سیستانی پاڵپشتی لە خۆپیشاندانەکانی عیراق دەکات

Sunday, 15/07/2018, 0:42

4916 بینراوە


ڕۆیتەرس ١٥/٧/٢٠١٨ دەنووسێت:
لە ڕۆژی شەمە، خۆپیشاندەران لە کەربەلا دەوروبەری بینای حکومەتیان گرت و ناڕەزایی خۆیان دەربری بەرامبەر بە بێکاری و نەبوونی خزمەتگوزاری. شایەنی باسە لە شارەکانی بەسەرە و نەجەف ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەکانی حکومەت و میلیشیاکان دروستبوو و لە ئەنجامدا چەند کەسێک بریندار بوون.
٩٥% بەرهەمی نەوتی عیراق ئۆپیک  لە بەسرە هەڵدەهێنجرێت، دروستبوونی بارودۆخی ناهەموار کاردانەوەی دەبێت لەسەر بەرهەمی نەوتی ئەو ناوچەیە، بەڵام تا ئێستا خۆپیشاندانەکە ئەو کاردانەوەیەی نەبووە لەسەر کێڵگە و بەرهەمەکانی نەوت.
عەبادی سەڕۆک وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند، حکومەت ئامادەیە بۆ شاری بەسەرە ئاو و کارەبا و سەنتەری تەندروستی دابین بکات. هێزێکی زۆری عیراقی ناردراون بۆ ناوچەکە بە مەبەستی پاراستنی کێلگە نەوتیەکان.  

ئایەتوڵا عەلی سیستانی، کەساییەتی ناسراوی شیعە لە عیراق، پاڵپشتی لە خۆپیشاندانەکانی عیراق دەکات و دەڵێت 'خەڵک ڕووبەڕووی دۆخێکی نالەبار بوونەوتەوە لە عیراق و باری ئابووری و خزمەتگوزاریەکان لەئەوپەڕی خراپیدایە لەم هاوینە گەرمە خەڵک بێ ئاو و کارەبایە.' سیستانی، خاوەن میلیۆنان لایەنگرە و کاردانەوەی هەیە لەسەر ڕای گشتی شەقامی عیراقی.

لە ڕۆژی شەمەوە سەدان هەزار خۆپیشاندەر هاتوونەتە سەر شەقامەکان بە تایبەتی لەسەر سنووری نێوان عیراق و کوێت و دەوروبەری کێڵگەی نەوتی مەجنون، کە گەورەترین کێڵگەی نەوتە و ٤٠کم لە باکووری بەسرە دوورە. ئەمە لە کاتێکدایە کە حکومەتی عیراقی لە هەوڵی پێکهێنانی حکومەتێکی تازەدایە  دوای هەڵبژاردنەکانی ١٢/٥/٢٠١٨ کە موقتەدا سەدەر بڕاوەی یەکەم بوو، بەڵام ئاماژە بەوەدەکرێت کە لەم هەڵبژاردنەدا ساختەکاری کرابێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە