نەمانى متمانە بە هەڵبژاردن

Saturday, 21/04/2018, 1:24

3546 بینراوە


لەدەستدانى  متمانە  بە گشتى  و  لە دەستدانى  متمانەى  ئابوورى  و سیاسى  بە شێوەیەکى  تایبەتى  هەر بە شێوەى  سروشتى  خۆى  خێراتر  لە دەست دەچێت  بەڵام  بۆ بە دەستهێنانەوەى  کاتێکى  زیاترى  پێویستە  .  خەڵکى  عیراق  و  کوردستان  بەتایبەت  کە متمانەى  بە  پارتە سیاسیەکان  و  کەسایەتیە  سیاسیەکان  و دەسەڵاتى  سیاسى  و حکومەت  نامێنێت   بێ هۆ نیە  ، لەبەر ئەوەى  خەڵکى  بۆى ڕوون  بوەتەوە  کە پارتە  سیاسیەکان  و  کەسایاتى  و  بەرپرسى  سیاسى   ئەوەندەى  کۆشش  و هەوڵدەدەن  بۆ  بەرژەوەندى  تایبەتى  خۆیان  ئەوەندە  بۆ بەرژەوەندى گشتى   خەڵکى  بەشمەینەتى  و زوڵم  لێ کراو  هەوڵ نادەن . 
 خەڵکى  بەردەوام  لە هەوڵدان  بۆ  دۆزینەوەى  ڕێگا  چارەیەک   بۆ  چارەسەرى   کێشەى  سیاسى  و ئابوورى  ناو  کۆمەڵگا  کە  بووەتە  هۆى  قوربانیدان  و  ماڵویرانى  و  ئاوارە بوون  لە  پێناو  ئەوەى  دادگەرى   بەرپابێت  و  مافى  هەمووان   ڕەچاو بکرێت  . کە  بە  ناو  سیاسیەکان  دەگەنە   شوێنى   مەبەستى  خۆیان  هەمیشە  لە  خەمى   ئەوەدان  چۆن  ڕێگاو  هۆکارانە  بۆ  قازانج  و  بەرژەوەندیى   خۆیان  و  گرووپ  و لایەنگرانیان   ئاراستە  بکەن  ، بەبێ   گوێدانە   بەرژەوەندیى  گشتى  .  هەر  لەبەر  ئەوەیە  خەڵکى  تا  ڕادەیەکى  زۆر  متمانەیان  بە  پارتە سیاسیەکان  نەماوە  و  باوەڕیشیان  بە دەنگدان   نەماوە  و  دەڵێن  دەنگ نادەین  و  هەمیشە  بوین  بە  پرد بۆ  گواستنەوەى   کەسە  سیاسیەکان   بۆ  پەرلەمان  و  دەستەڵات   تەنها  بۆ   بەرژەوەندى  و  گیرفانى  خۆیان  دەڕۆنە  پەرلەمان  ، نەک  بۆ خۆشگوزەرانى و بەرژەوەندى  گشتى  .  هێزو  پارتە  سیاسیەکان  لە  کاتى  بانگەشەى   هەڵبژاردندا   گاڵتە  بە  هەستی  خەڵک  دەکەن  ، دەبینن  کاتێک چۆن بەڵێن  بە  خەڵکى  دەدەن  و پاشان  لێى  پەشیمان  دەبنەوەو   هیچ   ئەنجامێکى   نابینن   ئیدى  چۆن  متمانەیان   بە  دەسەڵاتى سیاسى دەمێنێت  .  
 لە سیاسەتدا   ئەگەر   ڕەوشت (ئەخلاق)   وەک  پێویست  نەبوو  ئیتر  دەسەڵاتداران   بە ئارەزوى  خۆیان  بەڵێن  دەدەن  و جێبەجێى  ناکەن ،     خەڵکى  دەزانن  کە   هیچ  بنەمایەکى  سیاسى   لەم   پارتە سیاسیانەدا   نیە ، چونکە   سیاسەت   تەنها  بۆ  خزمەت کردنى  خەڵکى و نیشتیمانەکەیەتى    کە  بتوانێت  لە  نیشتیمانى گەلانى  کە  بەهیزتربێت  و  خەڵکەکەى  لە خوشگوزەرانى   کەمیان  نەبێت  . بەڵام لە کوردستان   و   عیراق  خۆیان   هەڵواسیوە   بە  تیوەرى  سیاسى  و  ئابوورى   تەنها  بۆ  پێگەى  هێزى   ئابوورى  و سیاسى  و سەربازى  خۆیان  وە  سامانى   نیشتیمان   بۆ  خویان  بە تاڵان  دەبەن  . خەڵک  کە  سەرچاوەى   پێگەیاندنى   پارتە   سیاسیەکان   و   کەسە   سیاسیەکانە   وە هەمیشە   بونەتە  پرد  بۆ  ئەوەى  گۆڕانکارى   لە  بەڕیوەبەردنى  حکومەتدا   بکەن ،  بەڵام  بە  پێچەوانەوە  خەڵکى   برسى   دەکرێت  و بێکار  دەبێت  و  خزمەتگوزاریە   سەرەتایە کانیشى  لێ پەراوێز  دەکرێت  ،  بارى  دەروونى  خەڵکى  تێکچووە  بەهۆى   ئەم  کێشە  سیاسى و ئابوورى  و سەربازیانە کە لە ناوچەکەدا ڕوودەدات  ، وە  نەبوونى  خەمخۆرێکى  دڵسۆز  بۆ  خەڵک  و  نیشتیمانەکەیان .
 پارتە  سیاسیەکان   و  پارتە دەسەڵاتدارەکان    کە  بونەتە  هۆى لاوازى   پێگەى  کورد  لە  بەغدادیش  ڕۆژ  لە  دواى ڕۆژ  پەیوەندى   نیوان  هەریم  و  بەغداد   لاواز  دەبێت  و  کێشەکان   ئاڵۆزتر  دەکەن  . خەڵکى   پێیان  سەیرە  کە  سەر  لە  نوێ  داوا  لە  هاوڵاتیان  دەکرێت   کە  متمانەیان   پێ  بکەنەوە   بۆ  سەر  سندوقەکانى   دەنگدان   کە  بەڵێن  و  پەیمان  دەدەن  و دووبارەو  سەدبارەى  دەکەنەوە   بەبێ  هێنانەدى  بەڵێن  و  پەیمانەکانیان  .  ئەگەر  ئەم  هەڵبژاردنەى   پەرلەمانى  عیراق   ڕێژەیەک  متمانە  بە   پارتە سیاسیەکان  بکەنەوە   پێویستە دەسەڵاتى  سیاسى  بایەخ  و  گرنگى  تەواو  بدات  بە  سەرمایەى  کۆمەڵایەتى  وەک  سەرمایە  جۆراوجۆرەکانى  ترى  حکومەت  وە خوشگوزەرانى  .  بۆ  ئەوەى  ڕووى  بێت  بۆ  هەڵبژاردنێکى  تر  بتوانێ  داواى  دەنگیان  لێبکات  و  ببێتەوە  جێى متمانە  و  گرنگى  پێدانیان .   ئەگەر  بەڵێن  و  داواکاریەکانى   هاوڵاتیان  جێ بەجێ نەکرێت  ،  ئەوا هەڵبژاردنێکى  کە   لە  پێشەوەیە  بۆ  پەرلەمانى کوردستان   وە سەر لە نوێ  داوا  لە  هاوڵاتیان  و  دەنگدەران  دەکەنەوە  بۆ  متمانە   پێدانەوەیان ،  ئەو  ڕێژە کەمەى  هاوڵاتیانیش  بێ ئەمەل  دەبن  لە  متمانە دانەوە  بە پارتە  سیاسیەکان  و هاوڵاتیان   باوەڕیان  بە هەلبژاردن  نامێنێت   جونکە  هەڵبژاردن  هیچ  خواستێکى  هاوڵاتیان  دەستەبەر  ناکات.
-----------------------------

راپرسی

  • بۆ هەلبژاردنەکان دەنگ دەدەیت، یان بایکۆت دەکەیت؟
  •  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە