له‌ چه‌مچه‌ماڵ ته‌قت لێ ده‌كرێت به‌ڵام ده‌بێت بێ ده‌نگ بیت

Monday, 04.30.2018, 1:47

1197 بینراوە


وه‌ك لاى هه‌مووان ئاشكرایه‌ به‌ ڕۆژى ڕووناك و ده‌زانرێت كه‌ چ كه‌سانێك به‌ ئاڕاسته‌ى كێ ڕۆژانه‌ ته‌قه‌ یاخود هه‌لكوتانه‌ سه‌ر ماڵان كێه‌ به‌ داخه‌وه‌ ئێستا له‌ شارى چه‌مچه‌ماڵ بووه‌ به‌ دیارده‌ و ڕۆژانه‌ یاخود شه‌وانه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ ڕوو له‌ زیاد بوون بێ ئه‌وه‌ى ده‌زگا ئه‌منیه‌كان وه‌ك پێویست بڵاوى بكه‌نه‌وه‌ بۆ ده‌زگاى ڕاگه‌یاندنه‌كان . 
شه‌وى 27/له‌سه‌ر 28/ 4/2018 كات ژمێر 2 ى شه‌و ته‌قه‌ ده‌كرێت له‌ مالێك به‌ جۆرى G.B.G  به‌ڵام خۆش به‌ختانه‌ زیانى گیانى نه‌بوو .
پاشان ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌نه‌ جێگاى ڕووداوه‌كه‌ پاشان ده‌زگا ئه‌منیه‌كان هه‌ڕشه‌یان له‌ ماڵه‌كه‌ كردووه‌ ده‌بێت به‌ هیچ جۆرێك نابێت ئه‌و ڕوداوه‌ باس بكرێت و بڵاو بكرێته‌وه‌ 
ئایا بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان ڕوماڵى ئه‌و ڕوداوانه‌یان نه‌كردووه‌ ؟؟ له‌ هه‌مان كاتدا هه‌موویان ده‌زانن ؟؟ 
بۆیه‌ ئه‌م ڕوداوه‌ له‌م سایته‌ حه‌ق بێژه‌ بڵاده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ چه‌ندین ڕوداوى تر هه‌یه‌ و بڵاوناكرێته‌وه‌ .. 
به‌ڕاستى ژیان له‌ شارى چه‌مچه‌ماڵ زۆر خراپ بووه‌ له‌ ڕووى ئه‌منیه‌ته‌وه‌ .




(دەنگدراوە: 1)