ئەمەریکا رۆڵی هەبوو لە ئازادکردنی ساڵح موسلم؟!

Tuesday, 27/02/2018, 17:02

7318 بینراوە


یەکێ لە گەورە رۆشەنبیرەکان عارەب. لە تویتێکیدا، دەڵێت: دەنگی خەڵکی زۆر بە هێزتر بوو لە کەڵبەکانی ئەردۆگان..پیرۆزە ئازادی پیاوی ئازادی ..پیرۆزە ساڵح موسلم ..پیرۆزە ئازادیخوازانی جیهان..
لێرەدا کۆتایی بە بلاوبوونەوە و گەورەبونی دیکتاتۆریەت و ئیرهابی ئەردۆگان هات ، دیسان کورد چۆن پێشەنگ بوو لەسەر دەستی شەرڤانان داعشی لە ناوبرد ، ئەمجارەش لە ئەوروپا لەسەردەستی ئازادیخوازێک تیرۆری سوڵتانی تیرۆری فرێدا ناو زبڵدانی مێژوو.
--------------------------
رۆژنامەنووسێک لە ساڵح موسلم دەپرسێت: دوژمنەکانت کێن؟ ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت: داعش و ئۆردوغان... دوور نییە ئەمجارە بیر لە تیرۆرکردنم بکەنەوە!
ئازادکردنی ساڵح موسلم گۆرانکاری جەوهەرییە لە پێگەی کورد ،لە جیهاندا!.
تا کورد خاوەنی خیتابی کوردایەتی کلاسیک بوو ، دەبوو سەرکز بکات و رازی بێت بە هەر بریارێک کە لە ناوەندەکانی ئەوروپا و ئەمەریکا دەردەچوو، ئێستا کورد وەک گەلێکی پێشەنگ و خاوەن دیپلۆماسیەتی کارا و چاڵاک ، قسەی خۆی هەیە.
زۆرجار باس لە لۆبی کوردی دەکرێت ، سەرنەکەوتنی بۆ نەبونی کەسانی شارەزا و پارەی تەرخانکراو دەگەڕێننەوە ، لێ ئەگەر ئەوە هۆکار بێت هۆکارێکی سەرەکی نییە ، ئەوەی تەڤگەری ئازادی لە ئەوروپا ،کوردی ئازاد لە دورستکردنی لۆبی ودیپلۆماسیەتدا بەڕێوەی دەبات ، لە چوونە ناو تۆڕی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەوروپییەکانە ،دورستکردنی پەیوەندییەکان لەسەر بناغەی بەها مرۆییەکانە، بۆ نمونە ژنان ، ئەو بەهایە کە ئەوروپییەکان کە زۆر شانازی پێوەدەکەن ، لە کاتیکدا ئەو بەهایانە لە جەوهەری ئەو فەلسەفەدایە کە ریبەری گەڵان "ئۆجەلان" لە بونیادی ئەو تەڤگەرە دایرشتووە..ئەگەر بەهاکانی ئەوروپا تێکەڵ بە بەرژەوەندی دەسەڵاتدارە ئەوروپییەکان بکرێت ، لە بەرامبەر بەهاکانی تەڤگەری ئازادی کوردان ، زۆر کورت دەهێنێت.
شەرڤانانی ئازادی چوارساڵە لەگەڵ گەورەترین هیزی سەربازی کە ئەمەریکایە لە باکوری سوریا مامەڵە دەکات ، ئەوەی فەرماندە سەربازییە مەیدانییەکانی ئەمەریکا دەیگێرنەوە یا لێدوان دەدەن بۆ میدیاکان ، ئەو مۆدێلە حوکمڕانییە و ئەو پابەندبونە بە بەهاکانی مرۆیی لە باکوری سوریا بە روداوێکی ناوازە و بە سەرسوڕمانەوە باسی لێدەکەن ، کە نەک تەجاوزی ئەو مۆدێلانە دەکات کە لە ناوچەکەدا هەیە بەڵکو لەسەر ئاستی جیهانیش بەرواردی حەقیقی دەکەن.
ئەمەریکا باوەڕدارە کە ئەو کێسەی تورکیا ساڵح موسلیمی پێ تۆمەتبارکراوە لە روانگەی ناسینی شەرڤانان ، باش دەزانێت درۆیە وبێ بنەمایە وهیچ پەیوەندی بە یاسا وحقوق نییە ، بۆیە من بە دوری نابینم ، وێرای رەوایەتی کەیسەکەی سالح موسلم، فشاری دورستکردبێت بۆسەر حکومەتی چیک بۆ گوێنەدان بە داواکاریی تورکیا ، کە داواکارییەکە لەسەر بناغەی شۆڤینیەت و فاشیەت دارێژراوە.
ئەم وتارە پەیوەندە بە وتاری پێشووم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە