کێ سندوقە ڕەشەکەی پارەی نیجیرڤان بارزانیە؟

Sunday, 05.20.2018, 15:03

6637 بینراوە


بەشی یەکەم 
زوربه‌ی جار كه‌سێكی سه‌ركه‌چه‌ڵی لۆق دريژ و چاوزەق له‌ پشت نێچیرڤان بارزانی ده‌رده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌ت له‌ گه‌شته‌كانی دا بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و ئاسیا، ئه‌و به‌ حساب راوێژكاری كومه‌لایه‌تی نێچیرڤانه‌، به‌ڵام ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی‌ ئه‌مین سندوقی رە شی نێچیرڤان بارزانی، تایبه‌ت به‌ پاره‌ و كاره‌ بارزگانییه‌كانی نێچیرڤان بارزانی له‌ ولاتانی سویسرا وسه‌نگافورا ومانگانه‌ سه‌فه‌ر ده‌كات بو ئه‌م دوو ولاته‌ به‌ مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی کۆمپانیایەکانی نێچیرڤان بارزانی.
مه‌هدی سالح مزوری، ده‌بێته‌ خاڵی هه‌ر یه‌ك له‌ محمد سه‌لیم مزوری، به‌رپرسی نووسینگه‌ی ئاسایشی گشتی هه‌رێم کە سەرپەرشتی سوسیال میدیا و کرینی ویژدانی نووسەر و قەلەم بەدەستەکان دەکات وماموستا قاسم مزوری، له‌ ده‌زگای پاراستنی پارتی.
ناوبراو چه‌ندین ساڵ له‌ سەر دوو هێڵ گەمە دەکات بۆ نمونە باڵی نێچیر لە ریگای ئەم ناساڵحە دەست لە کاروباری ئاسایش و پاراستن بە ئاسانی وەردەدە ن لە رێگەی محمد سەلیم ستۆپەیی خالی.
 ئەو چاوزەقە، نێچیر ئەوەندە متمانە و دەسەلاتی پێداوە بەرادەیەک کە بۆی هەیە بوارنەدات بە مەکتەب سیاسییەکانی پارتیش نەتوانن بگەنە لای نێچیرڤان بارزان.
دیاری ساڵح لە ساڵی هەشتاکان تا ‌2006 لە سوید ژیاوە لەو ساڵە لە ڕێگای برای قادر ساڵح و قاسم سلیم بە نێچیرڤان دەناسرێنت کە ئەو کات خاوەنی هیچ نەبوو، کەچی ئێستا خاوەنی دەیان ملیون یۆرۆییە لە سەر حسابی ئەم خەڵکە داماوە بۆ ئەم مەبەستە کور و کچەکەی لە سەر حسابی مەکتەبی نێچیرڤان بارزانی لە یەکێک لە گرانترین قوتابخانەکانی لەندەن بەریتانیا دەرس دەخوێنن گەر حاشای لەو زانیاریانە بکات بە بەڵگە لە راپۆرتی دوویەم بۆ خەڵکی بە شەرەفی کوردستان دادەبەزێنین ها ئەمە حکومەتی نێچیرڤان بارزانییە، کە خوی و راوشکارەکانی باوەڕیان بە سیستەمی سویدی پەروەردەکەیان نییە!
جگە لەمە مەهدی ساڵح بارزانی بەرپرسی یەکەمی پارتییە لە سوید و کوردە کانی ئوپۆزیسیونی سوید بە وردی ئاگاداری کارەکانی گەورە و بچوکی دیاری ساڵح و تاها بەرواری نە ، هەر شتێک بە سەر کوردە کانی سوێد روی بداد ئە م کەسە بەرپرسە بۆ ئەم مەبەستە پۆلیسی سوید ئاگادار کراوتەوە .
 خانویه‌كی له‌ گوندی ئه‌مەریكی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر رێگای مه‌سیف، ئێستاش خه‌ریكی ڤیلایه‌كی 800 مه‌ترییه‌ له‌ گه‌ره‌كی وه‌زیرانی هه‌ولێر، كه‌ تێچوویه‌كه‌ی تا ئێستا گه‌یشتوته‌ 1 ملیون دولار، هێشتا ته‌واویش نه‌بووه‌ وموحەمەد مزوری پاسەوانی ئاسایشی بۆ خانوەکەی دابین کردووە.
هه‌ر چه‌ند ناوی خۆی ئه‌سلی مه‌هدی سالحه‌ به‌ڵام گۆڕاوه‌ بۆ دیاری ساڵح، له ‌ناو خزم و كه‌س و كاریدا به‌ كه‌سێكی دژه‌ دین ناسراوه‌، ته‌نانه‌ت له‌ ساڵی 2010 پاره‌ی مزگه‌وتێكی گه‌وره‌ له‌ به‌حركه‌ له‌ دارایی حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت و ده‌دزێت و به‌خه‌ڵكه‌كه‌ش ده‌لێت له‌ جیاتی مزگه‌وت سه‌نته‌رێكی روشنبیری بۆتان دروست ده‌كه‌م، به‌ڵام تا ئێستا دروستنه‌كراوه‌ و پاره‌كه‌شی خوراوه‌ و بە خزمەکانی وت و بۆ ژنی من لە پێغەمبەری ئیوە پیرۆزترە لە کاتێکدا ئەو مەهدی ساڵحە لە بواری بەدرەوشتی و هەتکردنی کچی کورد لە سونر بەدەر بێ ئەخلاقە.




(دەنگدراوە: 10 . زۆرباشە: 4.5/5)