ئەوەی ویژدانی فرۆشت، وڵاتەکەشی فرۆشتووە

Wednesday, 14/03/2018, 0:22

4422 بینراوە


سەرەتای شەستەکانی سەدەی ڕابردوو ئەمریکا بڕیاریدا دانوستان لەگەڵ شۆڕشگێڕە ڤێتنامیەکان بکات ، داوای لێکردن وەفدێك بنێرنە پاریس بۆئەوەی هەردوولا ڕێککەوتن ئەنجام بدەن و شەڕی نێوانیان ڕاگرن .
شۆڕشگێڕەکانیش وەفدێکیان نارد کە چوارکەس بوون، دوو ژن و دوو پیاو .
دەزگای هەواڵگری ئەمریکا لە باشترین هۆتێلی پاریس شوێنی حەوانەوەی بۆ ئامادە کردن .
کاتێك وەفدەکەی ڤێتنام گەشتە پاریس و لەفڕۆکەخانە دابەزین چەند ئۆتۆمبێلێك چاوەڕێ بوون بۆئەوەی بیانگەیەننە هۆتێلەکە .
بەڵام وەفدەکە ڕەتیانکردەوە بەو ئۆتۆمبێلانە بڕۆن .
وتیان ئێمە لەگەڵ ئێوە نایەین بەڵام لەکاتی دیاریکراو دێینە کۆبوونەوەکە .
وەفدەکەی ئەمریکا سەریان سوڕما ، سەرۆکی وەفدەکەی ئەمریکا لێی پرسین: باشە لەکوێ ئەمێننەوە ؟
وتیان :ئەچینە لای خوێندکارێکی ڤێتنامی ، لێرە سەرقاڵی خوێندنە.
سەرۆکی وەفدە ئەمریکیەکە سەرسوڕماو بوو بەم قسانە ، وتی: ئاخر ئێمە باشترین شوێنی حەوانەوەمان بۆ دابین کردوون .
یەکێکیان لەوەڵامدا وتی: ئێمە لەدژتان شەڕئەکەین و لەسەر بەرد ئەخەوین و گەڵاو گیا ئەخۆین .
ئەگەر سروشتمان بگۆڕین ئەترسین ویژدانیشمان گۆڕانکاری بەسەردا بێت ، بۆیە لێمان گەڕێن .
وەفدەکە لای خوێندکارێکی ڤێتنامی مانەوەو دواتر لەکاتی خۆیدا چوونە کۆبوونەوەکە و ئەنجامی کۆبوونەوەکەش چۆڵکردنی ڤێتانم بوو لەلایەن ئەمریکاوە.
............................
ئەوەی ویژدانی فرۆشت ،وڵاتەکەی فرۆشتووە
مرۆڤ دەتوانێت بە دڵی دەستکردەوە بژی .. 
مرۆڤ دەتوانێت بۆ هەناسەدان بە نیو سیی بژی ....
بەڵام ناتوانێت بە نیو ویژدان بژی .

و: فەرمان بەکر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە