بەرپرسە کوردەکانی باشوور خەریکی دروستکردنی موخەدەراتن

Sunday, 07/01/2018, 5:20

7199 بینراوە


سەرچاوەیەک لە نێو دەزگایەکی هەواڵگری هەرێم، کە نەیویست ئاماژە بە دەزگای زانیاری یەکێتیی، یان دەزگای پاراستنی پارتیی بدات، هەروەها بە هاوکاریی و ددانپێدانانی یەکێک لەوانەی کە نزیکەوە ئاگادارە و لەناو رووداوەکەدا بووە، ئەم زانیاریانەی بە کوردستانپۆست دا،  بە مەرجێک شوێن و چۆنێتیەکەی ئاشکرا نەکرێت، بەم شیوەیە باسی کرد:
ماوەی چەند ساڵێکە هەردوو پارتیی ناو دەسەڵات، راستتر بەرپرسەکانی (پارتیی و یەکێتی)، جگە لە بازرگانی بە چەک و بە کێڵگە نەوتییەکانەوە، هەروەها بە دزینی بودجە و کۆمەڵێک دەستکەوتی دیکەی هاوڵاتیانی هەرێم، ئەوان بە شێوەیەکی ترسناکتر خەریکی بازرگانییکردنن بە مادە هۆشبەرەکانیشەوە.
سەرچاوەکە دەڵێت: دەسەڵاتی کوردی لە دوبەی و هەندێک وڵاتی تر جۆرە حەبێکیان دەهێنانە هەرێم بە ناوی ترامادۆل (Tramadol)، ئەمە حەبی ئازارە پزیشکەکان بۆ نەخۆشەکان بەکاری دەهێنن.
ئەم حەبانە بە رێژەیەکی زۆر لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەهێنرانە هەرێم، دوای ئەوە دەبرانە ناو ئێران لە یەکێک لەم شارانە، وتی لەبەر چەند هۆکارێک ئیستا ناوی شارەکە ناهێنم، بەڵام بنووسن لەیەکێک لەم شارانە:(خانە، بانە، سەردەشت، جوانڕۆ، مەریوان) لە ناو ئازمایشگایەک (تاقیگە) کاری لەسەر دەکرێ و دەکرێت بە مادەی هۆشبەری هێرۆیین. ئەم بازرگانییکردنە بە مادەی هۆشبەر چەند بەرپرسێکی کورد سەرپەرشتی دەکەن و بە دەیان کاری تێدا دەکەن، چونکە ئێران لەو بوارەدا شارەزایی و ئەزمونی زۆریان هەیە!  واتە دوای ئەوە لەو ئازمایشگایانەدا حەبەکان  چەند گۆڕانکارییەکی بەسەردا دەهێنرێت و دەبێتە مادەی هۆشبەری (هێرۆیین). بە واتایەکی دیکە دەسەڵاتی کوردی لە رێگای فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی حەبی ترامادۆل (Tramadol) دەهێننە کوردستان و دەیکەن بە دیوی ئێراندا و لەوسەرەوە بە مادەی هۆشبەری هێرۆیین وەریدەگرنەوە، بە قاچاخ دەبرێتە تورکیا و لەوێشەوە  بلاودەبێتەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا، بەشێکی دیکەی لە هەرێم دەیفرۆشن بە گەنجانی کورد، هەروەها بۆ ناو ئێران و تەنانەت ئەفگانستانیش دەڕوات. ئەمانە گروپێکی مافیایی زۆر گەورەن، لە (Pablo Escobar)ی کۆلۆمبی بازاڕیان گەرمترە و قازانجی زیاتر دەکەن.ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: بە ملیۆنان دۆلاریان دەست دەکەوێت، بەڵام دوای ئەوەی کە حکومەتی مەرکەزی بەغدا کۆنتڕۆڵی فڕۆکەخانەکانی کردەوە ئیتر ئیستا هێنانی ئەو حەبانە وەستاوە، بەلام بەردەوام ترافیکی بردن و فرۆشتن هەر بەردەوامە، ئیستا بەرپرسە کوردەکان بیر لە شوێنی تر دەکەنەوە کە ئەو حەبانە بە شێوەیەکی دیکە  دەستیان بکەوێتەوە.

دیسان ئەو سەرچاوەیە دەڵێت نەک تەنیا ئەو جۆرە حەبە، تەنانەت  هەفتانە چەندین تەن موبایل بە بێ گومرگ دەهێنرانە فڕۆکەخانەکانی هەرێم، لە مەشدا بەرپرسەکان لە 200% قازانجیان لێدەکرد، واتە پارەی گومرگیان نەدەدا و بۆ خۆیان دەبرد لەگەڵ ئەو قازانجە زۆرەی کە لە هەر موبایلێکدا دەستیان دەکەوت، چونکە زۆربەی موبایل لە بازاڕی ئێران، تورکیا و سوریا، هەروەها ئەردەن و ئەفغانستان لە هەرێمەوە بۆ ئەو وڵاتانە دەنێردرا، ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: هەرجەندە دەسەڵاتی کوردی لەهەر بەرمیلێک نەوت ٦٠ دۆلار قازانجی نەدەکرد، بەڵام لە هەر موبایلێک نزیکەی سێ سەد دۆلار قازانجی دەکرد. ئەوەشمان لە بیر نەچیت، کە زۆر کەس وایان دەزانی کە فڕۆکەخانەکانی هەرێم بۆ خزمەتگوزاری دروستکرابوون کە خزمەتی هاوڵاتیان بکەن، بەڵکو بۆ قاچاخچیەتی و بازرگانی بەرپرسەکان دروست کرابوون،  کەوا هەرچی شتی خراپە لە رێگای ئەم فرۆکەخانانەوە دەهێنران وەکو جگەرە و داودەرمان و خواردنی خراپ و پیس، کە بە مەبەست دەخرانە ناو بازارەکانی کوردستانەوە، تەنیا مەبەستێک ئەمانە هەیانبوو پارە و خۆشگوزەرانی خۆیان.
لە کۆتاییدا سەرچاوەکە باسی لە حەبێکی دیکە کرد (حەبی هۆشبەر)ی مەترسیدار، کەوا لەم ساڵدا (ساڵی ٢٠١٨) دەهێنرێتە ناوچەکە، بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان، بەلام ئەوەی نەدرکاند، کە کێ و چ لایەنێک و کێ لە پشتێوەیەتی، وتی هیوادارم گەنجەکان  ئاگاداربن و ئەم زانیارییانە بە هەند وەربگرن، کە ئەم جۆرە حەبانە زۆر مەترسیدارە و بۆ قڕاندنی گەنج و خەڵکی ناوچەکە و کوردستانە، ئەویش ناوی فلاکا (Flakka)یە، تایبەتمەندی ئەم حەبە لەوەدایە هەرکەسێک بیخوات سەرەتا لەشی گەرم دەبێت، خۆی لە بیر دەچێتەوە، هەستێک لە لای دروست دەبێت وەکو گەورەیی و ئازایەتیی، پالاماری خەڵک دەدات، گاز دەگرێت وەکو شێتی لیدێت، ئەوەی ئەم حەبە بخوات زۆر زوو لە سەری رادێت هەڵسوکەوتی وەکو زۆمیای لێدێت. هەروەها کاریگەری خراپتریشی لیدەکەوێتەوە ئەگەر خوێنەر گوگڵە بکات بە باشی لەسەر کاریگەری ئەو حەبانە تێدەگات، هەروەها فلیمی زۆریشی لەسەر دەکرکراوە، لەم بارەیەوە کلیکی ئەو سەرچاوانە بکە بۆ زانیاریی زیاتر.
لەسەر حەبی ترامادۆل (Tramadol) کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:

لەسەر حەبی فلاکا (Flakka) کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:
https://www.rollingstone.com/culture/news/florida-zombie-drug-flakka-everything-you-need-to-know-w435074


تێبینی: ئەم هەواڵ و زانیارییانە پەیوەندیی بەو ئاگادارییەوە نییە، کە خوێنەرمان لێئاگاداکردووە کەوا (لە چەند رۆژی داهاتوودا بەڵگەیەکی گرنگ و مەترسیداری دەسەڵاتی کوردی بڵاودەکەینەوە) ئەمەیان بە بەڵگە و دۆکۆمێنتەوە لەسەر هەواڵێکی جیاوزترە، تکایە جاوەروانی ئەوەش بن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە