خەڵاتی سمکۆی شکاک

Sunday, 10/06/2018, 23:13

6260 بینراوە


سمایل ئاغای شکاک بە نازناوی / سەردار نوسرەت / کوڕێ موحەممەد ئاغا نەوەی عەلی خانی شکاک ناسراو بە سمکۆ لە ساڵی ١٢٦٦ هەتاوی لە دایک بووە ولە ساڵی ١٣٠٩هەتاوی ترۆرکراوەو کۆچی دوایی کردوە.
لە رۆژی ٣١ مەی ساڵی ٢٠١٨ بە بۆنەی رێزنان لە بەرێزیاسین خالید حەسەن / یاسین سەردەشتی/ لە باشووری کوردستان، خەڵاتی سمکۆ شکاکی بێ بەخشراوە.لە بەخشینی خەڵاتی ناودارانی مێژوودا هیچ قسەیەکم نییە کە بڵێم: بۆ ئەو کام مێژوو دەگەڕێتەوە. بەڵام دەزانم خەڵاتکردنی کەسانی لێهاتووودڵسۆزمافێکە کە نابێ رەچآو نەکرێ.
کێشەی من لە سەر کەسایەتی سمکۆ وبنەماڵەی سمکۆیە.من وەک تاکێکی کورد سمکۆی شکاک بە کەسێکی شۆڕشگێڕ نازانم.هەر چەند گووتنی ئەو قسەیە بۆ هیندێک کەس تاڵیش بێ.
پێگەی چینایەتی ئاغاودەرەبەگ وسەرۆک عەشیرە وخاوەن چەکداری تایبەت ئەو پێگەیە نییە کە خەڵاتی بە ناو بکرێ.سکۆی شکاک سەردەمێک داوای کوردستانی مەزنی دەکرد بە باوکی ناسیونالیزمی کورد دەهاتە ناسین.
ئەگەر چآو لە هەڵە مێژووییەکانی سمکۆ بکەین بۆمان دەردەکەوێ کە ئەو کەسە خاوەنی ئەو پێگەیە نەبووە کە بە ئێمەیان نیشآنداوە.لە سەراسەی خاباتی سمکۆداتاقە ژنێک چەکی دەشآندا نەبووە، هەر ئیزنیشی پێنەدراوە باس لە شۆڕش وخەباتی پەروەردەیی بکاوئەرکی خۆی راپەڕێنێ.
سمکۆی شکاک بە فیتی جواد پاشآی تورک ماڕشێمۆنی ( روحانی مەسیحەکانی نەستوری) بە شێوەیەکی نائەخلاقیانە ترۆرکرد، ئەو ترۆڕە هیچ پەیوەندیەکی بە خەباتی رزگاریی کورد نەبووە، بەڵكوم قەولیان پێدابوو کوڕەکەی کە لە چەنگی تورکەکاندابوو ئازاد بکە. مرۆفی شۆڕشگێڕ بە خاتری کوڕەکەی خۆی پەڵەیەکی رەش ناخاتە سەر مێژووی نەتەوەی کورد.
دوو: ساڵی شآک لە مهاباد، ئەو ساڵە بۆ خەڵكی مهاباد ئێستیش پڕە لە بیرەوەریی تاڵ ودڵتەزێن. کاتێك چەکدارەکانی سمکۆ / چەتەکان / هێرشیان کردە سەر مهاباد، / ساڵی ١٣٠٠ هەتاوی / شآریان تاڵان کرد وێنەی کەسانێکی شڕە خۆر، تەنانەت کەلوپەلەکانیشێان بە شآن وپیلی خەڵک ڕاگوێزی دەرەوەی شآر کرد.!
دەڵێن: سمکۆی شکاک ئەو کارەی پێ باش نەبووە! منیش دەڵێم: سەرکردەیەک کە نەتوانێ کاتی ئاوا چەکدارەکانی کۆنترۆڵ بکا بۆ شۆرشگێرنابێ.
سێ: لە گەرآنەوەدا لە گووندەکانی دەوروبەرئاژەڵ ومەڕوماڵاتی خەڵكی گوونەدەکانیشیان دەگەڵ خۆیان ڕاداوبردیان!
چوار: دوای ئەو هەمووە کارەساتە زۆر بە هاسانی فریوی رەزاشآی ئیڕانی خوارد لە نزیک شآری شنۆ کەوتە بۆسەی کەسێک بە ناوی سەرهەنگ نەوروزی وترۆرکرا!هەر لەوشوێنی ترۆردا بە دەستی سەربازێکی خوێڕی شآی ئێڕان سەری لە لەش جودا کرایەوە!

ئەنجام:
لێکۆلەرو توێژەری کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان ئەرکێکی دیرۆکیان دەکەوێتە سەر شآن. ئەویش باسکردنی مێژووی سەرکردەو سەهەڵدانەکانی کورد بە راشکاوی وبێ پێچوپەنا.گوتنی راستیەکانی مێژوومان زۆر زەحمەتە، چون کۆمەڵگا هوشیار نییە. بۆیە، بۆ ئەوەی کە داهاتوان لە راستیەکان تیبگەن پێویستیمان بە خامەی دڵسۆز وبوێڕ هەیە، نەک پێداهەڵاگووتن بە رابوردوومان.
تەنیا زەق کردنەوەی خاڵە ئەرێنییەکانی مێژوومان بۆ نەتەوەکەمان هیچکات ناگاتە ئامانجی راستەقینەمان. باسکردنی لە رێکارە خراپەکانی مێژوومان زۆر پێویستە وسەردەمیانەیە.
سەرچاوە: مێژووی مهاباد لە نووسینی رێزدار سەید موحەممەد سەمەدی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە