نێجیرەوان بارزانی گوتی "پەکەکە، هێزێکی داگیرکەرە" و دواتر سەردانی گۆڕی ئەتاتورکیشی کرد!

Tuesday, 10/07/2018, 15:25

5928 بینراوە


نێچیڕەڤان بارزانی بەخۆشحاڵیەوە لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی ئەردوغان  وەک سەڕۆکی تورکیا بەشدار بوو. شایەنی باسە لە ٤/٧/٢٠٠١٨دا  نێچیرەڤان بارزانی لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا پێش گەشتەکەی بۆ تورکیا کە لە ڕێکەوتی ٩/٧/٢٠١٨ بوو لە پەخشی کەناڵی ڕووداودا ڕایگەیاند، پەکەکە هێزێکی داگیرکەرە و قەندیلیان داگیرکردووە،  کردویانە بە بنەکەیەک بۆ هێڕشکردنە سەر تورکیا، وێرای ئەوەش نێچیرەڤان بارزانی  بۆ خۆ نزیککردنەوەی زیاتر لە ئەردوغان لە گەشتەکەی سەردانی گۆڕی ئەتاتورکیشی کرد.!
ئەم لێدوانەی نێچیرەڤان بارزانی لە کاتێکدایە، کە تورکیا سوپاکەی بەشێکی زۆری لە ڕۆژئاوا و باشووری کوردستانی داگیر کردوە، ئەمیش بەم جۆرە لێدوانە شەڕعیەت بە داگیرکردنی کوردستان دەدات لەلایەن سوپای تورکیا. ئەوەی جێگەی تێڕامان و  سەرنجە  ئەوەیە، کە گشت دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەتی بنکە فرەوانی هەرێم بەتایبەتی پەرلەمان  و میدیای کوردی حزبییەکان و سێبەرەکانیان لە باشووری وڵات متەقەیان لێنەهات و هیچ هەڵوێستیکیان نەبوو بەرامبەر بە لێدوانەکەی نێجیرەڤان کە پەنجەی بۆ ئەوە درێژ کرد  و گوتی "پەکەکە هێزێکی داگیرکەرە، بەڵام تورکیا دۆستمانە"، هەروها هەندێک لە ماڵپەرە کانی  میدیای کوردی لە باشوور بە دڵی پارتی و نێچیرەڤان بارزانی جۆری هەواڵەکەیان ڕووماڵە کرد!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە