ئەڵڵاو موحەممەد

Tuesday, 26/06/2018, 12:45

4317 بینراوە


کردگاری بەدیهێنەر
لە قوڵایی ئاسمانی تار
کاکێشان و
 ئەستێرەکانت داگیرسان
 وان لە بانسەر
بۆ بە ندەی گومڕای خنکێنەر؟
تا ڕێی حەقیقەت ون نەکەن!
ئەوان ناپاك ، میللەتفرۆش
وەکو کەو خۆخۆر، یان بێهۆش 
بەڵام  خۆ نا
لەبەرخاتری باڵندەو درەخت و 
مێرووش.... ئاوها خرۆش
*
چۆن سپڵە بم!
نوشستم بدەمە پاڵ تۆ!
ئەی میهرەبانتر
 لە خۆم بۆ خۆم
کە هەموو شتێك لە ژیان
ئەسوتێ بۆم
هەروەکو مۆم
*
تۆی دادپەروەر
پەیامبەرت
لای مافخوراو و هەژاران
تاج و سەروەر
میللەتی کوردت خۆش دەوێ
بەس ئێمە خۆمان خۆش ناوێ
ئەو نەفرەتییەی
 تا دوێنێ وشەی ئەنفالی
بۆ بەرژەوەندی خۆی دانا
دیتمان چۆن تۆڵەی زۆر بە سوێت
خۆی ئەنفال کرد
خودای خۆشەویست، ئەی دانا
*
ژین و مەرگ، گیان و لاشە
پێت بەخشیوین
بۆ هەموو یەکسان، بەلاشە
منی نەزانی زۆر بچوك
چی دەزانم لە گەردونی ئاوەڵادا 
وتەی گومڕا هاشە هاشە
*
تێبینی/ ئەم شیعرە وەڵامێکی دۆستانەی پەرۆشە. ڕێزو سۆز بۆ هەموو لایەك... لە سایتی کوردستانپۆستی پێشەنگ هاتە بڵاوکردن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە