسایی بەرەو ئاستی ڕاپەڕین و کردەی شؤڕشگێڕانە هەموو لایەکی بە مەلای عەجەمەوەش تاساندووە . ئامریکا و ڕۆژئاوایی یەل بڕێک ئەزموونیان هەس لە سازکردنی ئەم بابەتە جووڵاندنەی خەڵک بە ناوی ساختەی شؤڕشی پەمەیی و شین و سەوز و بەهار وەک ئەوەی لە شەختەی عارەبی و ئوکراین و لەم دواییانەش لە ڤەنەزویلا بینرا . لێ جیاوازی ئەمەی لە دژی مەلاکان دەستی پێکردووە ئەوەیە کە لێگرە خەڵکە هەژارەکەیە کە جووڵاوە و قات و توێژی دارا و دەست ڕۆیشتوو و پارت و کۆمەڵی سیاسی بە پێچەوانەی بزاڤە دەسکردەکانی ئامریکا لێگرە لە پەراوێز دان . ئائەم تایبەتمەندیەی بزاڤی دژە مەلا ، واتە جووڵانی کۆمەڵانی خەڵکی هەژار ، بزوێنەری سەرەکی یە لە گەشەی بەپەلە و خێرای بەرەو ڕاپەڕینی بەرفرەی کۆمەڵایەتی – سیاسی لە دۆخی شؤڕشێ دیژیتاڵی دا و بە بەکار ئانینا کەرەسەی دیژیتاڵی وەکی میدیا دیژیتاڵی یەکان . 
بزاڤی کۆمەڵایەتی خەڵکی بن دەستی مەلای سەفەویی بە خێرایێکی فرە خێراوە بەرەو دۆخی ڕاپەڕێن دەمەشێ . ئەمەیچ مۆرکی سەردەمە و شۆڕشی دیژیتاڵی ئەم بوارەی ڕەخساندووە و شتێکی سەیر و نامۆ نیە لۆ ئەوانەی دۆخی سەردەمەکە ئەشناسن وەلێ ئاگاهدارن . شەڕی سڕینەوەی دەسەڵاتی ستەمکار لە کوجی و جادە و شوێنە کۆمەڵایەتیەکان دەستی پێکردووە . شەڕەکە شەڕە و توند و تیژی لە سروشتی ڕاپەڕینەکە دایە و هات و هاواری هەنەک نەزان بۆ ڕاپەڕینی ئاشتی یانە کای بەر بایە و هێمایە بۆ لێ تێ نەگەیشتوویی یان لە کۆک و ماکی ڕاپەڕینەکە و خەیاڵی ئەوەی کە ئەشێ پێیان وابێ کە ڕێچکا سەرکەوتن بە فەرشی سوور لۆیان ڕازابێتەوە . ئەنجومەنی گەرەک و مەکۆکان ئەشی وەک جێگرەوەی دەسڵاتی مەلاکان بکرێتە ئارمانج و وەک بنکە و پێگەی شەڕی خەڵکە ڕاپەڕێوەکە دەکار بهێنرێن . بە گشتی گەر ڕەوتی ڕاپەڕین ڕێچکەی سروشتی خۆی ببڕێ ، سەرکەوتنی خەڵکەکە مسۆگەر ئەکاتن . 
بزاڤی دژە مەلای کۆمەڵانی خەڵک ئیرۆ و لە سەردەمی نوێ دا و بە کەرەسەی نوێ هاتگەسە هولێ کە تایبەتمەندیی یە سەردەمی یەکانی دیاری ئەکاتن . بە پێچەوانەی پێشوو ئەم خەڵکە و ئەم بزاڤە مودێڕنە ئیدی پێویستی بە سەرکردەی کلاسیکی حزب و ڕێکخراوی سیاسی نیە نەمازە کو باوی حزبایەتی کۆن و تاقمی بژاردەی سەرکردە بەسەر چووە . مرۆڤی سەردەم رەسیەسە ئاستێک کە تەنانەت بوونی پارتە سیاسیەکانی فڕێ داوەتە دەرەوە لە ژیانی ئاسایی خۆی . میدیای سەردەم و کەرەسەی پێوەندی خێرا و دەوڵەمەند و بەرفرە و ئاستی بەرزی هوشیاری خەڵک ، بەکردەوە هێڵی رەشی بە سەر مژار و فەرمانی حزبایەتی سیاسی هێناوە و پێداویستی بوونیانی نەهێشتگە . ئالەوەها دۆخێک دا هەست بەوە ئەکرێتن کە پارتە سیاسیەکان بوونەتە مۆتەکە بە سەر ژیانی خەڵکەوە . پارتی سیاسی ئیرۆ لە هەموو ئاکارێکی شۆڕشگێڕانە و مرۆڤانە بێ بەریە . ئیرۆ ئیتر کەس پێویستی بەو تاقمە بژاردە و نەجیبزادەی سیاسی یە نیە داکو ڕێکاری ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی یان لۆ دیاری بکاتن . کوردەکەو ماچۆ ، گوێ هەر کەسێکی بڕەک شەهرەزا بگری ئەبینی کە هیچی لە هەر سەرکردەیەکی سیاسی کەمتر نینە .
کاری ڕێکخستن وەک بەرهەمی ژیریی مێشکی مرۆڤ ئەو تایبەتمەندیە کە مرۆڤ لە ئاژەڵ و گیان لەبەرانی دیکە جیا ئەکاتەوە . هەتا دوێنێ و لە هەل و مەرجی نەبوونی پێوەندی گشتی و کەرەسەی پێویست بۆ ئەو مەبەستە ، دەستەیەکی بچووک خۆیان لە ناو پارتێک دا ڕێک ئەخست و ئەرک و فرمانی ڕیکخستنی کار و جووڵانی گشتی یان وەئەستۆ ئەگرت . ئیرۆ ئیدی ئەو هەل و مەرجە نەماوە و خەڵک بە گشتی کەرەسەی پێوەندی سەردەمیانەی پێوەندیان بەدەستەوە و بەکردەوەش ئەتانن بەکارامەیی یەوە دکاری بهێنن . بنەمای ئەم دیاردە نوێ یەش هەڵ ئەگەڕێتەوە لۆ شؤڕشی دیژیتاڵی کە نها زۆربەی هەرە زۆری بوار و لایەنەکانی ژیانی مرۆڤی سەردەمی گرتوەتەوە . بزاڤی سیاسی و کۆمەڵایەتی سەردەم مۆرکی شؤڕشی دیژیتاڵی پێوەیە ، لە شێوەی دا . دەق وەک هێڵی بەرهەم هێانی ئابووری کە تێکنۆلۆژیای تازەبابەت پێداویستی هیزی کاری مرۆڤی تا ڕادەیەکی بەرچاو وەلا ناوە ئاواش ئەم تێکنۆلۆژی یە پێدڤیا هیزی ڕێکخراوی مرۆڤی لە کار و باری سیاسی و کۆمەڵایەتی ( حزب و کۆڕ و کۆمەڵ و پارت ) تا ڕادەیەکی فرە چار کردگە و ئەمەش ئەو ڕاستیەیە کە پارت و حزبی سیاسی ، وەگەرد سەردەمی شؤڕشی دیژیتاڵی دا ناگونجێن . بەزمی دەستێوەردانی ڕووس لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئامریکا تەنیا ئیک بابەت لە بەکار هێنانی شؤڕشی دیژیتاڵی دەرئەخاتن لە لایەن دەزگا سیخوڕیەکانەوە کە بە بێ سیخوڕ مەرما خوە دەپیکن . 
ژیانی دیژیتاڵی ئیسە ، ڕاپەڕینی خەڵکی بن دەستی مەلاکانی دیژیتالیزە کردوە . وێنەیەک ئانکو هێمایەک، وەک ئەو جەند وێنەی لێگرە دانراوە ، کاری سەدان فتوا و بەیان نامە و ڕاگەیاندنی سیاسی ئەکات و ئەبێتە پەیام و پێخۆری سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەنانەت بڕشتی جیهانی ژی هەنە . کاری ڕێکخستنی ڕاپەڕینەکە ئەشی لە سەر کارئاسانی و دەرەتانی تێکنۆلۆژیای دیژتاڵی بەڕێوە بچێت کە هەر واشە . هەنەک لە سەر شۆپ و بیری کۆن هێشتا ناو و تایبەتمەندی خۆڕشک لە جووڵانەوەی خەڵکی عەجەمستان لە دژی مەلاکان ئەنێن و ئاگایان لەوە نیە کە ڕاپەڕینەکە لە سەر شۆپی دیژیتاڵی سەردەمەوە ڕێکخراوە و ڕێک ئەخرێ . ڕێکخستنی بزاڤی سیاسی لە ڕێگەی تێکنۆلۆژیای دیژیتاڵی یەوە یەکەم جار لە لایەن ئامریکا و دەزگای پێوەندی گشتی (Public Relations) هاتە بەکار ئانین لۆ مەبەستی دزێوی سیاسی و ئابووری . شروشتی شؤڕشی دیژیتاڵی و بەکار هێنانی لەگەڵ ئەوەی کە کارئاسانیكی فرە بەرچاو و کاریگەر دەرەخسێنێ ، مەترسی ئەوەش تێرێتە هولێ کە وەک ئەوەی ڕۆژئاوایی یەل بۆ مەبەستی پیس و خراپ ژی کەڵکی لێ وەر بگیریت . مەترسی دن ئەوەسە کە وەک ئیسەی مەلاکان دەرگا و دەرەتانی بەکار‌هێنانی لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە کە تاپۆی تێکنۆلۆژێەکەیان بە دەستەوەیە ، دابخرێ ئانکو پەی مەبەستی بازرگانی سیاسی لە دژی خەڵک بخرێتە گەڕ . ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی ڕاپەڕین و هەر بزاڤێکی دیکەی کۆمەڵایەتی ئانکو سیاسی بە پشت بەستن بە تێکنۆلۆژیای دیژیتاڵی لەگەڵ ئەوەی کە فرمانێکی شیاوی سەردەمیانە ، کەمایەسی و کورت هێنانێکی بنەڕەتیشی هەیە لە دابین کردن و مسۆگەرکردنی دوائامانج . وەک ئەزموونی میسر و بەهاری عارەبی دەری ئەخاتن ، ئەم بابەتە ڕاپەڕینە دیژیتاڵی یە لە پێکەوە نانی دەسەلات و سازکردنی دەزگای بەڕیوەبەری وڵات کورت ئەهێنێ و ئەمەیچ بوار بە سەرکردە کلاسیکی یەکان ئەدات کە بەری ڕاپەڕینەکە لۆ خۆیان بچنەنەوە . ئائەمە ئارێشە ڕاپەڕینی دیژیتاڵی یە و هێژ چ ڕێکارەک ئەڕای چارکردنی نەبینراوەتەوە .  
لەم سەرەتای ڕاپەڕینەکە عەجەمستان تێکەڵ و پێکەڵیێکی سروشتیی دیارە و لە نەبوونی سەرکردایەتێکی دیار وەک باوی هەر ڕاپەڕینێکی کۆمەڵانی خەڵک ، هەر لایەنەو هەڵپەی ئەوەیەتی کە مۆرکی خۆی پێوە بنێ. باڵە نەیارەکانی ناوخۆیی مەلاکان بەتەمان کەڵکی لێ وەرگرن لۆ تەس دان بە نەیارەکانیان . لە دەروەش چەپ و ڕاست هەمان هەڵپەیانە . تاقمی پاشایەتی هەرفیاگ و بۆگەن یەک دوو دروشمی لایەنگرانەی لایەنگرانیان ئەقوزنەوە و دەهؤڵی لۆ ئەکوتن . کۆنە پیاوەکانی سەدام و بەعس (موجاهدینی ڕەجەوی) بە تەمانە پەیکەری مردوویانی پێ ببوژێننەوە . نەیارانی سیاسی ڕژیم ژی بە چەپ و ڕاستەوە ، ژ خوە رە چ دەورێکی بەرچاویان لە ڕاپەڕینەکە دیار نیە . ئەم بەناو ئۆپۆزیسیۆنە لە لووتکەی دەسەڵاتەوە لە سەردەمی ڕاپەڕێنی دژی پاشایاتی پەڕپووت دابەزێوەتە سەر هیچ و لە سەر هیچ فرمانێک کە بەرژەوەندی خەڵکی تێدا بێت یەکانگیر نابن . ڕاستیەکەی ئەوەسە کە جووڵان و ڕاپەڕینی خەڵکەکە لە دەرەوە و لە بان و لە پێشی هەرە پێشەوەی ئۆپۆزیسیۆن سیاسیەکەیە . ڕاپەڕینی دیژیتاڵی دیاردەی هەرە پێشکەوتوو و نوێی ئەم سەردمەی ئێمەگەلە و ئامانج و مەبەستی سیاسی و کۆمەڵایەتیەکەشی هاوجووتە لەگەل سەردەم . دۆڕاو و مردووی سیاسی و ئاکنجی زبڵدانی مێژوو وەک تاقمی ئۆگری پاشایەتی بۆگەن و کۆنە پیاوانی سەدام و پێڕەوانی سیاسی شێعەگەری سەفەویی چ جێگایەکیان لە ناو جەرگەی ئەم دیاردە نوێ یە نینە ، بە مسۆگەریی یەوە . ئەم ڕاپەرینە بەزمی ئامریکایی شۆڕشی مەخمەڵی کەسک و پەمەیی و شین نیە . ڕێکاری ئەم بابەتە ئۆپۆزیسیۆنە دوور و تەریک کەفتە ئەوەسە کە بە کەین و بەین و بازرگانی سیاسی وەگەرد هێژە سیاسیەکانی وڵاتانی زلهێز و لە دەرەوەی ڕاپەڕینەکە شتێک لۆ خۆیان و لە دژی بەرژەوەندی ڕاستەقینەی خەڵک دابین بکەن . گەر گوێیان لێ بگری ئانها هەموو هاواریان ئەوەسە کە بەناو کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەهاواری خەڵکەوە بێن و بیان پارێزن . ئەمەیچ سەرەتای بازرگانی سیاسی یانە وەک لە بەیانی هاوبەشی کۆمەڵە و دێمۆکڕاتی ڕۆژهەڵات ئەبێنرێ . 
کە کۆمەڵانی خەڵک جوولا و رێچکەی شؤڕشگێڕانەی گرتە بەر ، ئەوە ئیدی لە هەموو لایەکەوە پێی هەلدەڵین و ئەوانەی هەتا ئیرۆ ببوونە هۆی ڕۆژەڕەشی و مەینەتی خەڵکەکە ، کراسی سپی خێرخوازانە دەبەر ئەکەن و وەکی سیناتۆڕی ئامریکایی و سەرۆک گەلی حکوومەت یەلی ڕۆژئاوایی ، دەبنە یار و پشتیوان . 
ڕاپەڕینی مەردم ستەم لێکراو و بن دەستی مەلاکان کێشێکی فرە گاورەی هەس لەبۆ ئاڵ و گؤڕی سیاسی لە ئاستی ناوچەکە و هەر وسا ژی جە ئاستەکەو جێهانی . ئی بزاڤا سیاسی و کۆمەڵایەتیە دکارێ کو هاوکێشەی سیاسی ناوچەیی دە بنەڕەتدا بگؤڕێ و ئاقاری سیاسی جیهانی بەرەو بارێکی لەبارتر باژوێ . لەورا کو دکارین بووشین بزاڤەکە خۆی بەرهەمی گەمەیەکی سیاسی جیهانی بە گشتی و گەمەی ڕووس و ئامریکا بەتایبەتی یە و لەم سونگەشەوە کاریگەریی فرە کاریگەری دەبێتن لۆ ئەوان گەمان . ئەم ڕاستیە نکولی هەڵ نەگرە ژی مەترسی سووری لە ڕێ لادانی هەس ئەڕای ، بەوەی کە هەر لایەنەی یار و نەیار هەوڵ دەداتن لۆ لای خۆی ڕاکێشی بکاتن . 
بزاڤ و ڕاپەرینی عەجەمستان لۆ کورد و بزاڤی نەتەوەیی کوردان گرینگی تایبەتی دێری . با جارێ ئەو ڕاستیە بهێرینە گۆڕێ کە ڕاپەڕینەکە تەنانەت ئالەم ئاستەی ئیسەی دا تەس بە دەستێوەردانی مەلای عەجەم لە کاروباری ناوخۆیی کوردستان ئەدات بەوەی کە ئیدی ئەو ڕاستیە دەرکەفت کە مەلای عەجەم چ خاڵێکی کزی و لاوازی فرە سووریان هەس و مەردمەکەی لەگەڵ ئەو پەرەخوازی و دەس تێ وەردانەدا نین کە لە دژی بەرژەوەندی ئەوان دایە و سامانی ولاتەکەیانی لۆ تەرخان ئەکرێ . لەمڕۆ بە دواوە ئیتر کۆماری پەت و سێدارە ئەو حەفیا حەفت سەرە نامێنێ و بناغەی دەسەڵاتەکەی بەئاوا دراوە و لەرزۆک بووگە . دروشمی مەرک و نەمان بۆ هێما هەرە بەرزەکانی ئاخووندەکان بەرز ئەکرێتەوە . لۆ نەگبەتی و ڕوو ڕەشی و ڕۆژەڕەشی جاش و خۆفرۆشەکانی باشووری کوردستان ئیرۆ داهۆڵی قاسم سلێمانی ئاغایان داگیرا و سووتێندرا و ئیدی ئەو باوکەیان تۆپی ، کوردەکەو ماچۆ .
داگرتنی داهۆڵی قاسم سلێمانی لە شیراز
ڕاپەڕێنەکە تەنانەت ئا لەم ئاستەی ئیستای دا هەر هیچ نەبێ رێگە خۆشکەر ئەبی لۆ ستراتیژی ئامریکای ترامپ پەی دوور خستنەوەی عێراق لە مەلای عەجەم کە سەرکەوتنی لە هەر ئاستێک دا لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و مژاری سەربەخۆیی کوردستانە . دەرهاوێشتنی مەلای عەجەم لە هاوكێشە ناوچەیی و جیهانیەکان ، تەپڵی فەوتاندنی بەعسی سووری یە . پ ک ک بەراتدەری سەرکی خۆی لە دەست ئەدات و ئیتر نەماکارێ کو ڕێچکەی دژە کوردی خۆی لە بۆ بەرژەوەندی شێعەگەری سەفەویی درێژە پێ بدات و پێی بژی . کز و لاوازبوون ئانکو نەمانی دەسەڵاتی مەلای عەجەم دەبێتە هۆی ئەوە کە ئیدی ئەو پ ک ک یەش گەر بمێنی ژی وەک خۆی نەمێنێ ، بە مسۆگەریەوە . 
فرە جارێ ئەمان شنەفت کو تاران و مەلای عەجەم سەر مارەکەی قەیرانی ناوچەکەیە . جا وەرە سەری مارەکە پان بکەرەوە ئەجا بزانە دۆخەکە چی ڵی دێ . مەردم کورد بە گشتی و مەردم رۆژهەڵات کوردستان بە تایبەتی ئەشی بە هەموو شێوەیەک بدەنە پاڵ ڕاپەڕینەکەی مەردم عەجەمستان و هەر هەموو هەوڵێکیان بخەنە گەر پەی سەرخستن و سەرکەوتنی و لە ناو بردنی وەیشوومەی دزێوی شێعەگەری سەفەویی و مەلای عەجەمان . ئەزموونی ساڵی ١٩٧٩ و ڕاپەڕینی دژی پاشایەتی و کاریگەری ئەو ڕووداوە لە سەر دۆزی کوردی لە هەموو پارچەکانی کوردستان بەڵگەیەکی مێژوویی یە کە سەرکردایەتی کورد ، گەر هەبێ ، ئەشێ فرە بە وردی کار وەبانیەوە بکات . جێگەی جەلال تاڵەبانی ١٩٧٩ چۆڵە و ئەرکەکە کەوتووەتە سەر شان و ملی سەرکردایەتی کورد کە دەبێ وەک پێویست و بە چازانی و لێوەشاوەیی یەوە پێی ڕابگات .
لایەنێکی فرە مرۆڤانە و جوانی ڕاپەڕینەکە لە دەوری ژنان لەم ڕاپەڕینە دیژیتاڵئ یە دا ئەبێنرێ . کچان و ژنانی ئازا و بوێر بە بەرفرەهی بەشدارن و بانگی مەرگی دیکتاتۆر بە ئاشکرا ئەچڕن . بیری بۆگەنی مەلای شێعەگری سەفەویی ئافرەتی هەتا ئاستی کویلە دابەزاند و لە عێراق و ئێرانا بە تەمان کیژۆڵەی ٩ ساڵە بە شوو بدەن گۆڕ " شەریعەتی چەعفەری " . لێ ئەو خانمە ئازا و نەبەردانە ئەوان بیرۆکەی پەرپووت و دژە مرۆیی دە گۆڕ ئەنێن . نوخشە بێت لە خانمەکانی کوردستان . دەوری ئافرەتان لەم ڕاپەڕینە دیژیتالی یە نەک هەر ڕەنگدانەوەی سەردەمیانەی بزاڤەکەیە لە شێوەی دا بەڵکو ناوەرک و ئارمانجی سەردمیانەشی دەرئاخاتن  کە تایبەتمەندیێکی دیکە ڕاپەڕینەکە و سەردەمەکەیە . زۆر جار چەپەکان خۆیان بەوە هەڵ ئەکێشن کە گوایە وان ئافرەتیان ڕزگار کردووە و ئیتر ئەوەیان لە بیر ئەچێت کە لەم مژارەدا تەنانەت لە دوای سەرمایەداریەوەن . ئافرەتانی ڕاپەڕیوی عەجەمستان نرخ و پلە و بایەخی ئافرەتیان لۆ ئاستێکی بەرزتر بەرز کردوەتەوە ، ئافەرین لێیان و لێ لێان پیرۆز بووت . دیارەدەکە مۆرکی مێژوویی سەردەمی پێوەیە .
ئافرەتی ڕاپەڕیو لە دژی مەلای کۆنەپەرەست
مژارەک ترەک کو کوردان ئەشێ لێی ئاگادار بن ئەوەسە کە ئەم دۆخەی ڕاپەڕێنە لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوە کە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی دەڤەری کرماسان و پێداویستیەکانیان لە بیر بچێتەوە و راپەڕێنەکە ببێتە هۆی ئازارکێشانی فرە تر ئەڕایان . گومان لەوەدا نیە کە هەل و مەرجەکە بۆی هەیە کە دەسەڵاتی گڵاو و دژە مرۆڤانەی مەلای عەجەم ئەوەندە لاواز بکاتن کە نەتانن وەک پێشوو بەر بە گەیاندنی یارمەتی خەڵک بۆ ئازیزیەل قوربانی بوومەلەرزەکە بگرن ئانکو بیدزن . هەر بۆیە چالاکانی بەوەچ و کارامەی ئەم بوارە ئەشێ دەرفەتەکە بە هەڵ بزانن و کارا تەرتەر و کاریگەرتەرتەر وەخۆ بکەفن و نەهێڵن کە ئازیزیەلمان وە تەنیا و بێ پشت و پەنا بمێنن . لەل ئەمەیچ لەوانەیە دەرفەتێکی باش بووت ئەڕای کۆ کردنەوەی زانیاری و بەڵگە لە سەر خۆدی بوومەلەرزەکە داکو بتوانرێ لە داهاتوو دا ئەوە ساخ بکرێتەوە کە ئەرێ ئەو بوومەلەرزە سروشتی بووگە ئانکو کاری تێکنۆلۆژیای " هارپ - haarp ".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە