با موچەخۆر و مامۆستایان بیخولێننەوە بۆ موچەکەی عەبادی

Thursday, 15/02/2018, 23:23

7741 بینراوە


مامۆستایان ئەمە خەون نییە بینیبێتم و بۆتانی بگێڕمەوە،  ئەمە ووتەی ئەو لوتییەی پارتییە، کە بە لۆتیەکەی ٣١ی ئاب ناسراوە.
کەریم گوڵانی هەرچەندە دەڵێ من لۆتییم و سیاسیی نییم، لە سلێمانی بە کەریمە صۆرەی (نازناوە سیانییەکەی ناشرینە نایڵێم) ئەمە بەوە ناسراوە، خۆشم نازانم ئەم نازناوەیان بۆچی بێبەخشیوە، بەڵام ئەوەندە دەزانم کە ئەم لۆتییە گۆرانی بەسەر ڕاونان و هەڵفرانراندنی یەکێتییەکاندا دەوت، زۆری پێخۆش بوو، کە پارتییەکان هاتنە سلێمانی، تالەبانی و تاقمەکەی رایانکرد بۆ سنوری ئێران،. کەریم گوڵانی بەمە شاگەشکە بوو، لە ناو بینای سەرای سلێمانیدا زەماوەندی دەگێرا، ئەو سەرایەی کە فایەق بێکەس و ڕۆشنبیر و گەنجانی ئەوکاتەی ساڵی 1930 گەورەترین دەرسی دوژمنیان تیادا، کە لە مێژودا ناسراوە بەڕاپەرینە مەزنەکەی بەردەرکی سەرا.
کەریم گوڵانیی، چونکە پارتییەکی پیسە لە سلێمانی ناتوانێت هەڵبکات، لە ٣١ی ئابدا گۆرانی سەرکەوتنی بۆ جامانەسورەکان دەگوت و قنگی بادەدا، بە پێچەوانەوە ئەو ڕۆژەخەڵکی سلێمانیش  پەردەی ماتەمی ڕەشپۆشی پۆشیبوو، هەرچەندە مانەوەی جامانەسور و پارتییە خوێڕییەکان تەنیا نزیکەی هەفتەیەکی خایاند، بەڵام کەرێم لۆتی فریای ئاهەنگی خۆی کەوت و گۆرانی بۆ شەڕی براکوژی دەوت.
وا ئێستاش  هەر ئەو کەریم گوڵانییە، خۆیەتی و نەگۆڕاوە بەئامێرێکی سپینەر بەدەستییەوە بەناو بازاڕی هەولێردا دەسوڕێتەوە و گاڵتە بە موچەخۆر و مامۆستایان دەکات، دەڵێت با بیخوڵێننەوە بۆ موچەکەی عەبادی، ئەم گاڵتە پێکردنە، هیچ مانایەکی دیکە هەڵناگرێت، جگە لە خوێڕێتی ئەم لۆتییەی ١٣ی ئابی پارتیی نەبێت، چونکە موچەخۆر و مامۆستایان بە کاکە کەریم گوڵانی دەڵێن:  ئێمە فێر نەبوین بیخولێنینەوە و هەر ڕۆژەی لەسەر پەتێک یاری بکەین، چونکە زۆرن لە نمونەی وەکو تۆ و صورە پارتییەکان، کە وەختی خۆی گۆرانیتان بە باڵای بابە سەددامدا هەڵدەدا و دوای بۆ پارتیی و جامانە سورەکان، بەڵام ئەو رۆژە دێت، کە پارتیی کاری پێتان نەما ئیتر ئێمەش بە ئێوەی دەخولێننەوە، 
ئێوە با ئەمڕۆ بە موچەخۆر و مامۆستایانی بێ موچە رابوێرن، قەیدی چییە خۆتان پارەتان هەیە و بەرپرسەکان گیرفانی پڕکردوون، تەنانەت پارەتان ئەوەندە زۆرە، وەکو کاکە رۆژ نوری شاوەیس باڵنەدە و توتی لە ماڵەوە رادەگرن و فستق و گوڵەبەڕۆژەیان بۆ دەکڕن، بەڵام مامۆستای هەژار و بێموچەش با بە سکی برسی خۆی ژن و منداڵەکانی بیخولێننەوە. 
با موچەخۆر و مامۆستایان بیخولێننەوە، تا ئەو رۆژەی ئێوە دەورتان دێت و ئێمەش پێتان دەخولێنینەوە! خولاندنەوە لەسەر سەر و لە سەر سمت.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە